لاپەڕەی سەرەکی ڤیدیۆ شاكیرا گۆرانی بۆ مەرگی ئالان دەڵێ‌

شاكیرا گۆرانی بۆ مەرگی ئالان دەڵێ‌

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

shakiraخانمە هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی شاكیرا لەنوێترین بەرهەمی خۆیدا گۆرانیەك بۆ كۆچی تراژیدیایانەی ئالان كوردی دەچڕێ‌ كە لەسەر كەنارەكانی توركیا بەمردویی دۆزرایەوە.

 لەبارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان‌و لەبەردەم پاپای ڤاتیكاندا گۆرانی بێژی بەناوبانگ شاكیرا كە باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوەیەكگرتووەكانە وتارێكی پێشكەشكرد‌و باسی لەگرنگی راوەستانی شەڕ كرد لەكۆمەڵگەكان بۆ ئەوەی مرۆڤەكان بتوانن بەئاشتی‌و ئارامی بژین. 

شاكیرا لەباسكردنی لەو لێشاوەی كۆچبەرییەی كە بەتایبەت هاوڵاتیانی سوریای گرتۆتەوە‌و بەهۆی شەڕی نەگریسەوە رودەكەنە ئەوروپا باسی لەوێنەی تراژیدیایانەی خنكاندنی ئالان كوردی كرد ئەو منداڵە كوردەی كە لەسەر كەنارەكانی توركیا بەخنكاوی دۆزرایەوە‌و وێنەكەی دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیداهێنا. 

هەر لەوێش گۆرانیەكی لەبارەی مەرگی ئالان‌و براكەی پێشكەش بەئامادەبوان كرد. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە