به‌گشتی ئه‌وه‌ی زانراوه كه پاش سێكسكردنی هاوژینه‌كان، پیاوان ده‌چنه خه‌وێكی قوڵه‌وه، به‌ڵام ژنان به‌پێچه‌وانه‌وه، پاش ماوه‌یه‌كیش له سێكسه‌كه هه‌ر به ئاگان.
ده‌بلیو كریستۆفه‌ر وینته‌ر كه راوێژكاری ماڵپه‌ڕی Mens Health كه تایبه‌ته به بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ته‌ندروستی پیاوانه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه روو له پیاوان ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ئه‌و خه‌وتنی پاش سێكسه‌ت، ده‌توانیت سوپاسی هۆرمۆنی پرۆلاكتین بكه‌یت.
ئه‌و پسپۆڕه روونیده‌كاته‌وه، پرۆلاكتین ماده‌ی دۆپامین سه‌ركوت ده‌كات كه ماده‌یه‌كی وریاكه‌ره‌وه‌یه‌و وات لێده‌كات به ئاگابیت. هه‌رچه‌نده ژنیش پرۆلاكتین ده‌رده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پیاو ده‌رینادات، به‌ڵام هۆكاری ئه‌مه ته‌نها پرۆكلاتین نییه. هه‌ر له‌كاتی سێكسدا هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین ده‌رده‌درێت كه ده‌بێته‌هۆی هه‌ستكردن به حه‌وانه‌وه. ئه‌م هۆرمۆنه‌ش ده‌كرێت هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی خه‌فه‌تئامێز له‌مێشكتدا نه‌هێڵێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئاسانتر بحه‌ویته‌وه‌و دواتریش خه‌وت لێبكه‌وێت.
ئه‌گه‌ر له‌كه‌شێكی تاریكیشدا سێكس بكه‌یت، هۆرمۆنێكی تریش به‌ناوی میلاتۆنین ده‌رده‌رێت كه ئه‌میش هۆكارێكی تری یاریده‌ده‌ره بۆ كه‌وتنه خه‌وه‌وه.
كاتێك ئه‌م سێ هۆڕمۆنه (پرۆلاكتین، ئۆكسیتۆسین، میلاتۆنین) پێكه‌وه ده‌رده‌درێن، هه‌لێكی باش ده‌كه‌وێته به‌رده‌می پیاو بۆ خه‌وتنێكی نایاب پاش سێكس.
وینته‌ر ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك بیه‌وێت پاش سێكس خه‌وی لێنه‌كه‌وێت و كاتێكی تر له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌یدا به‌سه‌ر بباتت، پێویسته شێوازی سێكسكردنی ئاسۆیی ئه‌نجام نه‌دات، پێویسته رووناكیش هه‌ڵكرابێت. پێویسته راسته‌وخۆ دوای سێكسه‌كه‌ش یه‌كسه‌ر جێگه‌ی خه‌وتنه‌كه جێبهێڵیت، چونكه به‌درێژایی ژیان مێشك وا راهاتووه كه جێگه‌ی خه‌وتن ته‌نها بۆ خه‌وتنه.
بێگومان گۆڕینی شێوازی سێكسكردنیش كارێكی نه‌ك هه‌ر قورس نییه، به‌ڵكو هه‌ر زۆر ئاسانه، چونكه زیاتر له 45 شێوازی سێكسكردن هه‌یه.