سێكسكردن كۆمه‌ڵێك كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات بۆ ته‌ندروستیت، وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك، له‌گرنگترین سووده‌كانی سێكسكردن:
1- یارمه‌تی به‌هێزبوونی دڵ ده‌دات و له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌تپارێزێت، له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌فته‌ی سێ جار یان زیاتر سێكس ده‌كه‌ن، لێدانی دڵیان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و دووریان ده‌خاته‌وه له جه‌ڵته‌ی مێشك.
2- باری ده‌روونی كه‌سه‌كان ئاسایی ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی پیاوان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵه‌ڕاوكێی و دوودڵی ناهێڵێت و رێزی نێوان هاوسه‌ره‌كان زیاد ده‌كات
3- له‌كاتی خه‌وتندا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت، چونكه نوستنێكی ته‌ندروست پارێزگاری لهكێشت ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی كه‌یارمه‌تی خه‌وێكی ئارام و قووڵ ده‌دات.
4- ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه 15 جار سێكسكردن له‌مانگێكدا رێژه‌ی توشبوونیان به پرۆستات 33% كه‌مده‌كاته‌وه.
5- سێكس ئازاره‌كانی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه، وه‌كو ئازاری پشت و سه‌رو جۆره‌كانی تری ئازار.
6- پارێزگاری له‌له‌ش رێكی ده‌كات و كێش راده‌گرێت، ئه‌ویش به‌هۆی به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كانی گه‌ده‌و پشت و حه‌زه‌وه، چونكه له‌ماوه‌ی 30 ده‌قیقه سێكسكردندا 200 گه‌رمۆكه ده‌سوتێنرێت. 7- ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه 10 ساڵ گه‌نجترت ده‌كاته‌وه و پیری دواده‌خات.