سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا ئه‌نجامی راپرسییه‌كی بڵاوكرده‌وه تایبه‌ت بووه به هۆكاره‌كانی شه‌رمكردنی خانمان له‌كاتی په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕی سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان به روناكی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شێوه و شێواوی و رێكیی جه‌سته و زۆری و كه‌میی كێش، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌و شه‌رمكردنه.
به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه كه دوو هه‌زار كه‌س به‌شداریی تێدا كردووه، هه‌ندێك له خانمان له‌كاتی سه‌رجێگاییدا شه‌رم له شێوه‌ی جه‌سته و له‌شی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه روویان نایه‌ت له ئاوێنه‌دا ته‌ماشای خۆیان بكه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن له‌وكاته‌دا گڵۆپ ده‌كوژێننه‌وه.
له راپرسییه‌كه‌دا هاتووه، 75%ی خانمان له شێوه‌ی جه‌سته‌ی خۆیان رازی نین و كه به‌وجۆره خۆیان ده‌بینن شه‌رم ده‌كه‌ن، 60%یش ئاستی شه‌رمه‌كه‌یان ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه نه‌توانن له ئاوێنه‌دا به‌روتی ته‌ماشای خۆیان بكه‌ن.
ده‌ریشكه‌وتووه یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و خانمانه‌ی شه‌رم له جه‌سته‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت له‌كاتی سه‌رجێگایی و په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕدا گڵۆپ دابگیرسێ و ژووره‌كه‌ی روناك بێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و خانمانه متمانه‌ی ته‌واویان به روخسار و جه‌سته‌ی خۆیان نییه و لێی رازی نین.
هه‌ر له راپرسییه‌كه‌دا 38%ی به‌شداربووان پێیان وابووه ئه‌و كاته‌ی به‌بێ جلوبه‌رگ سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌لای ئه‌وانه‌وه سه‌رنجڕاكێش نه‌بوون، هه‌ربۆیه ئه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌رم دایانبگرێت.
هه‌ندێكی دیكه‌ی ناو راپرسییه‌كه باسیان له‌وه‌كردووه كه دوای دابه‌زاندنی كێش و خۆلاواز كردنیان، بوێریی ئه‌وه‌یان نه‌بووه به روناكی و به‌بێ جلوبه‌رگ سه‌رجێگایی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن، بۆیه له‌به‌ر شێواویی جه‌سته‌یان به تاریكی خۆیان روتكردووه‌ته‌وه