فه‌ریق حه‌بیب:
ره‌گوڕیشه‌ی بزوتنه‌وه‌کانی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتایی ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م. به‌دیاریکراویش له‌میسر ده‌ستیپێکرد، کاتێک گروپگه‌لێکی جیهادی پێکهێنران، بۆ سه‌ره‌وژێرکردنی رژێمه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌جیهانی عه‌ره‌بی. نامیلکه‌ی «الفریچه الغائبه«ش وه‌کو رێبه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی لێهات.
حه‌فتاکان: شۆڕشگێڕان
محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام فه‌ره‌ج، که‌نوسه‌ره‌که‌ی میسریه‌و ناوی له‌نامیلکه‌که‌یدا ده‌ڵێت «مسوڵمان پابه‌ندن به‌زۆرێک له‌فه‌ریزه ئاینیه‌کان، به‌ڵام فه‌ریزه‌یه‌کی بنچینه‌ییان ونکردوه، ئه‌ویش فه‌ریزه‌ی جیهاده«.
فه‌ره‌ج داوای شه‌ڕکردنی کردوه له‌گه‌ڵ «دوژمنه نزیکه‌که«، مه‌به‌ستیش لێی رژێمی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌یه که‌زۆرینه‌یان مسوڵمانن‌و ئه‌و جیهاده ده‌بێت پێش «جیهاده دورکه« یان دوژمنه ده‌ره‌کیه‌کان بخرێت.
جیهادیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، شێوازی کوده‌تایان گرتبوه‌به‌ر زیاتر له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بن، ئه‌وان له‌ساڵی 1981دا محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆکی پێشوتری میسریان تیرۆرکرد.
هه‌شتاکان: جیهادی ئه‌فغانی
کاتێک جیهادیه‌کانی میسر، له‌دوای تیرۆرکردنی سادات له‌و وڵاته هه‌ڵهاتن، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌منیه‌ی له‌دژیان ئه‌نجامده‌درا، ئه‌فغانستان ئارامترین په‌ناگه بو‌و ببوه گۆڕه‌پانێکی جیهادی‌و هه‌ریه‌ک له‌ئه‌مەریکاو وڵاتانی که‌نداو ئاسانکارییان بۆ چونی لاوان ده‌کرد بۆ ئه‌فغانستان، به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ سوپای سوری سۆڤیه‌تی ئه‌وکاته‌و حکومه‌ته کۆمۆنیسته‌که‌ی کابول.
فه‌تواکانی شێخ عه‌بدوڵا عه‌زامی فه‌له‌ستینیش ئه‌و لاوانه‌ی هانده‌دا. عه‌زام فه‌توایدا که‌جیهادکردن «فه‌رزی عه‌ین»ه له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێک، ئه‌گه‌ربێت‌و هه‌ر به‌شێک له‌خاکی مسوڵمانان داگیرکرابێت.
نه‌وه‌ده‌کان: رێکخراوی قاعیده
ره‌گوڕیشه‌ی ناوی قاعیده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وتارێک که‌عه‌بدوڵا عه‌زام له‌یه‌کێک له‌و گۆڤارانه‌ی له‌ئه‌فغانستان ده‌رده‌چون‌و ناوی «قاعیده الصلبه«بو‌و داوای دامه‌زراندنی قاعیده یان بنکه‌یه‌کی ده‌کرد بۆ جیهادیه‌کان له‌ئه‌فغانستان. به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی قاعیده جیاوازبوو له‌وه‌ی عه‌زام ده‌یویست.
عه‌زام له‌ساڵی 1989دا به‌هۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کوژراو تائێستا هیچ که‌س‌و لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی کوشتنه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆنه‌گرتوه.
بیرۆکه‌ی جیهادی جیهانی، بوه ناونیشانی سه‌ره‌کی چالاکیه‌کانی قاعیده‌و پاش سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هێزه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا له ساڵی (1989)، جیهادیه‌کان ده‌ستیانکرد به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌کانی خۆیان.
هه‌ندێک له‌و موجاهیدانه، که به‌عه‌ره‌ب ئه‌فغان ده‌ناسران، هه‌وڵیاندا ئه‌زمونی «سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هێزێکی مه‌زن»دا بۆ وڵاته‌کانی خۆیان بگوێزنه‌وه، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا که‌رتی گه‌شتیاری میسر کرایه ئامانج‌و لیبیاش روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی‌و ته‌قینه‌وه‌کان گه‌یشتنه سعودیه‌و چه‌ندین شانه‌ی چه‌کدارانی تونڕه‌و له‌ئه‌رده‌ن ده‌ستگیرکران.
جه‌زائیریش 10 ساڵی پڕ له‌خوێنڕشتن‌و توندوتیژی به‌سه‌ربرد، هه‌رچه‌نده هۆکاره‌که‌شی په‌یوه‌ندی به‌ڕێگرتن بو‌و له‌ئیسلامیه‌کان له‌وه‌ی بچنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، پاش سه‌رکه‌وتنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌ود، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌فغانستان هاتبونه‌وه – که‌هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان نه‌کردبوو- هه‌ر به‌گه‌یشتنیان به‌جه‌زائیر ده‌ستیانکردبوو به‌پێکهێنانی گروپی چه‌کدار.
هه‌ندێکی تریش له‌وانه‌ی له‌ئه‌فغانستان گه‌ڕابونه‌وه ویستیان له‌شوێنانی تر ئه‌زمونی جیهادی ئه‌فغانی دوباره‌بکه‌نه‌وه، بۆیه چون به‌شداری شه‌ڕو کوشتاریان له‌هه‌ریه‌ک له‌بۆسنه‌و تاجیکستان‌و چیچان کرد.
بیروڕای جیهادیی- کوده‌تاچی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌میسره‌وه یه‌کانگیربوو له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌وڵاتانی که‌نداو که له‌ئه‌فغانستاندا پراکتیزه‌کرابوو به‌رهه‌مه تازه‌که‌شی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی بو‌و.
دواتریش ئه‌و بیروباوه‌ڕه تازه‌یه له‌بواری کرداریدا به‌هاوپه‌یمانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رکرده‌ی ئێستای قاعیده‌و ئوسامه بن لادن ملیۆنێری پشتیوانیکه‌ر له‌جیهادی ئه‌فغانی‌و سه‌رکرده‌ی پێشوی قاعیده جێبه‌جێکرا.
له‌ساڵی 1998دا «پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی ئیسلامی جیهانی بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ جوله‌که‌و خاچپه‌رستان راگه‌یه‌ندرا‌و له‌هه‌مان ساڵیش‌دا ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت «جیهادی جیهانی» قاعیده ده‌ستیپێکرد، جیهادیه‌کان هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریکایان له‌کینیا‌و ته‌نزانیا ته‌قانده‌وه.
پاش سێ ساڵیش جیهادیه‌کان که‌شتی جه‌نگی ئه‌مەریکی «کوڵ»یان له‌که‌ناره‌کانی یه‌مه‌ن ته‌قانده‌وه.
دوهه‌زار: ته‌قینه‌وه‌کانی سێپته‌مبه‌ر
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یانزه‌ی مانگی ئه‌یلولی (2001) چوار فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نی که جیهادیه‌کان لێیان ده‌خوڕین، هێرشیانکرده‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌نیویۆرک‌و واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مەریکا.
ته‌قینه‌وه‌کان بونه‌هۆی کوژرانی نزیکه‌ی سێ هه‌زار که‌س. هه‌روه‌ک جه‌نگی ئه‌فغانستانی لێکه‌وته‌وه.
جیهادیه‌کانی قاعیده ده‌ستیانکرد به‌پیاده‌کردنی شێوازێکی نوێ بۆ راکێشانی لاوان‌و پاشان مه‌شقپێکردنیان‌و ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌کانی خۆیان تاکو ته‌قینه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌کو چۆن له‌ساڵی (2002) له‌دورگه‌ی بالی ئه‌ندۆنیسیا‌و دارولبه‌یزا له2003و مه‌درید له 2004و عه‌مان له 2005 رویدا.
هه‌روه‌ک سعودیه له‌ساڵانی (2003)و (2007)دا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جیهادیه‌کاندا به‌خۆوه‌بینی، به‌ڵام داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مەریکیه‌کانه‌وه له 2003دا رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو له‌ده‌رکه‌وتنی نه‌وه‌یه‌کی نوێی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی‌و قاعیده له‌عێراقدا نمونه‌یه‌کی رادیکاڵتری له‌بزوتنه‌وه جیهادیه‌کانی تر پێشکه‌شکرد‌و ده‌ستکرا به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌کانی تایبه‌ت به‌سه‌ربڕین‌و پرۆسه‌کانی خۆته‌قاندنه‌وه‌و رفاندن له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت.
زه‌رقاوی له‌ساڵی 2006دا به‌هۆی هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌کانی ئه‌مەریکاوه کوژرا.
لقه‌کانی قاعیده
له‌ساڵی 2008ه‌وه رێکخراوی قاعیده ده‌ستیکرد به‌دروستکردنی هاوپه‌یمانیگه‌لێکی نوێ، له‌و چوارچێویه‌دا لقه‌کانی قاعیده له‌زۆر شوێن دامه‌زرا، له‌عێراق رێکخراوی قاعیده ناوه‌که‌ی گۆڕا بۆ «ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق».
له‌یه‌مه‌نیش جیهادیه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سعودیه له‌ژێر چه‌تری رێکخراوی «قاعیده له‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب»دا یه‌کیانگرت.
له‌جه‌زائیریش، جیهادیه‌کان به‌یعه‌تیاندایه رێکخراوی قاعیده‌و ناوی خۆیان گۆڕی بۆ «قاعیده له‌وڵاتی مه‌غریبی ئیسلامی»و چالاکیه‌کانی خۆیان بۆ وڵاتانی که‌ناری باشوری بیابان فراوان کرد.
هه‌روه‌ک «بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی موجاهیدین»ی سۆماڵی، دوای کوژرانی ئوسامه بن لادن له‌ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مەریکا، له 2011 چوه نێو قاعیده‌وه.
به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سوریا
کوژرانی بن لادن وه‌کو هه‌ڕه‌شه‌و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ک وابوو بۆ قاعیده‌و بزوتنه‌وه جیهادییه‌کانی تر، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره به‌هاری عه‌ره‌بی بو‌و.
چونکه بزوتنه‌وه‌کانی خۆپیشاندان له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا، که‌چه‌ندین رژێمی به‌هێزی وه‌کو تونس‌و میسر‌و یه‌مه‌نی روخاند، ئایدیۆلۆژیای جیهادی خسته په‌راوێزه‌وه.
به‌ڵام هه‌ڵکشانی توندوتیژی له‌زیاتر له‌شوێنێکی جیهانی عه‌ره‌بیدا، به‌تایبه‌تی له‌سوریا، جارێکی تر قورسایی ئه‌و رێکخراوانه‌ی هێنایه‌وه گۆڕێ‌و سوریا بوه ناوچه‌یه‌ک بۆ راکێشانی جیهادیه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌و چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی جیهادی چه‌کداری تێدا کۆبوه‌وه‌و دروستبوو.
هه‌روه‌ک ناکۆکی له‌نێوان ئه‌و بزوتنه‌وانه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی له‌نێوان به‌ره‌ی نوسره‌ی وابه‌سته‌ی قاعیده‌و رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) که له‌ئێستادا روبه‌رێکی فراوانی له‌عێراق‌و سوریا داگیرکردوه.
ئه‌و رێکخراوه چه‌ند جارێک ناوی خۆی گۆڕی، که ره‌گوڕیشه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێکخراوی قاعیده له‌وڵاتی دوو روبار (عێراق)، له‌سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی 2014دا شاری موسڵ دوه‌مین گه‌وره شاری عێراقی داگیرکرد.
ئه‌و فراوانبونه‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت له‌و ناوچانه‌ی تێیدا زاڵه‌و وێنه‌کانی سه‌ربڕینی رۆژنامه‌نوسان، بونه‌هۆی دروستبونی هاوپه‌یمانیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مەریکا‌و تائاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌بنکه‌و باره‌گاو شوێنی کۆبونه‌وه‌ی چه‌کدارانی رێکخراوه‌که به‌هاوکاری هێرشی زه‌مینی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌ناوچه‌کانی باشور‌و رۆژئاوای کوردستان به‌رده‌وامه، هاوکات له‌عێراق‌و سوریا، سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌کانی تر له‌شه‌ڕێکی سه‌ختدان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکخراوه توندڕه‌وه‌دا.
سه‌رچاوه: سایتی بی بی سی عه‌ره‌بیه.