لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ توێژینەوەیەک: پیاوان زیاتر هۆکاری سەرەکی تێکدانی ژینگەن

توێژینەوەیەک: پیاوان زیاتر هۆکاری سەرەکی تێکدانی ژینگەن

0 تێبینییەکان 7 بینینەکان

ڕۆژنامەی گاردیان توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەریخستووە، پیاوان زیاتر لە ژنان دەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی تێکدانی ژینگە، پیاوان کەمتر نیگەرانی گۆڕانی کەشوهەوان، بەڕێوەبەرانی پیشەسازی کیمیایی و سەربازییەکان زۆرینەیان پیاون.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی توێژینەوەیەکی زانستی سەبارەت بە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ٢٠ زانای جیهانی لە ١٣ وڵاتی جیاواز توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و دەریخستووە، پیاوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەهۆی شێوازی ژیان و گەشتەکانیانەوە زیاتر لە ژنان دەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی غازی ژەهراویین.

ئاماژە بەوەش کراوە، پیاوان کەمتر نیگەرانی گۆڕانی کەشوهەوان، چونکە بەکارهێنانی گۆشت و سووتەمەنی لای ئەوان ٢٦٪ زیاترە، هەروەها پیاوان بەهۆی خاوەندارێتی پیشەسازییە قورسەکانەوە، گەورەترین زیانیان بە سرووشت گەیاندووە.

باس لەوەش کراوە، بە پێی توێژینەوەکە زۆربەی بەڕێوەبەرانی پیشەسازی کیمیایی و سەربازییەکان پیاون، ئەوان خواستی کەمتریان بۆ پاراستنی ژینگە هەیە، هەروەها بەشێکی زۆریان ئامادە نین شێوازی ژیان بگۆڕن و کاڵای دۆستی ژینگە بکڕن.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ڕاپۆرتە جیهانەکان و دونیایی سەرمایەدارییەوە لەسەر ئاستی جیهان ٨٠٪ـی پیشەسازییەکان بەدەستی پیاوانن، هەروەها لەم ساڵانەی دواییدا پیسبوونی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە پرسێکی جیهانی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە