
به‌رپرسانی په‌كه‌كه جارێكی تر په‌یامی ئاشتی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌نێرن و ئاماده‌یی خۆیان بۆ راگرتنی شه‌ڕو ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ راده‌گه‌یه‌نن، جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه، بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورددا بوه و باوه‌ڕیشیان وایه دیالۆگ تاكه چاره‌سه‌ره، به‌ڵام له كه‌شێكی ئارام‌دا كه شه‌ڕ بوه‌ستێنرێت.
بایك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه چه‌ندین جار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوا له توركیا كراوه ئاگربڕ رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وان یه‌كلایه‌نه رایانگه‌یاندوه و توركیا هه‌رده‌م بڕیاری شه‌ڕی داوه، به‌وته‌ی بایك ، له رابردوودا په‌كه‌كه 9 جار ئاگربڕی تاكلایه‌نه‌ی راگه‌یاندوه.
لای خۆشیه‌وه، مورات قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌جه‌كه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات، به توندی ره‌خنه‌ی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان- سه‌رۆك كۆماری توركیا گرت و تۆمه‌تباریكرد به هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له توركیا هه‌یه.
قه‌ره‌یلان وتیشی مه‌به‌ستی ئه‌ردۆگان له هێرشانه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد سه‌ركه‌وتنه‌له هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی 400 كورسیی په‌رله‌مانه و ده‌بێت هه‌مولایه‌نه‌كانیش ئه‌وه بزانن كه سوپای توركیا هێرشه‌كانی چڕ كردۆته‌وه و په‌كه‌كه‌ش به هه‌مان شێواز وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
له‌یلا زاناش سیاسه‌تمه‌داری كورد له كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی هه‌ده‌په له شاری شرنا‌خ دژی هێرشه‌كانی سوپا و پۆلیس بۆ سه‌ر په‌كه‌كه و هاوڵاتییان، رایگه‌یاند:”چیتر ده‌بێت رشتنی خوێنی گه‌نجان بوه‌ستێنرێت، گه‌ر شه‌ڕ وپێكدادانه‌كان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبن، تا مردن مانده‌گرم، با ئێمه له جێی ئه‌وان بمرین”.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا گول سه‌رۆك كۆماری پێشوی توركیا له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بوگونی توركی رایگه‌یاند:”توركیا له دۆخێكی ئاڵۆزی سیاسی و ئه‌منیدایه، تاكه چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ش حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانیی به‌هێزه، وه‌ك چۆن ئه‌ڵمانیا كردی ئه‌وانیش ده‌بێت بیكه‌ن و كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر به‌رپرسان و ئه‌ندامه‌كانی هه‌ده‌په، گول ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 90كاندا ئه‌و ئه‌زمونه تاقیكراوه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌و ده‌بێت ئه‌و جۆره گوشارانه هه‌ڵبگیرێن
سه‌رباری هه‌وڵه‌كانیش بۆ راگرتنی شه‌ڕ، سوپای توركیا به به‌شداریی سه‌دان سه‌رباز و زرێپۆش و كۆپته‌ری جه‌نگی
ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی له شاری ده‌رسیم ده‌ستپێكردوه و ناوچه سنورییه‌كانی ئه‌و شاره‌ی بۆردومانكرد.