مامۆستا شه‌رمن، كچێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌و دانیشتوی قه‌زای رانیه‌یه له‌باكوری رۆژئاوای سلێمانی، ماڵه‌وه‌ی رێگه‌ی پێناده‌ن شوبكات به‌كوڕێك كه هه‌شت ساڵه چاوه‌ڕێیه پێیبگات.
شه‌رمن كچی پیاوێكی ئاغایه، به‌ڵام ئه‌و كوڕه‌ی ده‌یه‌وێت خوازبێنی بكات له‌و چینه نیه. ئه‌مه‌ش وایكردوه شه‌رمن هه‌ر له‌چاوه‌ڕانیدا بمێنێته‌وه به‌دیار هه‌ڵكشانی ساڵانی ته‌مه‌نیه‌وه.
شه‌رمن، كه ناوی خاوراوی ئه‌و مامۆستایه‌یه به‌هاوڵاتی وت “ماڵی خوازبێنیكاره‌كه‌م چه‌ندینجار هاتون، به‌ڵام كه‌سوكارو ماڵه‌وه‌مان رێگرن”.
شه‌رمن ده‌ڵێت ماڵه‌وه‌یان وه‌ڵامی ئه‌و هه‌مو پیاوماقوڵ‌و كه‌سایه‌تیانه به‌نه‌خێر ده‌ده‌نه‌وه بۆ رازیكردنیان “كاتێك كه‌سێك دێت بۆ خوازبێنیمان ده‌ڵێن كچه‌كه‌مان رازی نیه، به‌ڵام پێشتر هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن نابێت بڵێین رازین”.
شه‌رمن به‌قوڵپی گریانه‌وه باسی له‌ده‌سه‌ڵاتی ئاغاكانیان كرد كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كچه‌كانیان به‌بێ ژیانی هاوسه‌رێتی بمێننه‌وه، بۆ نمونه شه‌رمن‌و پێنج خوشكی تری هێشتا به‌وهۆیه‌وه شویان نه‌كردوه.
شه‌رمن وتی “ئێمه بڕیارمانداوه شوو به‌كوڕه ئاغا نه‌كه‌ین. به‌ڵام گرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ناتوانین قسه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت‌و كچێك قسه‌ی له‌سه‌ر بكات ئه‌وا روبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بێته‌وه، ئینجا له‌ئیهانه‌وه بگره تاوه‌كو لێدان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن”.
به‌ته‌نیا شه‌رمن نییه كه له‌م دۆخه‌دا ده‌ژێت، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و كچه ئاغایانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین دوچاری هه‌مان كێشه بونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت زۆرێكیان رێگه‌یان پێ‌نادرێت خوێندن ته‌واوبكه‌ن.
كه‌سوكاری كچه ئاغاكانی قه‌زای رانیه رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌ویستی خۆیان شوبكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زاڵبونی نه‌ریتی خێڵه‌كی ساڵانی رابردوو كه هێشتا له‌ناوچه‌كه‌دا زیندووه.
ئه‌م نه‌ریته كه ده‌یان ساڵه له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كه ته‌نیا رێگه ده‌دات كچه ئاغاکان له‌كوڕێكی ئاغا ماره بكرێت.
شۆخان ئه‌حمه‌د ئاغا، یه‌كێكی تره له‌و كچانه‌ی رێگه‌ی پێ‌نادرێت به‌ویستی خۆی شوبكات، ده‌ڵێت “هیچ كچه ئاغایه‌ك ژیانی نیه، بۆی نیه بێته ده‌ره‌وه، بۆی نیه جلوبه‌رگ به‌ئازادی بپۆشێت”. هه‌روه‌ها وتی “زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی رێگه‌ی خوێندنیان پێده‌درێت، ئێمه كه دێینه دەره‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه كچه ئاغاین… دڵی چه‌ندین كوڕم ره‌نجاندووه كه داوای په‌یوه‌ندییان لێكردوم، به‌ڵام من بۆم باسكردون كه ناتوانم شویان پێبكه‌م به‌وهۆیه‌وه”.
شۆخان ئه‌حمه‌د، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش سكاڵای خۆی گه‌یاندۆته‌وه لای یه‌كێك له‌توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كه، “من ته‌نیا ویستم ئه‌و توێژه‌ره بێت بۆ ماڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆزێك كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر باوكم‌و مامه‌كانم، به‌ڵام دواتر هه‌ر رێگه‌یان نه‌دا بێته‌وه ماڵمان”.
شۆخان وتی “ئێمه‌ی كچه ئاغا‌كان كه كۆده‌بینه‌وه یان یه‌كتر ده‌بینین زۆرجار كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه باس له‌وه‌بكه‌ین له‌ماڵ بڕۆین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نیه، ئینجا خۆكوشتنیش چاره‌سه‌ر نیه، ده‌بێت چاوه‌ڕێی قه‌ده‌ر بكه‌ین بزانین به‌كوێ ده‌گات”.
وتیشی “ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت رێگه‌ناده‌ن تێكه‌ڵاوی ته‌كنه‌لۆجیاش بێت، به‌شێكی زۆر له‌كچه ئاغا‌كان مۆبایلیشیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، من زۆرجار له‌گه‌ڵ خوا باسی ئه‌وه ده‌كه‌م خوایه هه‌موو دونیا گۆڕا، بۆچی عه‌قڵی ئه‌م ئاغایانه ناگۆڕێت”.
شۆخان زیاتر وتی “ئه‌وان بۆیان ده‌چێته سه‌رو كه‌س ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، خۆیان زۆر پێ له‌یاساو دادگا‌و ئه‌و شتانه گه‌وره‌تره، هیچ كچێكمان جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نیه كه بڕواته دادگا یان رێكخراوێكی ژنان”.
یه‌كێكی تر له‌و كچه ئاغایانه‌ی كه نۆ ساڵ پێش ئێستا شوی به‌كوڕه جوتیارێك كردووه، كه‌وته به‌ر حاشای خێزانه‌كه‌ی.
ئه‌و ژنه هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتنی كردووه كه ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن به‌و كوڕه‌ی كه خۆی پێی رازیه. ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌سوكاره‌كه‌ی رازیبن، به‌ڵام دوای ئازاردانێكی زۆر وه‌كو خۆی ده‌یگێڕێته‌وه.
ئه‌و ئێستا خاوه‌نی سێ منداڵه، به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، جگه له‌دایكی‌و خوشكه‌كانی ئه‌وانیش ته‌نیا به‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن.
سێوه، ناوی خوازراوی ئه‌و كچه‌یه‌و وتی “چه‌كیان له‌سه‌ر سه‌رم دانا، به‌سه‌یاره بردیانم بۆ ده‌شت، وتیان ئه‌گه‌ر واز له‌و كوڕه نه‌هێنیت ده‌تكوژین، توندوتیژی نه‌ما به‌رامبه‌رم نه‌یكه‌ن، ویستیان ده‌رمان خواردم بكه‌ن، به‌ڵام دایكم فریام كه‌وت”.
ئه‌و گله‌یی زۆری له‌میدیاكان كرد كه تائێستا قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه نه‌كردوه. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌رێكخراوه‌كانی ژنان گرت “راست نیه كه ده‌ڵێن رێكخراوی ژنان‌و ئافره‌تان هه‌یه، چونكه تائێستا هیچ شتێكیان نه‌كردووه بۆ كچه ئاغا‌كان له‌و سنوره، كه‌س ناوێرێت قسه‌ی له‌سه‌ربكات”.
سێوه له‌پۆلی 8ی بنه‌ڕه‌تیه‌وه له‌خوێندن ده‌رهێنراوه‌و رێگه‌ی پێنه‌دراوه بخوێنێت. وتی “كچ لای ته‌واوی ئاغا‌كان وه‌كو كۆیله مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش نیه كه ته‌نیا كه‌سێك وابێت هه‌موو ئاغا‌كان وان، من ته‌نیا بیری دایك‌و خوشكه‌كانم ده‌كه‌م”.
ئه‌و ئێستا له‌قه‌زایه‌كی تری دوور له‌شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌ژی، وتی “ته‌نیا هۆكار ئه‌وه‌یه له‌كه‌سوكارم دووربم، چونكه ئێستاش ترسی كوشتنم له‌سه‌ره به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر باشه بۆم هه‌موو درزه‌كانی ژیانی بۆ پڕكردومه‌ته‌وه”.
ئه‌و ژنه وتیشی “به‌دبه‌ختیه‌كانی كچه ئاغا‌كان ته‌واو نابێت، به‌شێكی زۆریان وه‌كو مامه‌ڵه‌ی سه‌یاره به‌شو ده‌درێن به‌بێ خواستی خۆیان پیاویان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، ده‌بێت كچه‌ش ته‌نیا فه‌رمان جێبه‌جێ بكات”.
رێكخراوه‌كانی ژنان، ناتوانن به‌رگری له‌مافه‌كانی كچانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی خۆیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوچه‌كه ئاغا‌و كوێخای زۆره، ده‌سه‌ڵاتیان زۆر زیاتره له‌دادگاو حكومه‌ت.
خه‌دیجه مو‌سا، چالاكوانی ژنان‌و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان، به‌هاوڵاتی وت “ده‌توانین بڵێین ئاغا‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هایان هه‌یه”.
وتیشی “به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وانه‌وه كچی ئاغا‌كان زۆر ماونه‌ته‌وه‌و بونه‌ته قه‌یره، چونكه ئه‌وان به‌خواستی خۆیان ناژین به‌ڵكو پیاوه‌كانیان مامه‌ڵه به‌ژیانی ئه‌وانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆر له‌كچه‌كانیان ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئه‌وان بون”.
به‌بڕوای ئه‌و چالاكوانه “تاوه‌كو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فه‌رمانڕه‌وایی بكات ئه‌و دیارده‌یه كۆنتڕۆڵ ناكرێت، چونكه حزب پشتگیریانه‌و دیوه‌خانی به‌شێك له‌ئاغاكان داڵده‌چی ژن كوژه‌كانن، ئه‌مه‌ش له‌و سنوره هه‌یه‌و دیاریشن”.
خه‌دیجه زیاتر وتی “هیچ رێكخراوێكیش ناتوانێ به‌رگری له‌و كچانه بكات، چونكه ئاغا‌كان زاڵن به‌سه‌ر هه‌موو پێكه‌گانی ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌تدا، ناتوانرێ لێپرسینه‌وه له‌وانه‌دا بكرێت، یان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌زوترین كات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئاغا‌و كوێخایانه نه‌هێڵێت، یاساش زاڵبكات به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا”.
رائید حه‌سه‌ن خدر، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر بۆ هاوڵاتی وت “سكاڵا بكرێت لای ئێمه ئیجرائاتی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له‌هه‌ر پله‌و پایه‌ك بێت، به‌ڵام كێشه‌و گرفته‌كان له‌و ناوچه‌یه زۆرینه‌ی به‌ڕێككه‌وتنی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”، “ئاغا‌كان ده‌سه‌ڵاتی كچ‌و ژنه‌كانیان دیاریكردوه، بۆیان نیه بێن سكاڵا تۆماربكه‌ن”.
رێبوار ئه‌سعه‌د ئه‌فسه‌ر له‌توندوتیژی ئافره‌تانی راپه‌رین بۆ هاوڵاتی به‌م جۆره هۆكاری تۆمارنه‌كردنی سكاڵای گێڕایه‌وه “هیچ دۆسیه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه لای ئێمه تۆمارنه‌كراوه. ئه‌گه‌ر كچ نه‌توانێت بێته ده‌ره‌وه، بێگومان دۆسیه‌كه‌ی شاره‌وه ده‌بێت”. ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتیشی “تائێستا كه‌س ئیشی له‌سه‌ر نه‌كردووه، كه‌م كه‌سیش جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كات قسه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دۆسێیانه بكات، رێكخراوه‌كانیش بۆیه خۆیانی لێناده‌ن، ئێمه‌ش زۆر كاری له‌سه‌ر ناكه‌ین چونكه وه‌كو هێلانه‌ی زه‌رده‌واڵه وایه، ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری بكه‌ی ئه‌وا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت‌و ژیانی كچه‌كانیان خراپترده‌بێت”.
له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه وه‌رگیراوه