په‌یوه‌ندی كۆمپانیاكانی ده‌رمان له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌پزیشكه‌كان، بۆته مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان‌و به‌مه‌ترسیه‌كی جدی ده‌زانرێت بۆ نه‌خۆش، هاوڵاتیه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه خۆی لای پزیشك بوه‌و (حه‌پی غوده)ی له‌سه‌ر لیستی كۆمپانیا بۆ نوسیوه.
كورده عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌و هاوڵاتیه‌ی خۆی له‌سه‌ردانیكردنی پزیشك ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتوه، وتی “خۆم چومه‌ته لای دكتۆر بۆئه‌وه‌ی حه‌پی غوده بۆ دایكم بنوسێت، پێی وتوم حه‌پی ئه‌م شه‌ریكه‌یه بكڕه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك دكتۆر كه ده‌چیته لای تاسه‌ره‌ی تۆ دێت چه‌ندین نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی ده‌رمان ده‌چنه لای، واتا نۆره‌بڕی له‌نه‌خۆش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بچنه لای دكتۆره‌كه‌و جۆره‌كانی ده‌رمانی كۆمپانیاكانی خۆیانی نیشان بده‌ن”.
كورده ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ئه‌و خۆی به به‌ڵگه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی لایه، ده‌شڵێت “ته‌نانه‌ت هه‌ندێك دكتۆر نوسراوی ئه‌وه‌ی له‌عیاده‌كه‌یدا هه‌ڵواسیوه كه نوێنه‌ری كۆمپانیای ده‌رمان نابینن، من جارێكی تر لای دكتۆرێك بوم كه نه‌خۆشێك هاته لای، دكتۆره‌كه سه‌یری ناوی كۆمپانیاكه‌ی ده‌كردو ئه‌و ده‌رمانه‌ی بۆده‌نوسی كه هی كۆمپانیاكه بو، بێگومان ئه‌و دكتۆره به‌شێك له‌داهاتی ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌رده‌كه‌وێت كه كۆمپانیاكه ده‌یفرۆشێت‌و سودی كه‌سی دكتۆره‌كه‌ی تێدایه”.
فریشته، كچه ده‌رمانفرۆشێكه‌و له‌ده‌رمانخانه‌یه‌كی سلێمانی كارده‌كات دەڵێت “له‌دنیای واقیعی ئێستادا وامانلێهاتوه كه له‌هه‌مو بواره‌كاندا بازاڕ به‌س بۆته لایه‌نی بازرگانی، بۆیه له‌ئێستادا ئیشه‌كه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك ده‌رمان بوه‌ته جۆرێك له‌وبازرگانیه‌و له‌وه‌شدا ئێمه وه‌ك ده‌رمانخانه‌كان پشكی زه‌ره‌رمان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك دكتۆر په‌یوه‌ندی‌و كۆنتاكتیان له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانی ده‌رماندا هه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر سودمه‌ندبونی كه‌سی دكتۆره كه ئیتر ئه‌و سودمه‌ند بونه به‌گه‌شتێك بێت یاخود له‌قازانج‌و داهاتی كۆمپانیای ده‌رمانه‌كه بێت”.
فریشته وتیشی “ده‌رمانخانه‌كه له‌وه‌دا زه‌ره‌رمه‌نده كاتێك دكتۆر ده‌رمانێك ده‌نوسێت به‌ناوێك، ئێمه‌چه‌ند پارچه‌یه‌ك له‌و ده‌رمانه ده‌هێنین، به‌ڵام دواتر هه‌ر ئه‌و دكتۆره هه‌مان ده‌رمان به‌ڵام به‌شه‌ریكه‌یه‌كی جیاواز ده‌نوسێته‌وه، ئیتر ئێمه له‌ونێوانه‌دا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، بیانوی دكتۆره‌كه بۆئه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌رمانه‌كه‌ی پێش‌و كۆنه‌و ئه‌وه‌ی تر به‌حیسابی خۆی نوێیه، من خۆم زۆر زۆر به‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه‌وتم‌و ده‌رمانخانه‌ی تریش به‌هه‌مان شێوه، یاخود زۆر جار دكتۆره‌كه ده‌ڵێت له‌سه‌ر نه‌خۆش تاقیده‌كه‌مه‌وه، لێره‌دا دیاره كه نه‌خۆشه‌كه ده‌بێته تاقیگه‌یه‌ك بۆ دكتۆره‌كه‌و كۆمپانیای ده‌رمانه‌كه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه‌و له80% بازاڕی ده‌رمان له‌ئێستادا له‌و دۆخه‌دایه”.
فریشته باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پێویسته سه‌ندیكای ده‌رمانسازان‌و پزیشكان چاودێری ئه‌و حاڵه‌تانه بكات‌و لێپرسینه‌وه‌شی هه‌بێت بۆ دۆخه‌كه.
دكتۆر عبدوڵا شه‌ریف عه‌بدوڵا، مامۆستای كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی‌و پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو و دڵ، وتی “من وه‌ك دكتۆرێك له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه شه‌ریكم‌و نه شه‌ریكیش ده‌بم، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی تۆ به‌ڵێ هه‌یه‌و به‌دواشیدا بگه‌ڕێ‌و كه‌سێكیش كه به‌خواری بڕوات خۆیشی زه‌ره‌ر ده‌كات‌و زه‌ره‌ر به‌خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، دیاره نه‌خۆشی ئێمه‌ش پشتیوانی كه‌مه، نه سه‌ندیكا له‌ئاستی پێویستدایه‌و نه ده‌رمانسازانیش‌و نه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش له‌ئاستی پێویستدایه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌مته‌رخه‌میه‌ك هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌بواری ده‌رماندا، بواری ده‌رمان وه‌ك جگه‌ره‌و مه‌شروبی لێهاتوه پاره‌یه‌كی زۆری لێده‌ستده‌كه‌وێت‌و له‌به‌رئه‌وه زۆر‌و بۆریی زۆری تێدایه، ئه‌وه‌ش ده‌رمانێكی زۆر زۆر دێته وڵاتی ئێمه‌وه كه پێویست نیه‌و لێره‌شه‌وه ده‌چێته وڵاتانی تر”.
دكتۆر عه‌بدوڵا شه‌ریف وتیشی “به‌داخه‌وه كایه‌ی ته‌ندروستی وه‌كو كایه‌كانی تری ئه‌م وڵاته خۆی نه‌خۆشه‌و پێویستی به‌كارێكی زۆره بۆئه‌وه‌ی رێك بخرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئێره به‌راورد بكه‌ین بۆ نمونه به‌وڵاتێكی وه‌ك ئێران ده‌بینین ئێره له‌روی ده‌رمانه‌وه باشتره به‌ڵام به‌وڵاتێكی تری وه‌كو ئۆردون بێگومان ئۆردون باشتره، لێره‌شه‌وه داوا له‌ده‌رمانسازان‌و سه‌ندیكای پزیشكان‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌م پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ن‌و رێكی بخه‌ن، چونكه زۆری‌و بۆریه‌ك هه‌یه له‌ده‌رماندا لای ئێمه‌و من وه‌ك خۆیشم رێگه‌ناده‌م نه‌خۆش هیچ ده‌رمانێك به‌كاربهێنێت تاوه‌كو خۆم نه‌یبینمه‌وه”.
دكتۆر خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تی ده‌كاته‌وه حاڵه‌تی له‌و جۆره هه‌بێت‌و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر قسه‌یه‌و هیچ حاڵه‌تێكی وه‌ها نیه‌و ئێمه زۆرجار له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پزیشكان‌و ده‌رمانسازاندا باسی ئه‌وه‌مان كردوه، به‌پێی رێنماییه‌كانی سه‌ندیكاو وه‌زاره‌تیش نابێت هیچ پزیشكێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌رمان، له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌كان، له‌گه‌ڵ تاقیگه‌كان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك هیچ له‌به‌رده‌ست نیه كه بڵێت فڵانه دكتۆر شتێكی له‌وجۆره‌ی كردوه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه شتێكی رێگه‌پێ نه‌دراوه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاشه‌وه.
نوێنه‌ری فرۆشیاری یه‌كێك له‌كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌رمان، كه له‌به‌ر كه‌سێتی خۆی داوای له‌ئاوێنه كرد ناوی نه‌برێت ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه‌و پێی ده‌ڵێن (ئۆڤه‌ر).
وتی “به‌ڵێ ئه‌وه راسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگرێته‌وه كه نه‌خۆش ده‌رمانێكی پێویست بێت‌و دكتۆر ده‌رمانێكی دیكه‌ی بۆ بنوسێت، به‌ڵام دكتۆر هه‌مان ده‌رمان ده‌نوسێت كه نه‌خۆش پێویستی پێیه‌تی به‌ڵام به‌جیاوازی شه‌ریكه‌كه، چونكه شه‌ریكه‌كان جیاوازیان هه‌یه، بۆنمونه من شه‌ریكه‌م هه‌یه به‌ڵام شه‌ریكه‌یه‌كی تر به‌هه‌مان پاكێجی من دروستی ده‌كاته‌وه به‌ڵام جیاوازیه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و به‌نرخێكی هه‌رزانتر ده‌یفرۆشێت”.
وتیشی “ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان دكتۆر‌و كۆمپانیاكان په‌یوه‌ندیه‌كه بۆ فرۆشتنی ده‌رمانه‌كان بۆئه‌وه‌ی فرۆشی ده‌رمانه‌كه خێرابێت، سودی ئه‌وه‌ش بۆدكتۆره‌كه ئه‌وه‌یه یان 10%ی قازانجه‌كه‌ی بۆئه‌وه، یاخود گه‌شتێكی پێده‌كات یاخود ده‌عوه‌تی ده‌كات، دیاره له‌م نێوه‌نده‌شدا نه‌خۆش ده‌بێته قوربانی چونكه بڕه پاره‌یه‌كی زیاتر سه‌رف ده‌كات، من ئه‌وانه‌م له‌هاوپیشه‌كانم بیستوه ئه‌گه‌ر چی خۆم نایكه‌م، زۆرترینی ئه‌و ده‌رمانانه‌ش ده‌رمانی دڵ‌و فه‌قه‌راته”.
ده‌شڵێت “دكتۆره‌كان راسته گرنگی به‌دۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆش ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌م دۆخه‌شدا لایه‌نی بازرگانیه‌كه له‌پێشتره”.
دكتۆر خاڵس ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌ها هه‌بێت به‌به‌ڵگه‌وه‌و سه‌ندیكا هیچ نه‌كات ئه‌وا ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیجرائاتی خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر سه‌ندیكا ئیجرائات بكات ئه‌وا پێویست ناكات وه‌زاره‌ت ته‌داخول بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ندیكا سزای نه‌بو ئه‌وكاته ئێمه ئیجرائاتی خۆمان ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و حاڵه‌ته”.
سەرچاوە: ئاوێنە