65
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجە، نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی نەهاتی بڵاوکردەوە.
سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (نەهاتی) بڵاوكردەوە کە هۆنراوەکەی لەلایەن شاعیری گەورەی کورد مەحوییەوە نوسراوە، هەروەھا مۆجین ئاوازی بۆ داناوە و کاری ئەڕێنج و میکسی بۆ کردووە، و لە دەرهێنانی ئێڤین ستیڤنە.
سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.