خوێندنه‌وه‌و به‌راوردێکی مه‌یدانی کاری شه‌ڵته‌ره‌کان له سوید‌و له کوردستان!
هەڵاڵە ڕافع:
پێداویستی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌کان له وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر توندووتیژیدا!
به‌ڵگه‌نه‌ویسته که له هه‌موو وولاتێک و مێژویهکدا، چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگاو پاراستنی گیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دایه که له‌و ماوه‌یه‌دا حکومەت دەکەن،
جا ده‌سه‌ڵاتی پێشوتری ئه‌وان چیان کردوه‌و کارنامه‌یان چیه‌و، چ کاریگه‌ریه‌کیان به‌جێهێشتوه ده‌لیل نیه بۆ قبوڵکردنی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پیرۆز ڕانه‌گرتنی ژیانیان لەژێر سایەی دەسەڵاتی تازەدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زانین، پرسی ژن پرسێکی سیاسیه‌و، توندووتیژیش دیارده‌یه‌کی جیهانیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له هه‌ندێک ناوچه‌و وولاتدا ڕووبه‌ڕووی ژنان‌و منداڵان ده‌بێته‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی توندوو تیژیه، که ده‌بێته دیارده‌و ئه‌و کوشتاره‌ی ژنانی لێده‌بێته‌وه که له ئێستای کوردستان به‌ڕێوه‌یه.
هۆکاره‌کانیشی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر و به‌گشتی زانراون: له ووڵاتانی دوای ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان، ووڵاتانێک که ئالوده‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سارد‌و گه‌رمن، ووڵاتانێک که کێشه‌ی یه‌کلابونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه و، وه‌ک جوگرافیای سه‌ربه‌خۆ له هاوکێشه جیهانیه‌کاندا نه‌ناسراون، ووڵاتانێک که یاساکانی وابه‌سته‌ی شه‌ریعه‌تی ئایین بن، ووڵاتانێک که سیسته‌مێکی یه‌کگرتوو و حکومه‌تێکی نیه که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکات.
ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یگرێته‌وه . توندوتیژی و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی کارکردن له‌به‌رامبه‌ریدا دانه‌بڕاو نیه له سیما‌و ناوه‌رۆکی سیاسی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و یاسای ئه‌و جوگرافیایه. کاتێک کۆمه‌ڵگا تاک یان خێڵ یان حیزب ده‌یباته ڕێوه و سیسته‌م و یاسایه‌کی مرۆڤانه و دادپه‌روه‌رانه‌ی تێدا به‌ڕێوه ناچێت، و یاساکانی وابه‌سته‌ی شه‌ریعه‌ی ئیسلام یان هه‌ر دینێکی تر بن، دۆخێکی مه‌ترسیدار و ئاڵۆزی لێده‌که‌وێته‌وه. به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌مه هه‌موو جومگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه حکومیه‌کان به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م وڕێکخراوه‌کان به‌ده‌ره‌جه‌ی دووه‌م گرتوه‌ته‌وه، که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سیسته‌مه گۆش کراون. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا به‌ره‌یه‌کی تر له خه‌ڵک و ڕێکخراو هه‌یه که به‌رده‌وام له هه‌وڵی جێخستنی سیسته‌مێکی گشتگیر‌و مرۆڤانه‌یه که تیایدا مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیه‌کانیان بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کان فه‌راهه‌م بکرێت و ژیان و حورمه‌ت و که‌رامه‌تیان پارێزراو بێت تیایدا.
چۆنیه‌تی کارکردنمان به‌ره‌و گۆرانکاری بنه‌ڕه‌تی
بۆ کارکردن له هه‌موو مه‌یدانه سیاسی و یاسایی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، له دوو ئاستدا به هاوتریبی یه‌ک کارده‌کرێت، له لایه‌ک کاری هوشیارکردنه‌وه‌و ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ریه، که له ئاستێکی گشتیدا ده‌بێته فشارێک بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و یاسایی و جیای دین له ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت و سیسته‌می په‌روه‌رده (کاری ماکرۆ).
له‌لایه‌کی تر کاری مه‌یدانی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی تاک، که کۆمه‌ک و ڕێنوێنی و داڵده‌دانی ژنان و گه‌نجانێک ده‌گرێته‌وه که ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه (کاری میکرۆ).
بێگومان ئه‌م دوو ئاسته له کار ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و گه‌ر له سه‌ر ئاستی تاک تێگه‌یشتنێکی گشتگیر‌و مهوزوعیانهمان بۆ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی گشتیش ناتوانرێت هه‌نگاوی جێکه‌وتو بۆ چاره‌سه‌ری واقعیانه‌و کاریگه‌ر بۆ ڕێکخراوبونی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی بنرێت. به‌مانایه‌ک له کۆی هه‌موو ورده‌کاریه‌کان وێنه‌یه‌کی گشتگیرمان ده‌ست ده‌که‌وێ. که بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر پایه‌ی مرۆڤ بوون دامه‌زراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئینسانیمان نه‌ک “ژن بون یان پیاو بوون”.
سه‌نته‌ری نیناو گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌کان له‌گه‌ڵ کوردستاندا:
جگه له‌وه‌ی که ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان له ئاستی گشتیدا کار ده‌که‌ین بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به مافه مه‌ده‌نیه‌کان، مافی مرۆڤ و ئازادیه‌کانی، به‌ره‌و ڕێکخستنیان بۆ کاری جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان، له هه‌مان کاتدا له‌سه‌ر ئاستی تاک له سه‌نته‌ری نینادا هه‌ڵده‌ستین به ڕێنوێنی و کۆمه‌ک و داڵده‌دانی دوچاربوانی توندووتیژی و به‌تایبه‌ت توندووتیژی له‌سه‌ر پاراستنی “شه‌ره‌ف”.
به‌پێی ئه‌وه‌ی که مافه‌کانی مرۆڤ جیهانین و هیچ سازشێک له‌به‌رامبه‌ر ماف و ئازادیهکانیدا ناکرێت و هه‌مووان یه‌ک یاسا‌و ڕێسا دەیانگرێتەوە،
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی وابه‌سته‌یی زمان، نه‌ته‌وه و ئایین. به‌دڵنیاییه‌وه مافی یه‌کسانی حقوقی بۆ ژن و پیاو به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیه بایه‌لۆجیه‌کان.
من لێره‌دا پێم باشه که‌مێک به‌راورد بکه‌م له نێوان شێوه‌ی کارکردن له شهڵهرێکی سوید‌و کوردستاندا، به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زمون و هاوکاری زیاتر له‌و باره‌وه.
شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید
بەگوێرەی راپۆرتێكی شەڵتەرەكانی سوید هاتووە، كە لەم 10 دەساڵەی دواییدا لە 33% توندوتیژی بەرانبەر بەژنان لەسوید زیادیكردووە بەمەرجێ ئەو حاڵەتانەی كەپۆلیس لێی ئاگادارە، تەنیا (٢٥%)ـە. بۆیە زیادبوونی ژمارەی شەڵتەرەكان بەگوێرەی زیادبوونی رێژەی توندوتیژی شتێكی چاوەڕوانكراوە.
لەسویدا 290 كۆمۆن یان شارەوانی هەیە. ئەگەر شەڵتەرەكان دابەش بكەی بەسەر كۆمۆنەكاندا، هەركۆمۆنێك بەلایەنی كەم شەڵتەرێكی بەردەكەوێت، بەڵام زیاتریش لەژمارەی كۆمۆنەكان هەیە. بەگوێرەی رێژەی ئەو شەڵتەرانەی كە ناویان تۆماركراوە زیاتر لە 300 شەڵتەر هەیە، جیا لەوەش هەندێك شەڵتەر هەیە، ناویان تۆمارنەكراوەو كاریش دەكەن.
لەسوید دوو ناوەندی سەرەكی هەیە بۆ شەڵتەرەكان، لەهەر بنكەیەكیان كۆمەڵێك شەڵتەر تێیدا ئەندامن، شەڵتەرەكان دەتوانن زۆر رێنوێنی و ماتریاڵ و شێوەی كار لەو ناوەندانەوە وەربگرن و ئەو ناوەندانە زانیاری و خولی جۆراوجۆری بەردەوامیان بۆ شەڵتەرەكان هەیە. بۆیە زۆربەی شەڵتەرە پرۆفشناڵەكان دەبێ لەم دوو ناوەندە ئەندام بن. لە شەڵتەرەكانیش جیاوازی و تایبەتمەندی هەیە. هەیە تایبەت بەژنانە، هەیە بۆ كچانی گەنجە، هەیە تایبەت بە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەتە. شەڵتەری تایبەت بەپیاویش هەیە ئەوانەی زەبروزەنگ بەكاردەهێنن و دەیانەوێت لەو شەڵتەرانەدا ئەوكێشەیە چارەسەربكەن، هەموو جۆرە شەڵتەرێك لێرە هەیەو بێگومان پێویست بە شەڵتەری دیكەش دەكات دابمەزرێت.
په‌یوه‌ندی و هاوکاری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که په‌یوه‌ندیدارن به که‌یسه‌وه
به پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر که‌یسێک ئه‌م ده‌زگایانه دێنه ناو کاره‌کانه‌وه، پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمهڵایهتهی له هه‌ر کۆمۆنێکدا، قوتابخانه‌کان، دادگا، نه‌خۆشخانه‌کان، هاوکاری نێوان ڕێکخراوو شه‌لته‌ره‌کان پێه‌وه له‌سه‌ر که‌یسێک.
به‌دڵنیاییه‌وه له‌م به‌شه‌ی کاره‌که‌دا، تا ئیستاش لێره کێشه‌ی له‌سه‌ره‌و کاره‌کان له نێوان ئه‌م لایه‌نه جیاوازانه‌دا به‌پێی پێویست به‌رده‌وامی له په‌یوه‌ندیه‌کاندا نیه تا کۆتایی چاره‌سه‌ره‌کان، که ئه‌مه بوه‌ته جێگای مشت‌و مڕڕو قسه‌و باسی زۆر.
ئەو ڕێگری و که‌مو کوڕیانه‌ی ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه
وەك دەزانن زۆربەی كاری شەڵتەرەكان، وەك رێكخراوەكانی (NGO) زیاتر كاری خۆبەخشە، توانایی كەمیان لەبەردەستدایە، هاوكارییەكانیش بەگوێرەی پڕۆژەی كاتی دەدرێتە شەڵتەرەكان، نەك بەساڵانەو بڕە پارەی بەردەوام، ئەمەش ماندووبونێكی زۆری تێدایە بۆ شەڵتەرەكان.
لەباشترین حاڵەتدا ئەگەر شەڵتەرێك توانیبێتی پێنج كەس دامەزرێنێ كە كار بكات، پێویستی بەپێنج كەسی دیكەش دەبێ كە بەخۆبەخش كار بكات. ئەمەش وایكردووە، لێرەش شەڵتەرەكان نەتوانن وەك پێویست بگەنە ئامانجەكانیان، بۆیە به‌رده‌وام یەكێك لەداواكارییەكانی شەڵتەرو رێكخراوەكانی سوید ئەوە بووه كە نابێ هاوكاری شەڵتەرەكان بەگوێرەی پڕۆژەی كاتی بێت،
له‌سه‌ر چ بنه‌ماو یاسایه‌ک که‌یس وه‌رده‌گیرێت
دیارە لەم وڵاتەش بەڕێوەبردنی شەڵتەرو كاركردن بۆ ئەو مەبەستە كاری رێكخراوە مەدەنییەكانە. یانی كاری دەوڵەتی نییە، بەڵكو كۆمەڵێك بنەمای هاوبەش هەیە كاری لەسەر دەكرێت. یاسایەكی تایبەت بەشەڵتەر نییە، بەڵكو بەگوێرەی ئەزمونی كار‌و لێزانینی، ئەو كەسانەی كار لە شەڵتەرەكە دەكەن و بەگوێرەی بنەمای رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كارەكانی دەبەنەڕێوە.
بنەمایەكی دیاریكراو نییە وه‌ک یاسایه‌ک بۆ كەیس كە وەك مەرجێك بۆ وەرگرتن لێیانبڕوانرێت، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر شه‌ڵته‌رێک که‌یس وه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام یه‌کێک له کێشه‌کان لێره‌دا بۆ ژنانێکه که نایاسایی ده‌ژین و په‌نابه‌رن، ئه‌وانه شه‌ڵته‌ر ئاساییه‌کان نایانگرێته‌وه‌و ئێمه کاریان له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
جگە لەوە، دوو ناوەندی گەورە هەیە كە شەڵتەرەكان تێیدا ئەندامن و دەكرێ زۆربەی رێنوێنی و پرەنسیپی كار لەوێوە وەربگیریت. بۆیە بەرنامەو رێنامەی هەر شەڵتەرێك بخوێنیتەوە، دەبینیت كۆمەڵە خاڵێكی هاوبەش یان زۆر نزیك لەیەك هەیە لەنێوانیان، بەڵام كۆمەڵێك شتی گرنگ هەیە، لەهەموو شەڵتەرێكدا دەبێ رەچاو بكرێت. هه‌موو ئه‌مانه به نامیلکه‌و نوسراو له‌لایه‌ن ناوه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌کانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
پاراستنی ژیان و ئاسایشی شەڵتەرەكان
• به شیوه‌یه‌کی گشتی پۆلیس به‌رپرسه له پاراستنی گیان تاکه‌کان و له‌و نێوه‌دا که‌سانێک که به تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، مامه‌ڵی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ڕێگاو ئامرازی ئاگادارکردنه‌وه‌ی تایبه‌تیان ده‌درێتێ.
• ئه‌و که‌یسانه‌ی که له شه‌ڵته‌ر ده‌چنه‌ده‌ر و پێویستیان به پاراستنه، ئەوە پۆلیس هاوكاری شەڵتەرەكان دەكات و هەموو ناونیشانێكی ئەو كەسە نهێنی دەكات که نه‌دۆزرێته‌وه. هەرشتێكیش لەباری ئاسایشەوە رووبدات ئه‌وا هاوكاری پێویست هەیە لەنێوان پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكان و شەڵتەرەكاندا.
• ستافی شەڵتەرەكان، خولی تایبەت بەچۆنیەتی بەڕێوەبردن و پاراستنی شەڵتەر دەبینن.
هەندێك شەڵتەری گەورە هەیە، كە ناونیشانی دیارەو بەئەمنیەتێكی زۆر پارێزگاری دەكرێت. بۆ نموونە لەستۆكهۆڵم تەنیا یەكێكیان وایە بەناوی (ماڵی هەموو ژنان). بەشێوەیەكی گشتی ئەو جێگایانەی دەكرێنە شەڵتەر نابێ وەك ماڵێك ناونیشانی شەڵتەرەكەی لەسەر بێت، یان رەنگە ناوی كەسێك لەسەر ئەو خانووە بنوسرێت كە دەكرێتە شەڵتەر، بۆ ئەوەی وەك شەڵتەر دیار نەبێ و نهێنی بێت.
تایبه‌تمه‌ندی سه‌نته‌ری نی‌نا
كێشەیەكی دیكەی ئەو شەڵتەرانەی لێرە كار دەكەن، بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا ئەوەیە، ناتوانن تێگەیشتنێكی زانستیانەو واقیعییانەیان هەبێت بۆ كێشەی ئەو ژنانەی لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتوون. ئەوەش یەكێكە لەكێشە دیارەكانی ئەو ژنە پەنابەرە رۆژهەڵاتییانەی هاتوون و پەنایان بۆ شەڵتەرەكان بردووە بۆ چارەسەری كێشەكانیان.
سەرەڕای ئەوەی كە بنەماكانی مافی مرۆڤ بۆ هەمووان یەكێكەو یەك مامەڵەی بنەڕەتی دەوێت، بەڵام لەلایەكی دیكەوە هەندێ وردەكاری هەیە لەپراكتیكدا دەبێت رەچاو بكرێ. چونكە شەڵتەرێك بەپێی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سوید چووبێتەڕێوە، ئاسان نیه له لەكێشەو كۆدە كۆمەڵایەتییەكانی ئەوانه‌ی له وڵاتانی دیكەوه هاتون، به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێبگات بۆ چارەسەر لەكاتی پێویست و بەگوێرەی پێویست.
ئەم كێشەیە بەسازكردن و كردنەوەی خولی راهێنان و خوێندن چارەسەر نابێت و کادری کارای له‌سه‌ر په‌روه‌رده ناکرێت. ئێمە تایبه‌تمه‌ندیمان له‌م باره‌وه هه‌یه‌و شارەزای سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئەو وڵاتانەمان هەین كە لێوەی هاتووین، جگه له‌و ئه‌زمونی کاره‌ی که چ له ووڵاتی خۆمان یان لێره به‌ده‌ستمان هێناوه.
هەڵبەتە ئەمە ئەوە رەتناكاتەوە، كە ماف و ئازادییەكانی مرۆڤ بۆ هەمووانە، پێویستە هەمووان بەبێ لەبەرچاوگرتنی زمان، نەتەوە، ئایین، لەهەمان ماف بەهرەمەند بن، بەڵام لەوانەیە بۆ چارەسەری كێشەكۆمەڵایەتییەكان هەریەك شێوەو رێگای تایبەتی پێویست بێت.
کاری دام وده‌زگاو شه‌ڵته‌ره‌کان له کوردستان
به‌پێی ڕاپرسی و ئاماریک که PDA)) کۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵک بۆ گه‌شه‌پێدان کردویه‌تی ڕای خه‌ڵک ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوه‌کانی ژنان به‌پێ پێویست کاریان نه‌کردوه. بێگومان هه‌موو سه‌نته‌رو ڕێکخراوێک که داده‌مه‌زریت بۆ کارکردن داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام چۆنیه‌تی کارکردنه‌که لێره‌دا گرنگه، پێم وابێ کاتێک کۆمه‌ڵگا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که که‌مته‌رخه‌می هه‌یه، دیاره ئه‌وه ڕاستیه‌کی تێدایه، بەتایبەت كەمتەرخەمی لە ناوه‌رۆک و شێوەی كاركردنیانیاندا.
سەرەکیترین خاڵ كە دەبێ قسەی لەسەر بكرێت، ئەوەیە کە ئەو دام و ده‌زگا حکومی و ناحکومیانه و ڕێكخراو‌و شهڵتهرانهی که كار لەسەر ئەم كەیسانە دەكەن بەرلەهەموو شت، ده‌بێ باوەڕی تەواوویان بەو مەسەلەیە هەبێ که کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، و ژیانی ئەوكەسانەی لایانە له کولتور و خێڵ و ئایین … لا پیرۆزتر بێت و بەهەر قیمەتێك و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پارێزگاری کردنیان، هیچ شتێك پاساوی ئەو کوشتنانە ناکات، پاراستنی ژیانی ئینسانەكان پرەنسیپی سه‌ره‌کیه له‌و کاره‌دا .
بۆنمونە کاتێک ژنێك لەدەرەوەی پەیوەندی هاوسەرگیری مناڵی بوبێ یان پەیوەندی سێکسی بوبیت یان هەر شتێكی تری له‌م چه‌شنه، په‌یوه‌ند بەو شەڵتەرانەوە بکات، ئەوان ئه‌مه بە کارێکی نەشیاوی لەقەڵەم بدەن و به چاوێکی سوک سه‌یری بکه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له ناخی خۆشیاندا به‌و شێوه‌یه بیر بکه‌نه‌وه، که‌واته ئه‌وانیش وه‌ک بۆچونی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ئه‌و که‌سه به‌تاوانبار ده‌زانن و چ له هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ که‌یسه‌کاندا، و چ بۆ پارێزگاریکردن له ژیانیان که‌مته‌رخه‌می ده‌که‌ن و، ئاکامی زۆرێک له‌و که‌یسانه‌ش ده‌گاته کوشتن.
له‌ده‌ستدانی ژیان هیچ پیرۆزیه‌کی نیه له پێناو هه‌رشتێکدا بێت، وه ته‌نها ژیان و که‌رامه‌تی مرۆڤه که له سه‌روی هه‌موو پیرۆزیه‌کانه‌وه‌یه، ده‌بێت ئێمه ئاماده‌یی هه‌موو هاوکاری و دیالۆگێک بین به‌بێ هیچ سازشێک له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕێکخراوو دام‌و ده‌زگایه‌کدا له پێناو ڕاگرتنی ئه‌م پیرۆزیه.
ئەگەر تەماشای مێژووی سەرهەڵدان و دروستبوونی شەڵتەرەکانی ئەوروپا بکەین، لەسەرەتادا لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستیان پێکردوە بە کاری خۆبەخش تا بوەتە سونەت و بەسەر سیستەمی سیاسی‌دا سەپاوە، من لێرەدا باسەکەم ئەوە نیە کە دەبێت هەمان پرۆسە تەی کەین بەبێ گوێدانە ڕێگریە سیاسیەکان یان ئیمکانیەتی ئابوری یان کۆمەڵایەتی، بەڵام بۆ لەساڵانێکی زوو کەسایەتیەکی چاونەترسی وەک (ئەحلام مەنسور) توانیویەتی ئەم کارە بکات، هەروا ئێستاش پێویستمان بە چەندەها ئەحلام مەنسورە کە دەستپێشکەرو چاونەترس بەرگری کەری مافی مرۆڤ و ئازادی بن لەکۆمەڵگادا و به کرداری بکه‌نه‌وه، گرنگی کاری مەیدانی و جەماوەری و خۆبەخشیش لە پرسە کۆمەڵایەتیەکاندا پێداویستیەکی ترە.
چەند خاڵێکی سه‌ره‌کی بۆ کۆمه‌ک کردنی که‌یسێک:
پاراستنی نهێنی
پاراستنی نهێنی ئەو كەیسانە پێش هەموو شتێکه. هه‌موو کارێکیش که بۆ که‌یسه‌که ده‌کرێت به ڕه‌زامه‌ندی که‌سه‌که خۆی بێت و له هه‌نگاوه‌کان ئاگادار بکرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڵته‌ره‌کان کەموکوڕیەکی تری پایەی ئەوەیە کە شەڵتەرەكان شوێنەكانیان نهێنی نیە، شوێنی شەڵتەر بەتەواوی دەبێ نهێنی بێ، هیچ كەس نەزانێ لەكوێدان. هه‌ڵبه‌ته پێم وابێ له شوێنێکی وه‌ک کوردستان وا پێویست ده‌کات که بۆ په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ ژنان یان خێزانه‌کانه‌وه ئۆفیسێکی ئاشکرا بۆ کاری ڕۆژانه هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماڵی پارێزگاری جیاواز هەبێت، که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناسراو نه‌بێت، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و که‌یسانه‌ش که ده‌برێنه ئه‌وێ.
پێک هێنانی پردی په‌یوه‌ندی
بۆ هه‌ر که‌یسێک، كەسێك له‌لایه‌ن شهڵتهرهکهوه پردی پەیوەندی بێت لەنێوان شەڵتەر و دەزگاكانی ترادا بۆ هاوئاهەنگکردنی کارەکانی و پەیوەندیەکانی تری، نەك چەند كەسێكی جۆراو جۆر پەیوەندیداربن بە كەیسەكەوە، تا متمانه‌ی ته‌واو له‌نێوان ئه‌و کەسە و که‌یسه‌که‌دا دروست بكرێت، تا کەیسەکان بتوانن هه‌موو قسه‌کانی خۆیان بكەن و هاوکار بن له چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیاندا.
ئێمە لەم كۆمەڵگادا گەورەدهبین و هه‌موو سه‌رڕاستی و ناڕاستیه‌کان کاریگه‌ریمان ده‌که‌نه سه‌ر، زۆر جار ئه‌و که‌یسانه ده‌که‌ونه کێشمه کێشه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا که کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ره‌که داده‌نێت. له‌کاتێکدا که‌یسێک دێته لامان ئه‌وه ئیتر گه‌یشتوه‌ته تینی و ، جگه له کێشهبینراوهکه له بارێکی ده‌رونی خراپ دایه، نابێت چاوەڕوانیمان ئەوەبێت ئەوكەسە هەموو قسەكانی له‌یه‌که‌م دانیشتن یان هه‌موو ڕاستیه‌کان باس بكات، یان ڕاڕا نەبێت یان پەشیمان نەبێتەوە لە قسەکانی خۆی، بۆیە دەبێت دڵنیایی تەواوی پێبدەین و متمانەمان پێبكات، که هه‌ندێک جار ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌ک ده‌خوازێ و نەفەس درێژی دەوێت.
به‌شداری پێکردنی خێزان له کێشه‌که‌دا
كێشەی ژن بە شێكە لە كێشەكانی كۆمەڵگا و خێزان، که‌واته خیزان و تاکه‌کانی به‌شدارن له خۆشی و ناخۆشی یه‌کتردا، و به‌شدارن له کێشه‌و چاره‌سه‌ریشدا، پێم وانیه کاتێک که ژنێک نابه‌خته‌وه‌ر بێت باوکی یان برای یان مێرده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ریدا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، به‌ڵکو هه‌موو به‌یه‌که‌وه گیرۆده‌ی کێشه‌که‌ن، بەڵام هەریەکە بە شێوەی خۆی، هه‌روه‌ک چۆن له قاڵبه گه‌وره‌که‌یدا کێشه‌ی ژن هی کۆمه‌ڵگایه.
له‌به‌ر ئه‌وه چاکتر وایه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین که وێنەیەكی گشتگیر لەكەیسەكە وەربگرین و ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان ده‌کرێت په‌یوه‌ندی به كەسوكار یان ئاشنا‌و ناسیاوی نزیکی ئه‌و که‌یسه‌دا بکه‌ین بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و زانیاری هه‌مه‌لایه‌نه، تا بتوانین چاره‌سه‌رێکی واقیعیانهشی بۆ بدۆزینه‌وه. ته‌نانه‌ت قسه‌کردن و کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا که کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا، دایک وباوکه برایه، مێرده یان …زۆر گرنگه.
بۆ ده‌بێت بڕیاری دادوه‌ر له داڵده‌داندا وه‌ربگیرێت؟
لە شەڵتەرە کاتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی توندووتیژی و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام ئەوەبوو کە بە بڕیاری دادوەر دەبێت وەربگیرێن بۆ داڵدەدان، کە ئەمە کێشەیە بەڕاستی، چونکە ئەوە پرۆسەیەکی درێژی دەوێ و، تا ئەوان بڕیار دەدەن وەرگیرێت ئەو ژنه‌ی که کێشه‌ی هه‌یه ره‌نگه بکوژرێت.
هاوكاری لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان سه‌باره‌ت به که‌یسه‌کان
هاوئاهەنگی کردنی کار تا گەیاندنی بەسەرەنجام، کارێکی گرنگەو ئاسانیش نیە. بەتایبەت لە سونەتی ئەم ووڵاتەدا کە کاری فەردی زۆر رەواجی هەیە نەک دەستەجەمعی، چونکە ئەم کارە پێویستیی سەرەکی بە باوەڕبوون بەمەسەلەکە، بەدەربەس بوون، لێپرسراوێتی و نەفەس درێژی دەبێت. کە بەداخەوە ئەگەر ئەمە بە دەرەجەیەک لای ڕێکخراوە جەماوەریەکان هەبێت لای دەزگا دەوڵەتیەکان هەر زۆر غائبە.
لەلایەک سیستەمی دەزگاو ڕێکخراوە دەوڵەتیەکان کە دەبێت کارەکانیان یەکانگیر بێت لەگەڵ سیاسەتی دەوڵەتدا، کە خۆشمان دەزانین کە ئەویش لەدوای ٢٠ ساڵ دەسەڵات ئەمەسەرەنجامەکانە کە دەیبینین، دەبێت چ چاوەڕوانیەکمان هەبێ لێی؟
ئەوان بەدەربەست نین بۆ ئەم پرسەو لەلایەکی ترەوە وەک فەرمانبەر کاری تێدادەکەن، وه ئه‌گه‌ر وه‌ک تاک که‌سانێک له‌و ده‌زگایانه‌دا هه‌بێ ئازاد نین له کارهکانیانداو ده‌بێت په‌یڕه‌وی له سیسته‌مه‌که بکه‌ن. ئەم سونه‌ته له کاریش بەدەرەجەیەک گوازراوەتەوە بۆ ناو هەندێک لە ڕێکخراوەکانیش هەڵبەتە نەک هەموویان، چونکە ئەوەی من بینیم کەسایەتی و ڕێکخراویش هەن کە بەدەربەسانە کار دەکەن بەڵام بەداخەوە کەمن. چونکە بەشێوەیەکی گشتی گرنگی کاری خۆبەخش و مەیدانی لەناو ڕێکخراوەکانیشدا زۆر کەمڕەنگ بوەتەوە کە ئەویش هۆکاری خۆی هەیە لێرەدا ناچینەسەری.
ئه‌و مه‌ودا گه‌وره‌یه‌ی که له نێوان ڕێکخراوو دام‌و ده‌زگاکاندا هه‌یه كێشەیەكی واقیعی و زۆرگەورەیه، بەداخەوە دامودەزگای دەوڵەتی نەک ئەو هاودەردی و هاوئاهنگیەی نیە لەگەڵ ئەو ڕێكخراوانەی کە مامەڵە لەگەڵ ئەم كێشانە دەكەن، بەڵکو زۆر جار ڕێگریشن لەبەرامبەر چارەسەری کێشه‌کاندا.
زۆرێك لە کێشەی كەیسەكان بەپێی حاڵەتەکە پەیوەندیدارە بە هه‌ندێک یان یه‌کێک له‌م ده‌زگایانه‌وه: پۆلیس، دادگای، دەزگاکانی کاروباری کۆمەڵایەتی، ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نەخۆشخانە یان قوتابخانە. بۆ هەر کەیسێک ئەو دەزگایانەی کە پەیوەندیدارن چ لەگەڵ ڕێکخراو و چ لەگەڵ کەیس و خێزانەکانیاندا هاوئاهەنگی و هاوکاری بەردەوامیان پێویستە.
هەر بۆیە خۆشبەختانە لە ئێستادا بەشێک لە ڕێکخراوەکان لە گروپی ژیاندا ئەم هاوکاری و هاوئاهەنگیە بۆ کەیسە سەختەکان دەگرێتە خۆی و لەهەوڵی ئەوەدایە ئەم لێپرسراوەتیە بسەپێنێ بەسەر دەزگاکانیشدا بەتایبەت دادگا.
نەبونی داواکاری گشتی لەسەر كەیسەكانی توندوتیژی دژی ژنان
داگاش وەک هەموو شوێنەکانی تر ئەگەر پارێزەرێک یان دادوەرێک خۆی دڵسۆزی تێدا بێت بۆ کارەکە ئەوا لەوانەیە کارێک بکریت، هەرچەندە تاک بەتەنها ناتوانێ چارەسەری دەردەکە بکات. بەدڵنیاییەوە کاری فەردی و خێڵەکی و سوڵحی عەشایەری و حیزبیش ئەوێش دەگرێتەوە لەبەر ئەوەی ئەویش بەشێکە لە سیستەمەکە.
بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەوەی من دەیبینم لەوێ کار لەسەر تێکستی وشکی یاسا دەکرێت بەبێ ئەوەی ئەو یاسایە بەپێی بار‌و دۆخی تاوان و پێشینەو کارکردەکانی سەر قوربانی یان تاوانبار رۆحی بکرێت بەبەردا.
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ڕێکخراوەکان لە گروپی ژیاندا کاردەکەن بۆ هاوئاهەنگی و کاری بەدواداچون تا بتوانین کاریگەری لەسەر دادگا دانێین بە لەبەرچاوگرتنی ڕای گشتی لە ڕیگای داواکاری گشتی. تا ئەو شوێنەی کە بکرێت و لەسەر ئەمنیەتی کەیسەکان نەکەوێت دەبێت بە هاوئاهەنگی دادوەری گشتی ئەو کارە ئەنجام بدریت بە شێوەیەکی فەرمی و، لەو شوێنانەشدا کە بەوەش کارەکە سەرەنجامی نەبێت، لە ڕێگای میدیاوە کاریگەری خۆمان دابنێین تا ڕای گشتی بەدەست بێنین بۆ فشارێکی زۆرتر. وه له کۆتایدا رێکخراوه‌کان وه‌ک ڕای گشتی بتوانین لائیحه‌ی خۆمان هه‌بێت له دادگا‌و له پرۆسه‌ی پیاداچونه‌وه‌ی دۆسێکاندا(دادگای ته‌مییز). که ئێستا له گروپی ژیاندا خه‌ریکین ئه‌م کاره جێبخهین.