هه‌ندرێن شێخ راغب
عه‌ره‌ب دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م(له‌ساڵی 1918 به‌و لاوه) ده‌ستیان له‌یه‌خه‌ی توركه عوسمانیه‌كان بوه‌وه‌و بوونه خاوه‌نی نزیكه‌ی (22) بیست‌و دو ده‌وڵه‌ت. كوردیش ده‌ستبه‌تاڵ لێی ده‌رچو، له‌ژێرده‌سته‌یی توركه‌وه، بووه ژێرده‌سته‌ی تورك‌و عه‌ره‌ب‌و فارس. پێشوتر ته‌نیا له‌ژێر هه‌ژمونی توركه عوسمانیه‌كان بو، دوای جه‌نگ ژێرده‌سته‌یه‌كه‌ی فراوانتر‌و كوشنده‌تر بو.
گرفتی ئاسایشی عه‌ره‌ب‌و كورد، فارس‌و توركن، نه‌فارس به‌ده‌وڵه‌ت رازییه، نه‌تورك به‌ده‌وڵه‌ت رازین. ئه‌وان دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بچووك بوونه‌وه، نه‌وه‌كو گه‌وره بن. پێیان وایه ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وان كه‌مو ته‌سكه، به‌مانای ئه‌وه‌ی نه‌زعه‌ی ئیپمراتۆریه‌ت له‌بیر‌و سیاسه‌ت‌و سوپا‌و كولتورو گیانی كۆمه‌ڵایه‌تیاندا ره‌گی قوڵی هه‌یه. فارسه‌كان ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئێوه ده‌وڵه‌تن، وه‌ك جنێو سه‌یری ده‌كه‌ن، بۆ توركیش وایه، چونكه ئه‌وان خۆیان پێ له‌ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌تره‌و پێیانوایه ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌وان چه‌ندین ده‌وڵه‌تی جیاوازی له‌خۆی گرتووه. بۆیه نه فارسه‌كان، نه‌توركه‌كان له‌ناو سنوری ده‌وڵه‌ت ناتوانن ژیان بكه‌ن‌و هه‌میشه به‌هه‌ر چوار ده‌وری خۆیان په‌لاماری خاك‌و ناسنامه‌و گه‌ل‌و پێكهاته‌و ده‌وڵه‌تی جودا جودا ده‌ده‌ن.
باس له‌پان ئێرانیزم، پان توركیزم، كه‌مالیزم، شاهه‌نشایه‌تی، رابه‌ریه‌تی شیعه‌گه‌رایی دنیا، صه‌فه‌ویه‌ت، عوسمانیه‌كان، تا ده‌گاته‌وه سه‌ر مه‌غۆل‌و ته‌یموری له‌نگ‌و داریوش‌و هه‌خامه‌نشینه‌كان‌و مادده‌كان‌و سه‌لجوقی‌و ساسانی‌و …هتد، ده‌كه‌ن.
ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه فارس و تورك به‌رده‌وام له‌سنوری ده‌وڵه‌تی ره‌سمی خۆیان دێنه ده‌ره‌وه. فكری ئیمپراتۆریه‌ت ناهێڵێت بسره‌ون. ئێستا ئێرانیه‌كان به‌وپه‌ڕی شانازیه‌وه ده‌ڵێن چوار پایته‌ختی دیكه‌مان له‌به‌رده‌سته(دیمه‌شق، به‌غدا، صه‌نعا، به‌یروت) ..باس له‌قه‌ڵه‌م ره‌وی گه‌وره‌ی ئێران ده‌كه‌ن به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره. توركه‌كان ئێستاش ساڵانه له بودجه‌ی وڵات پاره‌ی ویلایه‌تی موصڵ داده‌نێن(هه‌ولێر، كه‌ركوك، سلێمانی، دهۆك، موصڵ، هه‌له‌بجه) به‌موڵكی ده‌وڵه‌تی توركیا داده‌نێن. قوبرس چۆڵ ناكه‌ن‌و یۆنان به هی خۆیان داده‌نێن. یه‌خه‌ی سوریا ده‌گرن‌و په‌لاماری عه‌فرین ده‌ده‌ن‌و خۆیان پێ ئیمپراتۆره، یه‌په‌گه به‌لای ئه‌وانه‌وه خاكی ئیمپراتۆری ئه‌وان دابه‌ش ده‌كات و بچوك ده‌كاته‌وه.
ئێستا به‌وردی چاودێره سیاسیه عه‌ره‌بیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تاوه‌كو فكری پاوانخوازی‌و ئیمپراتۆری فارس و توركیا مابێت، عه‌ره‌ب بێ شه‌ڕو كێشه‌و ئاژاوه نابێت، هه‌میشه ئاسایشی عه‌ره‌ب له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره دایه. بۆ نمونه توركیا بۆچی به‌هه‌موو توانایه‌وه داعشی دروست كرد، پشتیوانی كرد، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه داعش مه‌قاشێكی باش بوو بۆ كۆتایی ئیداره‌ی باكوری عێراق له‌هه‌ولێرو گه‌ڕانه‌وه‌ی ویلایه‌تی سونه‌ی موصڵ بۆ سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی (توركیا) . گه‌لی عه‌ره‌ب به دروستكردن‌و په‌ره‌پێدانی فكری (عروبه) ده‌یه‌وێت دیوارێكی ئه‌ستور به‌رامبه‌ر فكری ئیمپراتۆریه‌تی فارس وتوركیا دروست بكات، به‌ڵام به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ریخست، كه عروبه دژی خودی عه‌ره‌ب خۆی به‌كارهاتووه‌و به‌كاردێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م عروبه‌یه كوردی له‌سوریا‌و عێراق روبه‌روی قڕكردن‌و ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و وێرانكردنی كوردستان كرده‌وه.
عه‌ره‌به‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان‌و دروستكردنی دیوارێكی ئه‌ستورو به‌هێز، پێویسته پشتیوانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی فراوان بكه‌ن، بۆ مه‌رامێكی گه‌وره‌و داهاتوویه‌كی ئارام، پێویسته قوربانی به عێراق‌و سوریا بده‌ن، خاكی كورده‌كان له‌م ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه بده‌نه‌وه كورد، ئه‌وكاته له‌سنوره‌كانی توركیا ده‌وڵه‌تێكی كوردستانی قوت ده‌بێته‌وه‌و جه‌نگی پاراستنی سنور‌و ئاسایشی توركیا‌و فكره پاوانخوازیه‌كه‌ی به‌رۆكی كورد ده‌گرێت، نه‌وه‌كو عه‌ره‌ب.
ئێمه ده‌زانین عه‌ره‌به‌كان ناتوانن به‌ئاسانی جارێكی دیكه حوكمی زاخۆ‌و حاجی ئۆمه‌ران‌و عه‌فرین‌و كۆبانێ بكه‌ن، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له پاوانخوازه ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌تان له كۆڵ بێته‌وه، به ده‌وڵه‌تی كوردستانی بسپێرن‌و پشتیوانی بن. ئه‌وكاته ته‌نها روبه‌روی مه‌ترسیه‌كانی پاوانخوازی ئێران ده‌بنه‌وه. ئه‌م بیرۆكه‌یه ته‌نها گفتوگۆی ئێمه نیه، به‌ڵكو له‌ناو خودی كه‌سایه‌تیه عه‌ره‌بیه‌كانیش قسه‌ی لێوه‌كراوه. كورد دیواری سنور دانانی ئه‌م فكره‌یه بۆیه ئێستا توركه‌كان هاربوونه‌و په‌لاماری عه‌فرین ده‌ده‌ن، ئینجا كورد له عه‌فرینه‌وه بگاته سه‌ر ده‌ریا‌و جیۆپۆله‌تیكی كوردستان بكرێته‌وه، ئه‌وكاته خه‌نجه‌رێكی گه‌وره به‌ر كه‌له‌كه‌ی ئیپمراتۆریه‌تی توركیا ده‌كه‌وێت‌و له سه‌ر زه‌وی ده‌یخات. بۆیه گه‌لی عه‌ره‌ب گرنگه هێنده دژی كورد نه‌بێت، بۆ داهاتووی ئاسایشی عه‌ره‌ب كورد ئیسرائیلی دووه‌م نیه، به‌ڵكو دیوارێكی ئه‌ستوره كه كێشه بۆ پاوانخوازی فارس وتورك داده‌نێت.