دەقی دیمانەی بەڕێز خەندان حەمەجەزا سەبارەت بە نارهزایهتیهکانی ئێستا، بارودۆخی کوردستان و قەیرانەکان.
پرسیار: سەرەتا لە بارودۆخی کوردستانەوە دەچینە نێو باسەکەوە. ئەو هۆکارانە چین کەدۆخی ئێستایان بەرهەمهێناوە؟
خەندان حەمەجەزا: بەر لەهەمو لێکدانەوەو شیکردنەوەیەک دەکرێ بلێم جا چی هۆکار نیە ؟
گەر تەنها باس لە جومگەیەکی گرفتەکان بکەین کە لە ئێستا نالەباری باری ئابوریە ئەوا هەمومان دەزانین لەم چەند سالەدا قەیرانی دارای رویکردە زۆربەی زۆری ولاتانی دنیا بەلام کوردستان لەراستیدا قەیرانی ئابوری نیە چونکە ولاتێکی دەوڵەمەندەو بەبەراورد بەجەندین ولاتی تر،کوردستان رێژەیەکی زۆری لە خاکەکەی گونجاوە بۆ کشتوکال ،نەوتێکی زۆری هەیە، سنورەکانی گومرک و بازراگانی ،ژمارەی دانیشتوانی کەمە ،جەندین سەرجاوەی ئاو…تاد
بەلام نەبوونی سیستەم و حوکمرانی دداپەروەرانە و دەسەلاتی دلسۆز بەو خاکو نیشتمانە هۆکاری سەرەکین.
پرسیار: ئەمرۆ لە کوردستاندا باس لەچەندین قەیران دەکرێت، قەیرانی دارایی، قەیرانی سەرۆکایەتی وپەرلەمان، قەیرانی پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا، قەیرانی کارەباو خزمەتگوزاری و موچە… بەڕای ئێوە چ قەیارانێک بە سەرچاوەی سەرەکی ئەم هەموو قەیرانانە دەزانن؟
خەندان حەمەجەزا: سەرجاوەی هەمو قەیرانەکان خۆسەپاندنی دەسەلاتێکی دیکتاتۆری خێلەکی لە چوارجێوەی سیستەمێکی گەندەڵ و بێ منەت بەرامبەر هاولاتی ،دەسەلاتێک کە تەواوی کارو پرۆژەکانی لەخزمەت بەتواناکردن و پتەو کردنی پلەو پێگەی خۆی لەروی ئابوری و سیاسی و سەربازی.
پرسیار: حکومەت دەڵێ بەهۆی قەیرانی دارایی موچەکان بڕاون و لەکاتی خۆی نادرێ. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا لە لێدوان و دانپێدانانی بەرپرسانی حزبە دەسەڵاتدارەکان دەبیستین، هۆی سەرەکی ئەم قەیرانە داراییە بەتاڵانبرنی ملیارەها دۆلاری ئەم کۆمەڵگایەیە لەلایەن بەرپرسان و کۆمپانیا تاڵانچیەکانی حزبە دەسەڵاتدارەکان. خوێندنەوە و لێکدانەوەی ئێوە بۆ قەیرانی دارایی بە دیاریکراوی چییە؟
زۆر هۆکار هەن
خەندان حەمەجەزا: یەکێک لەهۆکارەکان هەمان راستیە کەلە زاری بەرپرسە حیزبیەکان و کەسایەتی جیاوازی نێودەسەلات دەیبیستین لەروی بەتالانبردن و بە هەدەردان,
خالێکی تر داتەپان و لەناوبردنی کەرتی کشتوکاڵی و وێرانکردنی گوندەکان بەرێگای ئەنفالێکی فکری و توانای تاک
بۆنمونە بەعس ئەنفالی فیزیکی و مادی جێبەجێکرد بەلام دەسەلاتی کورد ئەنفالێکی فکری و توانای تاکەکانی جێبەجێکرد ،هەمومان بیرمانە کە تالەبانی بریرایدا هەرجی گەنجو لاوی گوندەکانە بێنو ببن بە پۆلیس
ئەم بریارە گەرجی خەلکی خۆشحالکرد کە دێتەشارو موچەوەردەگرێت بەلام لەراستیدا وێرانکردنی ولات بوو ،ئەم بریارە لەخۆرا نەبوو کاتێک هاولاتی لەگوند بژی دەبێ خزمەتگوزاری هەبێتو قوتابخانەو بنکەی تەندروستیو کارەباو پرۆژەی ئاو رێگاو بان بەلام بۆئەوەی ئەم داواکاریانە لەدەسەلات نەکرێ سادەو ساکار توانای گوند نشینان خەسێنراو کرانە تاکێکی تەمەڵی موچەخۆر ، واتا توانای بەرهەمهێنەکان لەبار بران.
خالێکی تر سادەی و نزمی ئاستی هوشیاری بەشێک لە هاولاتیان . دوساڵ بەر لەئێستا هاولاتیان هێندەی لەفکری خەرجکردنو بەهەدەردانی موچەخەیاڵیەکانیان بون نیوهێندە لەفکری پرۆژەی بەرهەم هێنو پاشەکەوتدا نەبوون.
زیاتر لەنیوەی ژن لەو کۆمەلگایە مانگانە موجەکەی لە نەشتەرگەری و مکیاژو مۆدێلاتا سەرف دەکرد پیاوانیش لە سەیارەی کیلۆمەتر سفرو تازەترین جۆری موبایل.
ولات پڕ کرا لە خزمەتکاری بەنگلادیشی و فلپینی و ئەثیوبی . ولات کرایە بازارێکی گەورە بۆساغکردنەوەی کالای چینی و تورکی و ئیرانی . لەهەمان کاتدا دەسەلات سودی لەو نەفامیەی خەلک دەبینی بۆیە بەردەوام هاوپشتی گەوجاندنی میلەتی دەکرد لەرێگای بانگەشەی چواندنی ولات بەدوبەی هەروەها گێرانی کۆنسێرت و ئاهەنگی گرانبەهاو دروستکردنی بالەخانەو فرۆشگای مۆدێرن
پرسیار: خویندنەوەتان چییە بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی و ئەوخالانەی کەحزبەکان لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسعود بەرزانی رایانگەیاند وئەوانەشی کەخودی بەرزانی بۆ چارەسەری دۆخی ئێستا خستویەتیەڕوو؟
خەندان حەمەجەزا: شتیك نیە ناوی هەنگاو بێت بەلکو راوح کردنە لە جێگەی خۆی ، واتا تەنها قاچ جولاندنە بۆ بەسەربردنی کات هیچی تر ، هەنگاوی راستیو عەمەلی مەحاڵە لەو هەرەمەکیەی کەناوی نراوە حوکمەت
چ هاوکێشەو یاسایەک هەیە پێمان بلێت ئەو تەشکیلەو فۆرمە پێی دەوترێ حوکمەت ؟؟ مەگەر حوکمەت بۆ خێل
سەرۆک خێل ناوەکەی گۆراوە بۆ سەرۆکی حوکمەت
پرسیار: ئێستا هەموولایەنەکان باس لەچاکسازی دەکەن، هاوکات باس لەکاراکردنەوەی پەرلەمان وگێڕانەوەی وەزیرەکان و حکومەت دەکەن بۆ سەردەمی پێسوو.. پێتان وایە بەم هەنگاوانە قەیرانی دەسەڵات چارەسەر دهبێت؟ بەواتایەکیتر تاچەند پێتان وایە کەئەم حکومەت و دەسەڵاتە دەتوانێ چاکسازی بکات؟
خەندان حەمەجەزا: بەراستی مایەی گالتەجاریە ئەو هەنگاوە ، باشترە بپرسین بۆ کاتێک سەرۆکی پەرلەمان لەسەر کورسیەکەی بوو کێ حسابی بۆدەکرد ؟ ئایە وەزیرەکان کەلە وەزارەتەکەی خۆیان بون چیان کرد بوو تائیستا نەیان کردبێ ؟؟ ئایە لەیەکەم رۆژەوە گۆران پێی نەوتین جوینەتەسەر قاسەی بەتال ؟ ئەی خێرە ئێستا بگەرینەوە قاسە پڕ بێ لە خێروبەرەکەت ؟؟
خەندان حەمەجەزا: من رام وایە هەمو لایەنەکان باس لە جاکسازی بەشەکەی خۆیان دەکەن نەک بەشی هاولاتی.
پرسیار: یەكێتی لە کاتێکدا خۆی لایەنێکی سەرەکی حکومەتە و خاوەن پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانە. لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی، داوا لەحکومەت دەکا پیاچوونەوە بە پرۆژەی پاشەکەوتی فەرمانبەرو موچەخۆران بکات و پیاچونەوەی پێویستە. چۆن خوێندنەوە بۆ ئەو هەڵوێستەی یەکێتی دەکەن؟
خەندان حەمەجەزا: زۆر جار لەکوردستان باوکو کور هەلدەستن بە کوشتنی کجەکەیان بەلام هەرخۆیان دێنو بەپۆلیس دەلێن کجەکەمان دیار نیە
کاتێک یەکێتی ئەم یاریەدەکات مافی خۆیەتی جونکە هاولاتی بروا بەو سینارۆیەدەکات و بەیانی دەجێتە بەر سندوقی دەنگدان بۆ ئەو حیزبە
هاوپشتی: راتان لەسەر ناوەرۆک ولایەنەکانی پرۆژەی چاکسازیەکەی بزوتنەوەی گۆران چییە؟
خەندان حەمەجەزا: من باسم کرد هەنگاوێک بونی نیە بەناوی جاکسازی پاشان گۆران بەرامبەر هێزێکی خێلەکی پر جەک و بێ پرەنسیپ جی پێدەکرێ ، هیچ دور نیە پارتی دەبابەکانی تورکیا بهێنێو بلێ دیفاعم لەخۆم کرد
پرسیار: بنەمای ناڕەزایەتیەکانی ئەم دەورەیەی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێسی کوردستان بۆچی دەگەڕێننەوە وتاچەند لایەنی هاوبەشو جیاوازی لەگەڵ جوڵانەوەی ١٧ شوباتدا بەدیدەکەن؟
خەندان حەمەجەزا: گەرجی ناکرێ نارەزایەتی هاولاتیان بەکەم بگرین بەلام مەخابن چ ١٧ شوبات چ ئەم هەوڵانە هیچی رێکخراو نەببون . لەکوردستان هێندە تاکو رێکخراو گروپوکۆمەڵەو بزوتنەوەی سێبەر هەن کە توانای هاولاتیانی زەحمەتکیشو کریکار بەهەدەر دەبات . پاشان تێهەڵکێشی میکانزمی بزوتنەوەکان بە ئایدۆلۆژیای جیاواز، بۆنمونر ١٧ شوبات لە تورەیو راپەرینی خەلکەوە کرایە نوێژی جەماعیو پارانەوەو نقول بەخشینەوە. راپەرین بەو میکانزمو ئالێتە ناکرێ و سەریش ناگرێ
پرسیار: لە چەند رۆژی ڕابردوو یەکێک لە شێوازەکانی ناڕەزایەتی مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆت ببوە، ئەو شێوازە لە ناڕەزایەتی چەندە بە کارساز دەبین؟ لە بایکۆت کارسازتر چییە؟
خەندان حەمەجەزا: بەداخەوە ناجارین پێ لەراستیەک بنێین ناکرێو ناشێ خەباتی مەدەنیانەو رێکخراوەیو کۆمەلگای مەدەنی بەرامبەر حوکمودەسەلاتێکی دیکتاتۆری خێلەکیو بکوژو ببڕ. جگە لەخەباتی راپەرینی سەرانسەریو جەکداری هیچی تر ئەودەسەلاتە رانامالێت خەباتی مەدەنی بەرامبەر دەسەلاتێکی علمانی مەدەنی دیموکرات دەکرێ
پرسیار: ناڕەزایەتیەکانی ئێستا چ ئاسۆیەکیان لەبەردەمە، ئەو ئاستەنگ وئەگەرانە چین کەلەبەردەم ئەم بزوتنەوەیەدان؟ لەئێستادا هەڵسوڕاوان و رابەرانی ئەم ناڕەزایەتیانە دەبێ چی بکەن وچ ئاستێک لەتوانایی وپێشرەوی بەدەستەوەبگرن؟
خەندان حەمەجەزا: بایکۆت لەبۆڵە بۆڵی ورک گرتنی مندال دەجێ کە دەیەوێ لەبازار شتێکی بۆ بکرن ، نارەزای راستەقینە بەرامبەر باوکێکی زالم یاخی بوون و هەڵگەرانەوە بەرویداو هێنانەخوارەوەی لەسەر عەرشی دەسەلاتە.
سەرچاوە: سایتی هاوپشتی