قورسە ژیان بەلاتەوە بێ مۆبایل ؟ بۆ هەر كوێ برۆیت مۆبایلەكەت بە دەستتەوە دەگریت ؟ توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ساڵانە ئالوودەبوانی بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەكەكان ڕوو لە زیاد بوون دەكات و ئەمەش بە جۆرێك نەخۆشی دانراوە كە پێی دەوترێت “Nomophobia ” واتە ترس لە لەدەستدانی مۆبایل ، ئێستا ئەگەر ئەم 10 نیشانەیەت تیادا دەركەوت ئەوە مانای وایە ئالودەی بەكارهێنانی مۆبایل بویت و پێویستە ئاگاداربیت .
1- هەستێكی ناخۆشت هەیە كاتێك مۆبایلەكەت بە دەستەوەیە و ناتوانیت تەماشای تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بكەیت بەهۆی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتەوە .
2- هەست بە ناڕەحەتی دەكەیت ئەو كاتەی مۆبایلەكەت بە دەستتەوەیە بەڵام شوێنەكەت گونجاو نیە و ناتوانیت بەكاریبهێنیت .
3- ئەو كەسانەی ئالودەی بەكارهێنانی مۆبایل بوون بەردەوام ترسیان لەوە هەیە شەحن لە مۆبایلەكەیاندا نەمێنێت .
4- بەردەوام ترسیان لە نەمانی وەحدە و هێڵی ئەنتەرنێت هەیە چونكە دەیانەوێت بەردوام لە پەیوەندیدا بن .
5- بۆ هەر شوێنێك بچن داوای پاسۆردی ئەنتەرنێتی ئەو شوێنە دەكەن بۆ ئەوەی زوو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكاربهێنن .
6-ترسیان لەوە هەیە ئەگەر بچنە دەرەوە و مۆبایلیان پێنەبێت توشی كێشەیەك ببن .
7- بەردەوام ئارەزووی ئەوە دەكەن تەماشای مۆبایلەكەیان بكەن .
8- توڕە دەین ئەگەر نەتوانن لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە پەیوەندی بە هاوڕێكانیانەوە بكەن .
9- توڕە دەبن ئەگەر بێ مۆبایل بچنە دەرەوە .
10- ئارەزووی ئەوە دەكەن بەردەوام لەڕێی مۆیایلەوە پەیوەندی بكەن بەو كەسانەی ئارەزووی دەكەن .
سەرچاوە:حياتك