له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جۆش ئێرنه‌ست وته‌بێژی رۆژنه‌مه‌وانی كۆشكی سپی، برێت ماكگورك نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، بێگومان هه‌موو كه‌سێك پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌كات كه كه‌ی “ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌نگاوی ئازادكردنی موسڵ”؟
له‌وه‌ڵامدا خودی ماكگورك ده‌ڵێت: “ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ناده‌ینه‌وه چونكه خشته‌یه‌كی كاتی له‌و باره‌یه‌وه دانانێین”.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه وتیشی، “به‌ڵام موسڵ ئێستا ده‌ستیپێكردووه. ئێمه له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ئابڵوقه‌دانی ده‌كه‌ین. ئێمه هه‌موو زانیارییه‌كانمان كۆده‌كه‌ینه‌وه. هه‌واڵگری، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا زیاتر سه‌باره‌ت به موسڵ بزانین”.
وتیشی، ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر موسڵ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌وانه، له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه ده‌بێت. له‌وه‌ش گرنگتر كاركردنی سیاسه‌تی ناوخۆییه. “بۆیه من له‌به‌ركه‌وتنێكی به‌رده‌وامدام له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌كه‌مان له به‌غداو دیبلۆماته‌كانمان له هه‌ولێر”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تائێستا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چی‌یان كردووه بۆ موسڵ، ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت، ده‌توانرێت سه‌یری شارۆچكه‌ی مه‌خمور بكرێت له‌سه‌ر نه‌خشه كه تێیدا هێزێكی هاوبه‌ش و باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی “رێك ده‌خه‌ین” و تێیدا ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه “كۆده‌كینه‌وه” كه له‌دژی داعش ده‌جه‌نگن. ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ش هۆزه سوننه‌كان و پیاوماقوڵانی پارێزگای نه‌ینه‌واو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقن.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ماكگورك رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو له‌شاری میونیخی ئه‌ڵمانیا بازرانی و عه‌بادی، بنیوه‌و پێكه‌وه دانیشتوون بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موسڵ “بكه‌ین”، نه‌ك ته‌نها له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه به‌ڵكو له‌ڕووی سیاسیشه‌وه. ئه‌مه‌ش شتێكه كه “ئێمه” زۆر پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه.