بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو جیهاندا ڕۆژانە هەواڵی خیانەتکردنی پیاوان و ژنان دەبیستین لەژیانی هاوسەرگیرییدا، لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر، یان لە نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ نەتەوەکانی ڕۆژئاوا جیاوازی هەیە، بەڵام بەشێویەکی گشتی بەگوێرەی توێژینەوەکان هۆکاری خیانەتکردنی پیاوان لە ژنەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ چەند خاڵێک.
-رقیان له زۆر لێپرسینه‌وه و هێشتنەوەیانە له ژووره‌وه، بۆ نموونه زوو زوو لێی پرسی بۆ کوێ ده‌ڕۆیت له‌گه‌ڵ فڵان که‌س مه‌به نابێت بچیت بۆ ئه‌و شوێنه هەموو ئه‌مانە هه‌ڵه‌یه، هه‌وڵبده متمانه دروستبکه گرنگی پێبده، به‌ڵام به جۆرێکی تر با هه‌میشه هه‌ست بکات ئازاده له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تۆدا، هەموو ڕەفتارێکی بۆ مه‌که به کێشه و ئاڵۆزی بکه‌یت، چونکه ئەو کردارانه وادەکات په‌نا بۆ ئافره‌تی تر ببات.
-دووباره‌کردنه‌وه‌ی خیانه‌ت له‌نێوان هاوسه‌ره‌کان یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان، زۆربه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ره‌کان به‌هۆی پیاوانه‌وه‌یه به رێژه‌ی %72، چونکه کاتێک پیاوان خیانه‌ت ده‌که‌ن بۆ دژایه‌تیکردن و تۆڵه‌کردنه‌وه دووباره هاوسه‌ره‌که‌شی خیانه‌تی لێده‌کات واتا له‌بری چاره‌سه‌ر کێشه‌که گه‌وره‌تر ده‌بێت.
-هه‌میشه پیاوان ئاره‌زوو ده‌که‌ن هه‌ستی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ هاوسه‌ره‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز ده‌رببڕن، هه‌ر بۆیه پێویستیان به هاندان و گه‌وره‌ترین پشتیوانی هه‌یه له ژیاندا، تا ئه‌و خۆشه‌ویستیەیان ده‌رببڕن، ئه‌گه‌ر هاتوو ساردی سۆز و خۆشه‌ویستی که‌م بوو له‌ماڵه‌که‌یدا په‌نا بۆ ئافره‌تی تر ده‌بات له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی.
-گفتوگۆی به‌رده‌وام و دووباره‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان، هۆکارێکه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ره‌کان به‌ڕێژه‌ی %50، چونکه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بابه‌تانه رابکات په‌نا بۆ باوه‌ش و سۆزی ئافره‌تێکی تر ده‌بات تا ژیانێکی ئارامی بۆ ده‌سته‌به‌ر بێت.
-درۆکردنی ئافره‌تان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان یان هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێک ئه‌گه‌ر زۆر ساده‌ش بێت زۆر ئازاری پیاوان ده‌دات، ده‌بێته‌هۆی نه‌مانی متمانه و په‌نابردن بۆ که‌سێکی دیکه.
-کاریگه‌رییه‌کانی رۆتین زۆره له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ره‌کان، چونکه زۆر دووباره‌بوونه‌وه‌ی کێشه‌و بابه‌ته‌کانی رۆژانه زۆر جار تووشی بێزاری (مه‌له‌لیان) ده‌کات و تووشی ناکۆکی ده‌بن، هه‌ر بۆیه گرنگه به گەشتێک یان گۆڕینی که‌شوهه‌وای ماڵه‌که به بۆنه‌یه‌کی بچووک کاریگه‌ری ئه‌و بێزاریه که‌م بکه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ناکۆکی نه‌بن.