لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ 1293 هاوڵاتی ئێزیدی بەدەستی داعش شەهیدكراون

1293 هاوڵاتی ئێزیدی بەدەستی داعش شەهیدكراون

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان رایدەگەیەنێت “1293 هاوڵاتی ئێزیدی بەدەستی داعش شەهیدكراون”. 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان لەوەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌و تیایدا ژمارەی ئەو هاوڵاتییە ئێزیدیانە ئاشكرا دەكات كە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە شەهیدكراون.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان هاتوە “1293 هاوڵاتی ئێزیدی بەدەستی داعش شەهیدكراون”.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەشدا ئاماژە بەژمارەی ئەو هاوڵاتیانە كراوە كە ئاوارەبون‌و تیایدا هاتوە “لەكۆی نزیكەی 550 هەزار هاوڵاتی ئێزیدی، 360 هەزار هاوڵاتی ئاوارەبون”.

راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە 1759 منداڵ بێ‌ باوك بون‌و 407 منداڵی دیكەش بێ‌ دایك بون‌و 220 منداڵیش دایك‌و باوكیان لەژێر دەستی داعشدا ماون.

راگەیەندراوەكە ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال ئاشكرا كردوە‌و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە كە “ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە تاوەكو ئێستا لەشەنگال دۆزراونەتەوە گەیشتوەتە 30 گۆڕی بەكۆمەڵ و بە سەدان گۆڕی تاك، ژمارەی ئەو مەزارگەو ئەو گۆڕە ئاینیانەشی لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەتەوە 68 مەزارگەو گۆڕی ئایینیە”.

راگەیەندراوەكە ژمارەی گشتی ئێزیدییە رفێنراوەكانی ئاشكرا كردوە كە 6417 كەسن‌و بەپێی راگەیەندراوەكە لەو رێژەیە 547كەسیان ژن‌و 2870 كەسی تریان پیاون.

هەروەها راگەیەندراوەكە ژمارەی ئێزیدییە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش ئاشكرا دەكات”ژمارەی ئێزیدیە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش 2963 كەسن‌و لەو رێژەیە 1070 كەسیان ژن‌و 331 كەسی دیكەیان پیاون‌و 788 كەسیان منداڵی كچن‌و 773 كەسی دیكەیان منداڵی كوڕن”.

بەپێی راگەیەندراوەكە “ژمارەی ئەو كەسانەیكە لەژێر دەستی داعشدا ماون بەگشتی3454 كەسن، كە لەو ژمارەیە 688 كەسیان ژن‌و 766 كەسی تریان پیاون”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە