
1-خانم ئاگاداریت ئەوەی یەكەمجار پیاو لە تۆدا تەماشای دەكات نیگای چاوەكانتە؟ چونكە ئەو پیاوەی لەگەڵ تۆ دادەنیشێت یەكەمجار لە نیگای چاوەكانتەوە دەیەوێت لە تۆ تێبگات .
2- دەنگ و شێوازی قسەكردن : تۆنی دەنگی ساز سەرنجی كەسی بەرامبەر ڕادەكێشێت و ئەو خانمەی دەنگی خۆش بێت و شێوازێكی جوانی هەبێت لەكاتی گفتوگۆكردندا ئەوە زوو سەرنجی ئەو پیاوە بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت كە لەگەڵی دەكەوێتە گفتوگۆوە .
3-پێڵاوی پاژنە بەرز : خانم پیاو تەماشای پێڵاوی پاژنە بەرز دەدات كە لە پێتدا بێت .
4-قژی جوان و سەرنجڕاكێش : كاتێك پیاوێك یەكەمجاری دەبێت بیتبینێت ئەوە تەماشای قژت دەكات و قژی جوان و بریقەداری تۆ سەرنجی ڕادەكێشێت .
5-بۆنی خۆش : بۆنی خۆش بۆ خۆت بەكاربهێنە كاتێك دەچیتە شوێنێك و لەگەڵ ئەوەشدا پاكوخاوێنی جەستەت ڕابگرە .
6-متمانە بونت بەخۆت : متمانەی ئافرەت بە كەسایەتی خۆی جێگەی سەرنجی هەركەسێك دەبێت كە لە گەڵیدا دابنیشێت .
7-نینۆكەكانت : گرنگی بدە بە دەست و پەنجەكانت و جوانی نینۆكەكانت بپارێزە .
8-شێوازی پۆشینی جلوبەرگت : هیچكات بە شێواوی مەچۆ بۆ دیدەنی هیچ كەسێك بۆ ئەوەیی وا لێت تێنەگات كە كەسێكیت گرنگی بەخۆت نادەیت .
9-خەندەی سەر لێوەكانت جێی سەرنجی ئەو دەبێت ، لەبەر ئەوە بە شێوەیەكی مڕو مۆچ دامەنیشە و لەوە تێبگە كە دەبێت بزە هەمیشە لەسەر لێوەكانت بێت بۆ ئەوەی بچیتە دڵەوە .
10-ئەو كاتەی لەگەڵ ئەو دادەنیبشتیت تەنها گوێ بۆ ئەو دەگریت و مەبەستتە لەو شتانە تێبگەیت كە ئەو باسی دەكات ئەوە تۆ دەبیتە خانمێكی نمونەی لەپێش چاوی ئەو .
سەرچاوە:جمالك