به‌ده‌ستێكی سوكانه‌كه‌ی گرتبو به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشی خه‌ریكی نامه ناردن بو بۆ یاره‌كه‌ی كه چاوه‌ڕێی بو له‌جێژوان، له‌نامه‌كه‌یدا نوسیبوی “دڵه‌كه‌م سێ ده‌قه‌ی تر له‌لاتم”. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگات، به‌هۆی سه‌رقاڵیی ناردنی نامه‌كه‌وه، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاو گیانی له‌ده‌ستدا، یاره‌كه‌شی هه‌ر به‌وگوڵه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌بوو به‌نیازبو بیداتێ له‌جێژوان، چوه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی‌و به‌خه‌مگه‌ینییه‌كه‌وه وتی “خۆزگه ئه‌و كورتنامه‌یه‌ت نه‌ناردایه، گوڵه‌كه‌م بۆ ده‌هێنای بۆ جێ‌ژوان، نه‌ك بۆسه‌ر كێلی گۆڕستان”.
ئا: ئاسۆ سه‌راوی
ئه‌وه كورته فیلمێك بو كه رێكخراوی ترافیك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قوربانییانی هاتوچۆ له‌رۆژی 16-11 بۆ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسی نمایشكرد. ئه‌وان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن مه‌به‌ستیانه له‌و رێگایه‌وه به‌هاوڵاتیان بڵێن ده‌شێ به‌هۆی ناردنی كورتنامه‌یه‌ك، یان ته‌له‌فونكردنێك له‌كاتی شۆفێرییدا دواجار به‌مه‌رگی شۆفێره‌كه‌و كه‌سانی تریش كۆتایی بێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی ترافیك، سه‌ربه‌ست حسێن له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاوێنه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێمه نمایشمانكرد كورته فیلمێك بو، به‌ڵام “به‌دڵنیاییه‌وه نمونه‌ی وه‌ها زۆرن كه شۆفێران به‌هۆی سه‌رقاڵبونیان به‌به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه”، ئه‌و رونیده‌كاته‌وه كه به‌شێك له‌شۆفێران واده‌زانن كه له‌كاتی شۆفێرییدا مۆبایلیان به‌كارهێنا‌و چاویان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه یان رێگاكه بو ئیتر سه‌لامه‌ت ده‌بن، ئه‌و وتی “كاتێك مۆبایل به‌كارده‌هێنن هه‌رچه‌ند چاویشیان له‌سه‌ر رێگاكه بێت، به‌ڵام بیر‌و هۆشیان له‌لای قسه‌كانیانه‌و ده‌شێ به‌و هۆیه‌وه توشی كاره‌ساتی گه‌وره ببن، بۆیه رێنمایی شۆفێران ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك له‌كاتی شۆفێرییدا مۆبایل به‌كارنه‌هێنن”.
ئه‌و باس له‌وه‌شده‌كات، كه له‌ڵاتانی پێشكه‌وتوی دنیادا ئاماره‌كانی گیان له‌ده‌ستدان ساڵانه به‌رێژه‌یه‌ك كه‌مده‌كات، به‌ڵام له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ساڵانه رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی روداوی هاتوچۆ له20% زیادده‌كات. سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌رپرسی ئه‌و رێكخراوه هێمای به‌وه كرد “ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌هۆی رودای هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن”.
ئه‌ندامێكی بۆردی رێكخراوی ترافیك، هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه دوای زۆربونی روداوه‌كانی هاتوچۆ‌و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌دنیادا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له 26-10-2005دا بڕیاریدا سێیه‌مین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی یانزه‌ی هه‌مو ساڵێك بكاته رۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆ “تا له‌و رۆژه‌دا وڵاتان به‌خۆیاندا بچنه‌وه پلانی چه‌ند ساڵه دابنێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی قوربانیانی هاتوچۆ، به‌نمونه وڵاتێكی وه‌كو سوید له 2006 تا 2010 پلانێكیان دانا به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانیانی هاتوچۆ تا رێژه‌ی 50% كه‌مبكه‌نه‌وه، له‌كۆتاییدا بۆیان ده‌ركه‌وت توانیویانه به‌رێژه‌یه‌كی له‌وه كه‌متر ئه‌و كاره بكه‌ن”.
ئه‌و كاتێك دێته سه‌ر باسی هه‌رێمی كوردستان خه‌مبار ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ش به‌پشتبه‌ستو به‌چه‌ند ئامارێك كه له‌نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانه‌وه وه‌ریانگرتوه، وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات له‌ساڵی 2011دا 811 كه‌س به‌روداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه، له 2012دا ئاماره‌كه بۆته 845كه‌س‌و له‌ساڵی 2013دا رێژه‌كه به‌رزبۆته‌وه بۆ864 كه‌س، ئه‌و وتی “به‌داخه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ساڵانه ته‌نها ئاماره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی قوربانیانی هاتوچۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ئامارانه ناكه‌ن، نه‌مانبینی پلانێكی چه‌ند ساڵه هه‌بێت بۆ به‌رگرتن له‌زیادبونی ئه‌و ئامارانه”.
ئه‌و باس له‌وه‌شده‌كات كه به‌نیازبون له‌رۆژی 16-11ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان، كۆنفرانسێك له‌باره‌یه‌وه ببه‌ستن، به‌ڵام له‌به‌ر دو هۆكار ئه‌وه‌یان نه‌كردوه “یه‌كه‌م خراپیی بارودۆخی هه‌رێم كه كێشه‌ی دارایی هه‌یه‌و له‌شه‌ڕیشدایه، دووه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌نه‌بوه داتا‌و زانیاریمان پێبدات، هه‌ر بۆیه بۆ چه‌ند مانگێك دوامانخستوه به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌و روه‌وه هاوكارییمان بكات بۆ سه‌رخستنی ئه‌و كۆنفرانسه كه دواجار له‌خزمه‌تی گشتییدایه”.