کارزان عزیز
بۆچی داكۆكی له سۆسیالیستبوون و باڵاكردنهوهی؟ بۆچی ده‌بێت سیاسه‌تی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی كێشمه‌كێش و ململانێی پڕوكێنه‌ری مه‌زهه‌بی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی و ڕه‌گه‌زی و هه‌موو فۆرمه گه‌وره و بچووكه‌كانی دیكه‌ی ئاشوب و كاره‌ساته‌كانی دیكه به ده‌ستی سیاسه‌تی سۆسیالیستی و خه‌باتی سۆسیالیستی بێت. سه‌رجه‌می ئه‌و ململانێیانه‌ی له سه‌حنه‌ی جیهاندا هه‌ن و ڕوو ده‌ده‌ن، ڕۆژانه نائومێدی و ڕهشبینییهكانی مرۆڤ كه‌ڵه‌كه و سهربارتر ده‌كه‌ن. جیهان، چیتر جیهانێك نییه به فۆرمه له پێشترهكهی سه‌رمایه‌دارییه‌وه. سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆ بێئابڕوترین و نامۆكهرترین فۆرمی ئه‌م سیسته‌مه‌یه كه تا ئێستا هه‌یبووه و دونیا به ڕوژی ڕووناك دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر تیرۆ و دژه-تیرۆر، ئازادی و دژه-ئازادی و مرۆڤدۆستی و دژه-مرۆڤدۆستی و درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م لیسته له جوانی و ڕێكی و دژه‌كانیان و هه‌ر له‌وێوه به‌رپاكردنی هه‌ر جه‌نگێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق و ئه‌فغانستان و سوریا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌دا چه‌ندین ملیۆن مرۆڤی كرد به قوربانی.
به‌ڵام له ڕاستیدا، دابه‌شبوونی جیهان هه‌رگیز به‌م شكڵ و شێوه‌یه نه‌بووه و نییه كه به چه‌ندین شێوه ئاخنراوه‌ته ناو ئاگایی مرۆڤه‌وه. دابه‌شبوونی جیهان دابه‌شبوون نییه به‌سه‌ر باش و خراپ، تیرۆر و ئازادی و دژهكانیاندا، به‌ڵكو دابه‌شبوونه به‌سه‌ر ململانێی چینایه‌تیدا و به‌تایه‌بتی ململانێی بینراو و نه‌بینراوی دوو چین. چینێكی به‌هه‌ژموون و بهههیمهنه له كار و ئامرازه‌كانی كار و قازانج و ئه‌و چینه‌كه‌ی دیكه‌شی بریتییه له هه‌یمه‌نه و هه‌ژموون به‌سه‌رداكراو و نامۆكراو به كار و ئامڕازه‌كانی كار و ده‌سه‌ڵات. چینی ههیمهنهكهر له فۆرمه ئهمڕۆییهكهیدا بۆرژوازییه كه پۆلیس و ئاسایش و بانك و كار و سه‌رمایه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و هه‌ر كاتێك له مێژوودا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا په‌نای بردووه‌ته به‌ر مه‌ترسیدارترین ڕێگاكانی سه‌ركوتكردن و كوشتن و بڕین. چینی دووه‌میش بریتییه له پرۆلیتاریا كه چه‌وساوه‌ی ده‌ستی بۆرژوازییه هه‌ر له هه‌یمه‌نه‌ی كار و سه‌رمایه و كڕین و فرۆشتنی هێزی كار و ماندووبوونیانه‌وه تا ده‌گاته سه‌ركوتكردن و برسیكردن و ههژاركردنیان.
به‌م پێیه، مێژووی جیهان هه‌رگیز دابه‌ش نه‌بووه به‌سه‌ر مێژووی گرووپێكی عاقڵ وگرووپێكی بێ عه‌قڵ، گروپێكی به‌ربه‌ری و گروپێكی شارستان و مه‌ده‌نی، گروپێكی ئازادایخواز و مرۆڤدۆست و ئه‌ویتری دژه-ئازادی و دژه-مرۆڤ، به‌ڵكو مێژوویه‌كه دابه‌شبووه به‌سه‌ر چینێك كه موڵكداریی زۆرینه‌ی كردووه، فه‌رمانڕه‌وا بووه، سامان و سه‌رمایه‌ی زۆرتری له چنگدا بووه، هێز و ده‌سه‌ڵاتی زۆرتری له ده‌ستدا بووه و ئه‌و چینه‌كه‌ی دیكه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه.
خه‌بات و تێكۆشان بۆ ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م چینانه و دابه‌شبوونی مێژوو به‌م شێوه‌یه، ده‌بێته خه‌بات و تێكۆشانێكی بێ به‌رهه‌م و وزه به فیڕۆدهر و ساخته، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێنهگهیهشتن له بونیادی پێكهاتنی مێژوو و جیهان به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه له ئارادایه. به‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌ش هه‌ر جۆره خه‌بات و تێكۆشانێك نه‌ك ناكاته هه‌وڵ بۆ ڕزگار بوونی پرۆلیتاریا و مرۆڤ و جیهان له‌و هه‌موو ململانێیه‌ی تێیكه‌وتووه، به‌ڵكو ده‌یكاته جهنگهڵستانێكی گه‌وره‌تری ئاشوب و كوشتن و قات و قڕی و نه‌گه‌شتن به هیچ كۆتاییه‌كی ئارام و ئازاد و یه‌كسان.
له كۆتاییدا، هه‌ر خه‌باتێك بۆ ڕزگاریی كۆمه‌ڵگای مرۆیی په‌یوه‌سته به تێگه‌یشتن و هه‌بوونی تێزێك كه تیۆریزه‌ی مێژووی به شێوه‌یه‌كی زانستییانه كردبێت و له‌وێوه خۆی له هه‌ر خه‌باتێكی دیكه جیا بكاته‌وه. بۆیه سیاسه‌تی سۆسیالیستی ده‌بێته سیاسه‌تی تێگه‌یشتن له چییه‌تی مێژوو و گه‌شه‌كردنی و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی به‌دیلێكی شۆڕشگێڕیی ڕادیكاڵ بۆ ڕزگاریی، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تێنگهیشتنهی به‌ناوی ئازادیی و دیموكراسی و مافه‌وه له‌لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه ئاخنراوه‌ته نێو سه‌ری مرۆڤی مۆدێرنه‌وه و هه‌روه‌ها داماڵینی له‌هه‌ر خه‌باتێكی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕزگاریی سه‌رتاسه‌ریی كه ته‌نها له تیۆر و پراكتیكی سۆسیالیستی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. سیاسه‌تی سۆسیالیستی له‌خه‌باتدا، خه‌می نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و ئاین و ڕه‌گه‌ز و هیچ دابه‌شكارییه‌كی دیكه‌ی نییه، به‌ڵكو خه‌باتێكه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌وه و داكۆكی له مرۆڤ و ئازادییه‌كه‌ی و مرۆڤ و یه‌كسانییه‌كه‌ی ده‌كات. خه‌باتێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤبوونی خۆی، دهركردنێتی له چوارچێوه و كۆت و به‌ندی سه‌رمایه و قازانج و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و ئاین و ئاراسته‌كردنی بۆ جیهان و كۆمه‌ڵگا و مێژوویه‌ك كه چیتر خاوه‌ندارێتی و سه‌رمایه و كاركردن به كرێ و خۆفرۆشی و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاری تێدا نییه. ئه‌م جیهانه بێ چین و چه‌وساندنه‌وه‌یه ناوی جیهان و كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستییه و خه‌باتكاره‌كانی ناویان كۆمۆنیسته‌كانه و سیاسه‌ته‌كه‌یان سیاسه‌تی سۆسیالیستی.