بێگومان ناتوانیت مێشکی کەسێک بخوێنیتەوە، هەربۆیە رەنگە ئەو پرسیارەت لا دروستبێت چۆن بزانیت کەسێک بیر لە تۆ دەکاتەوە و خۆشیدەوێیت؟، چەند نیشانەیەک هەیە کە لە بەرامبەرەکەتدا دەردەکەوێت، بەڵام بە دوبارەبونەوەی نیشانەکان بە چەند جارێک دەتوانیت بۆت دەربکەوێت کە خۆشیدەوێیت، یەکجار دوبارەبونەوەی ئەم نیشانانە بەو واتایە نایەت بیرتلێدەکاتەوە.
یەکەم: زەردەخەنە دەکات
جەستە کاردانەوەی دەبێت لەکاتی بینینی کەسێکی خۆشەویست، ئەگەر ئەو کەسەی دەیبینیت زەردەخەنە دەکات لەکاتی بینینت دەکرێت ئەو کەسە بێت کە بیرتلێدەکاتەوە.
دوەم: گۆڕانکاری لە هەستەکانی رودەدات
لە کاتی بینینت هەست دەکەیت لەناکاو دڵخۆش دەبێت یان نیگەران دەبێت، وە بەردەوام کە دەیبینیت هەمان کاردانەوەی هەیە.
سێیەم: هەوڵدەدات لە نزیکتەوە بێت
لە هەرشوێنێک بیت لەو نزیکانە دەردەکەوێت، ئەمەش واتای ئەوەیە کەوتوەتەوە داوی خۆشەویستیتەوە.
چوارەم: جوڵەی چاو
لەرێگەی چاوییەوە دەتوانیت هەستی کەسەکان بخوێنیتەوە، ئەو کەسەی بەردەوام بیرتلێدەکاتەوە، کاتێک تەماشای چاوی دەکەیت هەوڵدەدات چاوی لابدات.
پێنجەم: پێیەکانی بە ئاراستی تۆ دادەنێت
ئەو کەسەی خۆشیدەوێیت پێیەکانی بەو ئاراستەیە دادەنێت کە تۆی لێیت.
شەشەم: پەیوەندی بە هاوڕێکانتەوە
هەوڵدەدات لەگەڵ هاوڕێکانت پەیوەندی دروستبکات، ئەمەش رێگەیەکی بۆ دەکاتەوە کە لە تۆ نزیک ببێتەوە.