ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى موچه‌کانیان که‌مه‌و له‌پله 7 تا 10 ده‌توانن کارى شۆفێرى تاکسى بکه‌ن بێجگه ئه‌وانه‌ى له ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه.
سامى جه‌لال ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند:” بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى شوفێرى تاکسى له فه‌رمانبه‌ران کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئامارى بایۆمه‌ترى مووچه‌خۆرانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ به‌ستراوه‌ته‌وه”.
هه‌روها وتیشى” فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت له پله یه‌ک تا پله شه‌ش، هێزه‌کانى ناوخۆ و فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه کارى شوفێرى تاکسى بکه‌ن”، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى دیکه‌ش که پله‌کانییان ٧،٨،٩،١٠ مووچه‌یان که‌مه، ئه‌وا ده‌توانن به ره‌زامه‌ندى خۆیان کارى شوفێرى تاکسى بکه‌ن.
ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردوه، ئێستا پێدانى مووچه ئاسایى بووه‌ته‌وه و فه‌رمانبه‌ران ته‌واوى مووچه به‌بێ پاشه‌که‌وت پێده‌درێت، بۆیه ئه‌و بڕیاره به‌رده‌وام ده‌بێت و کارى پێده‌کرێت” ده‌بێت شوفێرى ته‌کسى ببێته پیشه”.
به‌پێى بریارێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌راورى یه‌کى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و و په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه فه‌رمانبه‌رن کارى تاکسیان لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت و هه‌ر که‌سێک پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت غرامه ده‌کرێت و رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌و موچه‌که‌ى راده‌گیرێت.