ئه‌فسه‌ریكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر سوتاون هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی خراپی به‌نزینه‌وه بووه.
كافی عه‌بدولقادر، ئه‌فسه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: “له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی درابردوودا سێ ئۆتۆمبێل له سنوری پارێزگای هه‌ولێر گڕیانگرتووه هۆكاره‌كه‌شی خراپی جۆری به‌نزین بووه”.
وتیشی: “گڕگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌كاتی گۆڕینی (فیول په‌مپ)ه‌كانیان بووه، كه به‌هۆی خراپی جۆری به‌نزینه‌وه له‌كاركه‌وتوون”.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “له‌و رووداوانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها زیان به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه”.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی خراپی جۆری به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان له‌كاركه‌وتوون، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هاتنی به‌نزینی خراپ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته حكومه‌تی په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته.