
1- هەوڵبدە ماوەی سێ بۆ چوار چركە تەماشای یەكێك لەو كەسانە بكەیت كە لەو شوێنە ئامادەن كە تۆ وتاریان بۆ دەدەیت و تەماشی ناو چاوی ئەو كەسانە بكە كە وتاریان بۆ دەدەیت بۆ ئەوەی زیاتر بتوانیت ئەوەی مەبەستتە بیگەیەنیت .
2- ئەگەر لەكاتی دیاریكراو درەنگتر كەوتی بۆ ئەوەی ئامادەبیت لەو شوێنەی دەبێت وتار بدەیت ئەوە پێویست ناكات بكەویتە باسكردنی ئەو بابەتەی كە بەهۆیەوە دوا كەوتوی و تەنها یەكجار بەسە بۆ ئەوەی داوای لێیوردن لەو كەسانە بكەیت كە بۆ گوێگرتن لە تۆ ئامادەن .
3- كاتێك دەتەوێت وتارێك بدەیت دوور بكەوەرەوە لە خوێندنەوەی بابەتەكە لەو كاتەدا و پێویستە بەجۆرێك خۆت ئامادە كردبێت كە پێویست نەكات بابەتەكە بخوێنیتەوە و تەنها خۆت بكەوەرە باسكردنی ئەو پەیامەی مەبەستتە بیگەیەنیت .
4- نە ئەوەندە توڕە و مڕو مۆچ بە كە كەس تاقەتی ئەوەی نەبێت گوێت بۆ بگرێت نە ئەوەندەش پێكەنین و گاڵتەجاڕی بنێرەوە هەموو پێبكەنن و كەس ئاگای لە بابەتە نەمێنێت كە تۆ باسی دەكەیت .
5- ئەگەر باسی بابەتەكەت زۆر دورو درێژ بوو ئەوە پێویستە ناو بەناو ناوبڕێك بخەیتە قسەكانتەوە بۆ ئەوەی ئەوانەی گوێیان بۆ گرتوی بێزار نەبن .
7- جۆرێك ڕەفتار بكە كاریگەریت هەبێت لەسەر ئەو كەسانەی بۆ وتارەكەی تۆ دانیشتوون و قۆناغی شەرم و ترس تێپەڕێنە .
سەرچاوە:thaqafnafsak.