لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور هەشت خۆراک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە

هەشت خۆراک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە

0 تێبینییەکان 86 بینینەکان

sury-manganaسوڕی مانگانەی خانمان قۆناغێکی هەستیارە و بەردەوام تووشی دەبن و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە نیشانەکانی دەگۆڕێت، هەندێک ئازاریان زۆرە یان کەمترە یاخود باری دەروونیان زۆر تێکدەچێت و زۆر حاڵەتی دیکە.

بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازاری سوڕی مانگانە کەم بکەیتەوە، هەوڵبدە ئەم خۆراکانە بخۆ

1-دارچینی یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، دەتوانیت لەگەڵ خواردن و خواردنەوەکان تێکەڵی بکەیت یان بەتەنیان لەگەڵ ئاوی گەرم بیخۆیتەوە.

2-نەعنا سەوزەیەکی بەسوودە و بە خواردنی ئازاری سوڕی مانگانەت هێوردەبێتەوە.

3-خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە هەنگوینی تێدایە، سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئازاری سوڕی مانگانە کەمدەکاتەوە.

4-ئەو خۆراک و خواردنەوانەی بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە زۆر باشە بۆ هێورکردنەوەی ئازار و کرژبوونی لەش وەک ماست و شیر.

5-شوکوڵاتە دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی مێشک و هێور دەکاتەوە، زۆر یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوە لەکاتی سوڕی مانگانەدا.

6-کونجی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی2 و کالسیۆم و مەگنسیۆم، پشوو بە ماسولکەکان دەدات لەکاتی سوڕی مانگانەدا و رێگە لە کرژبوون دەگرێت.

7-سپێناخ و مەعدەنوس دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامین و کانزای بەسوود، باشترین یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.

8-بەهۆی بوونی پێکهاتەی ئۆمیگا3 لە چەرەساتدا خواردنی لەکاتی سوڕی مانگانەدا زۆر بەسوودە و کرژبوون ناهێڵێت.  

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە