
ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرترین بۆردوومان و هێرش لە سنووری دهۆک ئەنجامدراون کە ٣٦٥ بۆردوومان بوون، لە سنووری هەولێر ٣٥٦ بۆردوومان، لە سلێمانی ١٠٢ بۆردوومان، هەروەها لە پارێزگای نەینەوا دە بۆردوومان ئەنجام دراوە.
ئەوەشی خستە روو، تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٢٧ بۆردوومان بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی رەشا لە ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری کێوڕەش لە رانیە، چیای جاسوسان لە پشدەر، گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە پێنجوێن ئەنجام دراوە.
باسی لەوەش کرد، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا بەهۆی ئەو هێرش و بۆردوومانانەی بۆسەر ئەو ناوچانەی هەرێم ئەنجام دراون هەشت هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر رێکخراوەکە رایگەیاندبوو، له ساڵی رابردوودا هەزار و ٦٤٩ هێرش کراوەتە سەر خاكی ههرێم. وتیشی، ” بەهۆی هێرشەکانەوە ٢٤ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.”