به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بۆ ئازادكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، له شاری هه‌ولێر و سلێمانی دوو گردبوونه‌وه ئه‌نجام درا.لەم گردبونەوەیەدا وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کرد و ئیمزای بزووتنەوەکەی لەسەر لیستی ئازادی بۆ ئۆجەلان دانا .
رۆژی یەکشەممە15ی شوباتی 2015 له ساڵیادی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی توركیا له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه كۆپیه‌كی ده‌ست سایتی ئاشتی كه‌وتووه، ئیدانه‌ی ئه‌و جۆه پیلانه كرا كه بۆ ده‌ستگیركردنی عه‌بودڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كان داڕ‌ێژرابوو”.
به‌شدارانی گردبوونه‌وه‌كه جگه له‌وه‌ی جارێكی تر به‌ڵێنیان بۆ پابه‌ندبوون به بیر و فیكری ئۆجه‌لان دوپاتكرده‌وه، داوای هه‌رچی زووتر ئازاكردنیان كرد.
له 15ی شوباتی 1999 و دوای ئه‌وه‌ی سوریای جێهێشت، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه له وڵاتی كینا له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگیری توركیا به‌هاوكاری چه‌ند وڵاتێكی تر ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی به‌به‌شدارانی سه‌دان كه‌س له سه‌هۆڵه‌كه‌ی شاری سلێمانییه‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانیكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام درا و تیایدا خۆپیشانده‌ران وێڕای وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم، پشتیوانی خۆیان بۆ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دووپاتكرده‌وه و دوای ئازادكردنیان كرد