لە بەرزترین ئاستی مێژووەوە،
فێری خۆشەویستیی تۆ بووین..
کاتێک کە خۆر لە ئازایی تۆوە،
گەمارۆی مردنی دا..
کۆرس
لێرەدا.. لە بوونی تۆی خۆشەویستدا
رۆشنایی دڵگیر، ئاشکرایە
چی گیڤارای فەرماندە..!
دەستی پڕ لە شانازیی و بەهێزت،
دەستڕێژی لە مێژوو کرد..
کاتێک هەموو (سانتاکلارا)،
بۆ دیدارت لە خەو هەستان،
چی گیڤار..!
کۆرس
لەگەڵ خۆری بەهار هاتیت..
سروەی بای شەماڵت گڕدا،
بۆ چەقاندنی ئاڵا..
لەگەڵ تیشکی زەردەخەنەت.
کۆرس
خۆشەویستیی شۆڕشگێڕییت،
بەرەو نەبەردیی نوێت دەبا..
بە ئاواتی هێز و توانا..
لە بازووی رزگارییبەخشی تۆدا..
کۆرس
هەر بەرەو پێشەوە دەچین،
وەک لەگەڵ تۆدا راهاتووین،
لەگەڵ فیدڵدا پێت دەڵێین:
ماڵئاوا، ئەی فەرماندە!
ماڵئاوا..!