لەسەر دەعوەتی سەرۆکایەتی کانتۆنی کۆبانێ ،هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان رۆژانی ٢ و ٣ -٥-٢٠١٥ بەشداری لە کۆنفراسی ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ کرد لە ئامەدی باکوری کوردستان .
ئامانج لەم کۆنفراسە ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێیە کە لەماوەی رابردو بەهۆی هێرش و پەلاماردانەکانی گروپی تیرۆرستی داعش بۆ داگیرکردنی ئەو شارە و بەرخودانی و بەرەنگاربونەوەی خەڵکی شارەکە و شەرڤانان ،توانیان گورزێکی کەمەرشکێن لە تیرۆرستانی داعش بدەن و لە شارەکە و دەوروبەری دووریان بخەنەوە،بەڵام ئێستا ئەو شارە وێران بوە بۆیە پێویستی بە هاوکاری و هەمەهانگی سەرجەم گەلی کوردستان و ئازادیخوازانە لەهەمو دنیا ..
لەم کۆنفراسەدا هاوڕێ مام خدر وێڕای دووپاتکردنەوەی هەمو پشتیگیریەکی ئەو شارە و خەڵکەکەی بۆ ئاوەدانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر ئەوەشی راگەیاند ( کۆبانێ رەمزی بەرگری نەتەوەیی گەلی کوردە لە بەرامبەر تیرۆرستان و داگیرکەران بۆیە پێویستە هاوکارییەکانمان لەم بارەیەوە زیاتر و زووتر بکەین ،هەروەها ئەوەشی دووپات کردەوە خەڵکی کۆبانێ بە ژن و پیاوەوە سەلماندیان کە ئازادی و یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بەشێکە لە پرەنسیپیان بۆیەش دواجار سەرکەوتن .
شیاوی باسە هاورێ مام خدر وێڕای بەشداری لەم کۆنفراسە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن و کۆبونەوەی لەگەڵ دەیان سەرکردەی کورد لەهەر چوارپارچەی کوردستان و پارت و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ئەنجامدا ،هەڵویستی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیش بوە جێگات بایەخی هەمو لایەک کە بەردەوام لە پرسە چارەنوسسازەکان هەڵوێستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەبوە بەبێ گوێدان ئینتمای حزبی .