
باڵا زۆر درێژەكان :
زۆرمان هەمیشە واهەست دەكەین باڵای درێژ زۆر باشە بەڵام لەگەڵ زیادبونی باڵا مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست ئەگەری زیاترە، بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی زاناكانی پەیمانگای كوینزلاند لەسەر 5000 ئافرەت بە نزیكی ئەنجامدراوە دەركەوتووە نیوەیان توشی نەخۆشی شێرپەنجە بون.
هەر بە پێی ئەو لێكۆڵینەوەیە رێژەی لە %30 ئافرەتەكان لە باڵا درێژەكان بوون زۆریان توشبوی شێربەنجەی پێست بوون، توێژەرەكان ئاماژە بەوەش دەكەن پەیوەندی نێوان درێژی باڵا و مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە هۆكارەكەی نادیارە بەڵام ئەم ئەنجامە لەدوای لێكۆڵینەوەیەكی خوێندن لە خولێكی نێودەوڵەتی شێربەنجە راگەیەندرا.
توێژینەوەكان ئەوەش دەخەنە روو كە ئافرەتانی باڵا درێژ ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك زیاترە چونكە بە پێی توێژینەوەیەكی بنكەی ئۆرفین بۆ شێرپەنجەی مەمك لە ئوسترالیا كە لەسەر ئافرەتانی باڵا 175 سم كراوە دەركەوتووە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی مەمك لەو ئافرەتانەدا زۆرترە.
بێگومان لەم توێژینەوانەدا پیاوانی لێ بەدەر نیە و بە پێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی ساڵی رابردوو كە لەسەر 9000 پیاو كراوە دەركەوتووە %6 ئەو پیاوانەی باڵایان بەرزە توشبوی نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستاتن.
باڵا كورتەكان:
ئەو پیاوانەی باڵایان لە 170 سم بەرەو خوارە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی سەكتەی دڵ زیاترە، زانراویشە كە جگەرە كێشان و بەرزبونەوی چەوری زیانی زیاتر بە دڵ و دەمارەكانی دەگەیەنێت.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی هارفارد دەركەوتووە %60 پیاوان توشبوی نەخۆشیەكانی سەكتەی دڵن، لە هەمان كاتدا بە پێی توێژینەوەیەكی بەریتانیا و ئەڵمانیا دەركەوتووە كە پیاوانی كورت واتا ئەوانەی باڵایان لە 170 سم كەمترن ئەگەر توشبونیان بە پەستانی خوێن زۆرە و هەتا باڵا كورتریش بێت ئەگەری توشبونی زۆرترە و زوتریش پیریان پێوە دەردەكەوێت.
كەسانی سەر بچوك:
توێژینەوەیەكی نوێی وڵاتی كۆریای باشور لە گۆڤاری نێودەوڵەتی نەخۆشیەكانی پیربون بڵاوی كردەوە كە ئەو كەسانەی سەریان بچوكە و كورتن مەترسی توشبونیان بە شێوان زۆرە هەر لە منداڵیەوە خۆراك بە باشی ناخۆن ئەمەش كاردەكاتە سەر گەشەی مۆخ.
لاق درێژەكان:
توێژەرە بەریتانیەكان لە ساڵی رابردوو بڵاویانكردەوە كە ئافرەتانی لاق درێژ مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی زیادەی ئەنزیمەكانی جگەر و نەخۆشی شەكرە زۆرترە لە كەسانی تر.
پەنجە درێژەكان:
توێژینەوەیەكی نوێ دەڵیت ئەو منداڵانەی پەنجەكانیان درێژە، كە ئەمەش پەیوەستە بە هۆرمۆنەكان و گەشەی بۆ ماوەییەكان كاریگەری لەسەر زۆربونی تستوستیرونی هەیە لە پیاواندا و هەروەها لە ئافرەتاندا دەبێتە هۆی زیادبونی هۆڕمۆنی ئەسترۆجین.
وەرگێڕانی: پەرستۆ ساڵح
سەرچاوە:
SHASHA.PS