لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگهەواڵی هەمەڕەنگ ئەم ڕەفتارانە هۆكار دەبێت بۆ دورخستنەوەت لەكارەكەت

ئەم ڕەفتارانە هۆكار دەبێت بۆ دورخستنەوەت لەكارەكەت

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان
jobsهەندێك ڕەفتار هەن كە دەبێتە هۆی دەركردنت لەكارەكەت لە لایەن بەرپرسی كارەكەتەوە ،لەبەر ئەوە پێویستە ئاگاداربن بۆ ئەوەی بتوانن لەكارەكەتان بەبەردەوامی بمێنەوە
1-پشتگوێ خستنی كارەكانت لە شوێنی كارەكەت و كارنەكردن بە پێی پێویست ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی بەڕێوبەری كارەكەت دەستبەردارت ببێت ، لەبەر ئەوە باشتر وایە كارەكانت بە دڵسۆزی ئەنجامبدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت لەكارەكەت بەردەوام بیت.
2-بەردەوام بەكارهێنانی ئینتەرنێت و مانەوە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەكاتی دەوامی فەرمیدا بەهۆكارێكی دیكە دادەنرێت كە وا لەبەرپرسەكەت بكات بۆ ئەوەی دەستبەردارت ببێت و لەكارەكەت دوورت بخاتەوە.
3-بەردەوام ڕەشبینی و بێنرخكردنی ئەو كارەی دەیكەیت ڕێگا خۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر كاركەت لا ببرێت.
4-دوور بكەوەرەوە لە قسە هێنان و بردن و ئاژاوە نانەوە نەك تەنها لە شوێنی كارەكەت بەڵكو لە ژیانی ڕۆژانەتدا ، چونكە ئەم ڕەفتارە ناشرینە زیان دەگەیەنێت بە ژیانی كۆمەڵایەتیت و بەهۆیەوە كارەكەت لەدەست دەدەیت.
سەرچاوە: http://majalatouki.com/
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ 
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە