گه‌مه‌ی ئاوێته‌كردنی وه‌ره‌قه‌كان كۆتاییهات و ئێستا ناوچه‌كه دور له میسر و سعودیه چوه‌ته قۆناغی تۆكمه‌كردن و دروستكردنی هاوپه‌یمانی و كوتله‌به‌ندی هه‌رێمی. هه‌ردو پایته‌خت (ریاز و قاهیره) له ده‌ریای ناكۆكیه‌كاندا نوقمبون، هه‌رچی له قاهیره‌یه ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلی ئابوریه‌دا ده‌كات كه له‌ناوخۆدا وزه‌ی لێ چنیوه‌و په‌ل و پۆی بۆ گه‌مه‌كردنی ده‌ره‌كی شكاندوه، ریاز-یش له‌ناوخۆدا به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی بنه‌ماڵه‌وه كێشه‌ی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی كه شازاده‌ی گه‌نج، محه‌مه‌د بن سه‌لمان پۆستی یاریدەدەری جێگری شانشینی وڵاتی وه‌رگرتوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له زۆنگاوی یه‌مه‌ندا گیری خواردوەو سه‌رچاوه ئابورییه‌كانی تێیدا چۆڕاوه‌ی به‌ستوه.
هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی
له ناوه‌ڕاستی شه‌پۆلی قه‌یرانه‌كان كه تاوێری هاوپه‌یمانی (میسر‌و سعودیه) تل ئه‌دات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتوبونی ئیخوان موسلمین له دروستكردنی درز له دیواری په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كان، كه‌شتیه‌ك كه ورچی روسی هێدی هێدی رێبه‌ری ده‌كات له راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییه‌كی هه‌رێمی سێ قۆڵی (روسیا، توركیا، ئێران) كه‌نارده‌گرێت، هاوپه‌یمانییه‌ك كه ئه‌نكه‌ره‌و مۆسكۆ زوبه‌زو دوای كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردوه‌كه‌ی توركیا له ناوه‌ڕاستی مانگی تەمموز رێكیانخست.
به‌ردی ئه‌و كوده‌تایه، ئاوی مه‌نی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی شڵه‌قاندو ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی میراتگری عوسمانییه‌كان خێرا ئاماژه‌كه‌ی وه‌رگرت و تێگه‌یشت له‌وه‌ی ته‌نها یارییه‌كه به‌ده‌ست ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه كاتێك باراك ئۆباما له گفتوگۆیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری (زه ئه‌تڵانتیك) له مارسی رابوردو ئاماژه‌ی ده‌ستبه‌رداربونی راگه‌یاندو وتی: “سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی توركیا بێهیوابوه”.
له‌وكاته‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا له قه‌یرانێكی شاراوه‌دابو، كوده‌تا شكستخواردوه‌كه ژێربه‌ڕه‌ی خسته سه‌ر به‌ڕه، بۆیه میراتگره‌كه‌ی عوسمانی بڕیاری ئه‌وه‌یدا روی به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات وه‌ربگێڕێت و ده‌ستپێشخه‌ری لێبوردنی بۆ روسیا كرد سه‌باره‌ت به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له ئاسمانی سوریادا، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو به چه‌رده‌یه‌ك سازشه‌وه له‌ناویشیدا وازهێنان له داوای رۆشتنی ئه‌سه‌د، به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێكه‌وت، به‌وه‌ش په‌ڕه‌ی ناكۆكییه‌كانی له‌و دۆسیه‌دا داخست تا وڵاته‌كه‌ی له به‌ش به‌شبون و له دایكبونی ده‌وڵه‌تی كوردی لەلایەوە به چاودێری ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت.
ریزبه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ
“رێوی ده‌زگای هه‌واڵگری روسیا (KGB)” ده‌رفه‌تی هه‌ڵكه‌وته‌ی بینیه‌وه تا نه‌یاره‌كانی والێبكات له‌سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵی دابنیشن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئەردۆغان گه‌وره‌ترین مامه‌ڵه‌ی مێژویی له‌ناوچه‌كه به‌گه‌ڕخست، له‌لایه‌ك به چاودێری روسیا رێكکه‌وتنی ئاشته‌وایی كرا له نێوان توركیا‌و ئیسرائیل بۆ داخستنی دۆسیه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ردانێكی نهێنی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ مۆسكۆ هاته ئارا به مه‌به‌ستی ریزكردنی وه‌ره‌قه‌كانی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سازشی مه‌رجدار.
دواتر میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا دۆسیه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی برد بۆ ئێران، مه‌ولود ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش به‌ره‌و تاران شوێنی كه‌وت تا جەخت بكاته‌وه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا به‌و مه‌رجه‌ی له چنگی هه‌ڵۆی ئه‌مه‌ریكی قوتاری ببێت و دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌بارببرێت.
ورده‌كاری مامه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه
به‌پێی بینینی چاودێرانی كاروباری هه‌رێمی ئه‌و دان و سه‌ندنه‌ی كه به مامه‌ڵه‌ی مۆسكۆ كۆتاییهات، له‌سێ ئه‌ركدا خۆی ده‌بینێته‌وه؛ ئه‌وانیش بریتین له داوای راشكاوانه‌ی مۆسكۆ له ئه‌نكه‌ره بۆ كۆتاییهێنانی كۆمه‌كیكردنی گروپه تیرۆریستیه‌كان و داخستنی سنور به ته‌واوه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر (بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی یان نه‌دانی به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی) ئه‌و وێنه‌و زانیارییانه‌ی كه (KGB) ده‌ستیكه‌وتوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نهێنی رژێمی توركیا به گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی توركیا داوایكردوه رێ له پلانی ئه‌مه‌ریكا بگیرێت كه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی دایناوه‌و هاوكاری مۆسكۆ و دیمه‌شق بۆ بۆردومانكردنی حه‌سه‌كه بێته ئارا كه به خاڵی له دایكبونی ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕاوانكراوه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌م داوایه پیاده‌كراو به‌چڕی بۆردومانی حه‌سه‌كه كرا به‌و مه‌به‌سته‌ی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل تێكبشكێندرێت، ئه‌مه‌ش پاڵی به ئه‌مه‌ریكاوه نا به‌په‌له كۆمه‌ك بنێرێت بۆ رزگاركردنی ئه‌وه‌ی كه رزگار ده‌كرا، دواتریش تێگه‌یشتنه‌كان درێژبویه‌وه بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له‌سه‌ر سنوری سوریا‌و توركیا دروستبكرێت تا له‌ماوه‌ی دو ساڵدا په‌نابه‌رانی تێدا نیشته‌جێ بكرێت.
ناتۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
تێگه‌یشتنه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا كورتی نه‌هێناوه، به‌ڵكو درێژبوه‌ته‌وه بۆ هه‌وڵدانی پۆتین تا (ناتۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) كه تاران و مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره پایه‌كانی پێكدێنن و سوپای عێراق و سوریاش ده‌چنه ژێر سایه‌یه‌وه، دروستبكرێت. وابڕیاره ئه‌و هاوپه‌یمانیه سیاسی و سه‌ربازی و ستراتیژیه چاوه‌ڕوانكراوه له‌سه‌ر زمانی ئه‌ردۆغان دوای سه‌ردانی جۆن كیری بۆ ئه‌نكه‌ره له‌ناو تاران رابگه‌یه‌نرێت.
به‌پێی زانیارییه ده‌سته‌به‌ره‌كان كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌مه‌دان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه شیرینی به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته سیاسی و سه‌ربازییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-ه دوای ئه‌وه‌ی له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا وڵاتێكی گه‌وره‌ی سوننی به قه‌باره‌ی توركیا بخاته پاڵ خۆی و قوتاری بكات له‌و تۆمه‌ته مه‌زهه‌بیانه‌ی كه ده‌وترا بۆ گرتنه‌ده‌ستی دۆسیه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌نكه‌ره مه‌زهه‌بیانه مامه‌ڵه ده‌كات.
خه‌نجه‌ر لێدان له پشتی ریاز
له‌كاتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه‌ی روسیا له ئاسمانی سوریا، سه‌رۆك پۆتن توركیای وا وه‌سفكرد كه له پشته‌وه خه‌نجه‌ر ده‌وه‌شێنێت، ئه‌م وه‌سفه بۆ رژێمی ئه‌نكه‌ره تاراده‌یه‌ك دروسته له‌وه‌دا كه چونی توركیا بۆناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه، وه‌شاندنی خه‌نجه‌ر بو له پشتی سعودیه كه له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه له قه‌یرانی سوریا و یه‌مه‌نه‌وه گلێنراو ته‌نها به قسه‌ش كۆمه‌كی كرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له رێچكه‌ی (سوننه) چوه‌ته ده‌ره‌وه كه بۆ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان به‌كاری ده‌هێناو وای به‌باش زانی له‌گه‌ڵ دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ریاز كه تارانه، بچریكێنێ و سازش له‌سه‌رجه‌م دروشمه‌كانی رێچكه‌كه‌ی پێشوی بكات، به‌هه‌مو قورسایی خۆشیه‌وه خۆی خستوه‌ته ناو سه‌ربازگه‌ی دوژمنه‌وه تا پارێزگاری له رژێمه‌كه‌ی بكات له به‌رامبه‌ر روخان و پارچه پارچه‌بون ئه‌وه‌ش به ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ردو دۆسیه‌ی سوریا‌و عێراق.
دیداری گوله‌ن و تاوتوێی كوده‌تا
له‌وه‌یه دیداری فه‌تحوڵا گوله‌ن له كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه-ی سعودی كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی سڕایه‌وه، تا راده‌یه‌كی زۆر راڤه‌ی ئه‌و بۆكسه دبلۆماتیانه بكات كه له نێوان هه‌ردولا هاتوه‌ته ئارا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناپاكی هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ شیعه، ته‌نها ئه‌و دیداره‌ی گیوله‌ن ئه‌و تیكه‌ی ئاشكرانه‌كرد كه له قوڕگدا گیربوه‌و شانشینه‌كه له هاوڕێكه‌ی دوێنێدا هه‌ستی پێده‌كات، به‌ڵكو ناكۆكیه شاراوه‌كان درێژبوه‌ته‌وه تائه‌وه‌ی عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌نای ئیمارات ریاز تۆمه‌تبار بكات به ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی.
سزادانی ئه‌وروپا
بێگومان كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی سیاسی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه چاوه‌ڕوانكراوه بۆ كیشوه‌ره‌كان درێژده‌بێـه‌وه، چونكه ئه‌م سێ گه‌وره هێزه‌ی ناوچه‌كه كه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی سنوردار كۆكن، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه نینۆكی كیشوه‌ری پیر- ئه‌وروپا بقرتێنن، ئه‌نكه‌ره مه‌به‌ستیه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی دوێنێی كه نه‌یانهێشت توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا سزابدات، هه‌رچی له مۆسكۆ-شه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی بۆمبی ئۆكرانیا بداته‌وه كه كاریگه‌رییه‌كانی گه‌یشتوه‌ته سیاسه‌ت و ئابوری و كۆسپی له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا دروستكردوه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا توركیا رایگه‌یاند كه مۆسكۆ به‌شدارده‌بێت له كۆمه‌كیكردنی هێڵی (شله‌ی توركی) به‌وه‌ش بۆكسێكی ستراتیژی قورس له ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ده‌وه‌شێنێت، ئێران-یش چه‌رده‌یه‌ك سازش-ی كردوه بۆ گروپی 5+1، بۆیه له كه‌میندایه تۆڵه له‌و بانده سپیانه بكاته‌وه كه به كۆمه‌ڵێك مه‌رج له ڤیه‌ننا ده‌ست و قاچیان به‌ستوه‌ته‌وه.
نائاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا
چاكه‌ی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (پۆتن)ی رێوی كه چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی داوه‌ته شه‌ڕی سارد‌و زیره‌كیه سیاسیه‌كه‌ی رێگه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ رۆشنكردوه‌ته‌وه دۆسیه‌كانی ناوچه‌كه له نائاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌م ساته‌وه‌خته مێژوییه هه‌ستیاره به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێوه له نۆڤه‌مبه‌ری داهاتو بقۆزێته‌وه، كه‌سایه‌تی جێی مشتومڕۆی (دۆناڵد ترامب)یش كه وڵاتی خستوه‌ته ناو كێشمه‌كێشمی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه شتی وای به‌خۆوه نه‌بینیوه، له‌گه‌ڵ بونی هیلاری كلینتۆن-یش كه خاوه‌نی تۆمارێكی ره‌شه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه، كه‌شێكی له‌باری بۆ روسیا ره‌خساندوه. گلانی ئه‌مه‌ریكا له ململانێی كۆماری و دیموكراته‌كان و زاڵبونی ترس له‌وه‌ی سه‌ده‌ها ساڵ به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه، پاڵی به ئیداره‌كه‌یه‌وه ناوه ئه‌و ده‌نكه حه‌په تاڵه‌ی پۆتین بخوات كه له ناوچه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات.
میسر له ده‌ره‌وه‌ی حساباته‌كان
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه له‌م جموجوڵه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، لایه‌نی میسری ئاماده‌یی نیه‌و بۆ كێشانی نه‌خشه‌كه‌شی پرسی پێنه‌كراوه، قه‌یرانی ئابوری و دابه‌شبونی ناوخۆ و وه‌ستانی له ناوچه‌یه‌كی ته‌مومژاوی له‌ناوه‌ڕاستی دۆسیه هه‌رێمیه گڕداره‌كان، وای له میسر كردوه بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی حساباته‌كانی ورچی روسی له‌كاتی نه‌خشاندنی ناوچه‌كانی هێزو هه‌ژمون.
دورخستنه‌وه‌ی قاهیره له كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی ناوچه‌كه، ده‌یخاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره به‌تایبه‌ت كه پشت و بازوی مێژویی میسر كه سعودیه‌یه، ئه‌ویش له پشته‌وه خه‌نجه‌ری به‌ركه‌وتوه له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌و پاشه‌كشه‌پێكردنی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن له ریاز، زۆر نیشانه‌ی پرسیار ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی سیاسی میرنشینه‌كه هه‌ڵده‌گرێت هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌راسانكردنی له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجامی تێوه‌گلانی له شه‌ڕی یه‌مه‌ن و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تگه‌لێك كه ده‌گه‌نه ئاستی تاوانی جه‌نگ، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگیه‌كی جێی گومانی هه‌ڵبژاردوه.
به‌هه‌مان شێوه دانیشتنی قاهیره له شوێنی سه‌یركه‌رێكی فیلمێكی بێبایه‌خ، پاڵی پێوه‌ده‌نێت له ئایینده‌دا به ته‌نها بڕوات به‌ناو كێڵگه‌ی مینی نێوده‌وڵه‌تیداو هه‌ژمونی له وڵاتانی دراوسێی عه‌ره‌بی پاشه‌كشه بكات و نه‌توانێت شانه‌خڕه‌ی ئێران بكات كه قاچی ده‌خاته هه‌ر بستێك قاهیره لێی ده‌كشێته‌وه.
ناپاكی روسیا
هه‌مو مه‌سه‌له‌كه‌و پلانی ئاینده‌ی ورچی روسی، پێده‌چێت تا ئاستێكی زۆر ئه‌و نهێنیه راڤه بكات كه له‌چه‌ند مانگی رابوردودا قاهیره‌ی سه‌رقاڵكردوه سه‌باره‌ت به سوربونی پۆتن له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتوگوزاری روسیا بۆ میسر سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر دۆخێكی هاوشێوه (تیرۆر)، گه‌شتوگوزاری روسیا بۆ توركیا گه‌ڕایه‌وه، هه‌ر ئه‌م بڕیاره پێده‌چێت میسر بخاته چوارگۆشه‌ی قه‌یرانی ئابوری بۆئه‌وه‌ی گره‌نتی ئه‌وه بكات له سنوره‌كانی ده‌رنه‌چێت و به ئاراسته‌ی عروبه و نه‌ته‌وایه‌تی، به‌ربه‌ستی بۆ دروستبكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت لێكتێگه‌یشتنی گه‌وره مۆربكات.
به هه‌مان شێوه به‌هۆی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌وه مه‌ترسی ئابوری له‌سه‌ر میسر دروستبوه، چونكه ئێران و روسیا ده‌ستیانكردوه به دروستكردنی پرۆژه‌ی “باكور- باشور” كه به یه‌كێك له پرۆژه زه‌به‌لاحه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌درێته قه‌ڵه‌م، توركیاش هاتوه‌ته سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌و ده‌یه‌وێت كۆمه‌كی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و پرۆژه‌یه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نۆكه‌ندی سوێس و ئاینده‌ی نۆكه‌نده‌كه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
مسته‌فا به‌ره‌كات
له عه‌ره‌بیه‌وه/ ئومێد تۆفیق
سەرچاوە/ الاتحاد