میرنا حەنا لە نێو پێنج بەشداربووی گروپەكەی كازم ساهیردا لەگەڵ كچە بەشداربوویەكی لوبنانی سەركەوتن بەدەست دەهێنن و دەگەن ئەڵقەی كۆتای پرۆگرامەكە.
حەنا لە ئەڵقەی پێش كۆتایی پرۆگرامەكەدا گۆرانییەكی نازم غەزالی و مەقامێكی موهەنەد موحسنی وتەوە و ئەندامانی لیژنەی سەرسام كرد، لەگەڵ وتنی گۆرانییەكەیدا ئەندامانی لیژنە دەخاتە سەما كردن و جەماوەری پرۆگرامەكەش دەخرۆشێنێت.
لەو قۆناغەی پرۆگرامەكەدا لەنێو پێنج بەشداربوودا كازم دوانیان بۆ ئەڵقەی كۆتای دیاری دەكات كە ئەوتانیش میرنا و لین بوون، دوای ئاشكرا كردنی ئەنجامەكەش عەبدولرەحمان حەلەبی بچوكترین بەشداربووی گروپەكەی كازم دەست دەكات بە گریان، ئەمەش كاریگەرییەكی زۆر لەسەر كازم دروست دەكات و كاتێك دەچێتە سەر ستەیج دەڵێت بەم هۆیە من بۆ ماوەی هەفتەیەك خەوم لێناكەوێت.