64
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەشنێ موراد نوێترین بەرهەمی بەناوی “دوری تۆ” بڵاوكردەوە.
دەشنێ موراد لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی “دوری تۆ”ی بڵاوكردەوە، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن محەمەد شعاعی نوسراوە، شێرڤین موسا ئاوازەكەی داناوە، بارون كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەر لە هەشت مانگ، ئەو خانمە هونەرمەندە كلیپێكی دیكەی بەناوی “هەرگیز وازناهێنم” بڵاوكردەوە و نزیكەی نیو ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبو.
پێشتر دەشنێ موراد لە ئاشكرایكردبو بە دەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنێت، ئەمەش بەربەستی لەبەردەم كارەكانی بۆ دروستكردوە، ئێستا هەوڵدەدات سەرەڕای دۆخیی تەندروستیی، بەردەوامبێت لەسەر كاری هونەری.
https://www.youtube.com/watch?v=9Z982B1mLhE