ژیانی ڕۆژانەی هاوسەرێتی هیچ کاتێک لە پێش ئەم پڕۆسەیە ناچێت، لەبەر ئەوە هەندێک ئەو دوو کەسە بۆ دڵنیابوونەوە لە خۆشەویستی بەرامبەر هەندێک پرسیار دەکەن.
دووبارەكردنەوەی چەند پرسیارێك بەبەردەوامی دەبێتە هۆی بێزاربونی كەسی بەرامبەر، بۆ ئەوەی كێشە لەنێوان هاوسەرەكاندا ڕونەدات پێویستە خانمان بەردەوام ئەم پرسیارانە نەكەن .
* هێشتا منت خۆش دەوێت؟
هەموو خانمێك ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی بێئەندازە خۆشی بوێت، بەڵام پێویستە خانمان دوور بکەونەوە لەوەی بەردەوام ئەم پرسیارە بكەن، ڕەنگە دوبارەكردنەوەی ئەم پرسیارە لای هاوسەرەكەت ئەوە بگەیەنێت تۆ بە گومانیت لە خۆشەویستییەکەی.
* هیچ گۆڕانكاریەك لە مندا بەدی ناكەیت؟
ئەگەر پیاو گۆڕانكاریەكانی خانمەكەی ببینێت ئەوە بە دڵنیایەوە خۆی باسی دەكات و ئافرەتیش ئەم پرسیارە ناكات، بەڵام خانمان دەتوانن بەشێوەیەكی جیاواز ئەم پرسیارە بكەن وەك ئەوەی تا چەند ئەم ستایلی قژەم لێم دێت یان ئەم پۆشاكەم لێم جوانە؟
* بۆ درەنگ كەوتی؟
پیاوان بەم پرسیارە زۆر تووڕە دەبن، لەبری ئەمە دەتوانیت هەواڵی بپرسیت و بەشێوەیەكی دیكە لەهۆكاری درەنگ كەوتنی بۆ ماڵەوە دڵنیا ببیتەوە.
* لەگەڵ كێ قسەت ئەكرد؟
کاتێک پیاوێک لەگەڵ کەسێکدا بە مۆبایل یان ئەنتەرنێت قسە دەکات، پێویستە هاوسەرەکەی ئەم پرسیارەی لێ نەکات، چونكە ئەگەر گرنگ بێت بۆ هاوسەرەکەی ئەوە بە دڵنیایی خۆی باسی بابەتەكە دەكات .