تۆفیق عه‌بدوڵا ئیبراهیم ئه‌و پیاوه‌یه كه ئێستا به‌شێكی گرنگی ژیانی ته‌رخانكردووه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی كوڕان‌و كچان له‌یه‌كتر، راسته، خۆی دانیشتوی شارۆچكه‌ی خورماڵه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی، به‌ڵام له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن كوڕان‌و كچانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مرازیان حاسڵ بكات‌و به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نێت.
تۆفیق پیشه‌ی سه‌ره‌كی مامۆستایه‌و له‌پاڵیشیدا كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌ك خۆی ده‌یڵێت جگه له‌سه‌ر ئێشه هیچ سودێكی ئابوری بۆ ئه‌و نییه.
له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌پڕ زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی لێدواو تۆفیقیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی “خوشكی من تۆ جدیت له‌وه‌ی زه‌واج بكه‌ی، چه‌ند كوڕێكی باش داوای كچێكی باشی وه‌كو تۆیان كردوه، ئه‌گه‌ر تۆ جدیت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی خۆتدا وه‌ره بۆلام، ئه‌گه‌ر تۆش ناته‌وێ بێیت، ئه‌وا من یه‌كێك له‌و كوڕانه ده‌هێنم بۆ ماڵتانو یه‌كتر ببینن”.
ئه‌مه گفتوگۆی ئه‌و پیاوه بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیانیدا ده‌گه‌ڕا، دواتر گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه كچه‌كه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بچنه لایی‌و كوڕه‌كه ببینن.
تۆفیق عه‌بدوڵا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی 25 ساڵه ئه‌م كاره دهكاتو له‌و ماوه‌یه‌شدا چوار هه‌زار كوڕ‌و كچی به‌یه‌ك گه‌یاندووه‌و دوو هه‌زار خێزانی لێ دروستكردوون كه ئێستا له‌سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیانن.
یه‌كه‌مجار كه تۆفیق چووه‌ته خوزابێنی كچێك ساڵی 1990 بووه كاتێك له‌یه‌كێك كه‌مپه‌كانی ئێران‌و له‌كاتی ئاواره‌یدا به‌ڕێككه‌وت داوای كچێكی كردوه بۆ كوڕێك‌و دواتر سه‌ری گرتووه، ئه‌وه‌ش وایلێكردوه كه به‌رده‌وامی به‌م كاره‌ی بدات‌و ده‌ڵێت “كارێكی زۆر خێره‌و ئاسووده ده‌بم كاتێك دوو كه‌س له‌رێی منه‌وه ده‌چنه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان”.
مامۆستا تۆفیق به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه سێ ده‌فته‌ری گه‌وره‌ی ده‌رهێنا كه ناوی سه‌دان كه‌سی تێدا تۆمار كرابوو، له‌گه‌ڵ هه‌ر ناوێكیشدا ناونیشان‌و جۆری ئه‌و كه‌سه‌ی داوای دهكاتو له‌گه‌ڵ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت بچێته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا تۆفیق دیدارێك له‌نێوان كچ‌و كورێكدا ئه‌نجام دهداتو یه‌كتریان به دڵ ده‌بێت، ئینجا ئه‌و ده‌كه‌وێته سۆراغی ههردووكیانو پرسیار لهمو له‌و ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی هه‌ردوو كیان بناسێت، چونكه وه‌كو خۆی باسی ده‌كات تا نه‌چێته بنج‌و بناوانی هه‌ردووكیان ناتوانێت به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ش له‌ترسی جیابوونه‌وه‌یان له‌داهاتوو.
تۆفیق عه‌بدوڵا رونیده‌كاته‌وه كه كاتێك ئه‌و ناویان ده‌نوسێت ناونیشیانیان لێ وهردهگرێتو دواتر به‌وردی به‌دواداچوون بۆ هه‌ردووكیان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌چێته شوێنه‌كه له‌خه‌ڵكی نزیك هه‌ردوو كه‌سه پرسیار ده‌كات یانیش كه‌سێكی نزیك له‌وان رادهسپرێت بۆ پرسیاركردنو به‌دواداچوون، ده‌ڵێت “هه‌ر ئه‌وه نییه كچ‌و كوڕه‌كه یه‌كتریان به‌دڵ بێت، تا باش هه‌ڵی نهسهنگێنم كاره‌كه‌یان بۆ ناكه‌م”.
ئه‌و مامۆستایه هۆكاری خۆی هه‌یه كه ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م كاره‌و به‌بێ به‌رامبه‌ریش ده‌یكات‌و ده‌شڵێت “ئه‌مه ته‌نیا خێرێكهو بۆ خوا ئه‌یكه‌م”.
دیاره داواكردن له‌و مامۆستایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر ته‌نیا له‌ناوخۆدا نییه، به‌ڵكو له‌وڵاتانی ئه‌وروپاشه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و ده‌كه‌ن، رونیده‌كاته‌وه كه له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپاوه كچ‌و كوڕی كورد داوایان لێ كردوه كه‌سێكیان بۆ بدۆزێته‌وه.
تۆفیق مهرجو داخوازی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌نوسێته‌وه كه داوای ژنهێنان یاخود به‌شوودان ده‌كه‌ن، له‌مباریه‌وه ده‌ڵێت “داواكاری كچه‌كان ئاسانترن له هی كوڕه‌كان، كچه‌كان داوا ده‌كه‌ن كوڕه‌كه كه‌سێكی باش بێت‌و رێزی هاوسه‌ره‌كه‌ی بگرێت‌و دڵی پیس نهبێتو ره‌زیل نه‌بێت، به‌ڵام كوڕه‌كان مه‌رجیان زیاتره، ده‌ڵێن ده‌بێت كچه‌كه جوان بێت‌و باڵای به‌رز بێت‌و فه‌رمانبه‌ر بێت‌و هه‌ندێكی ده‌ڵێن سه‌یاره‌ی هه‌بێت”.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لهدهفتهرهكهی مامۆستا تۆفیقدا ناویان توماركراوه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ساڵانی حه‌فتاكان بۆ نهوهدهكاندایهو وه‌كو خۆشی باسی ده‌كات له‌سه‌روو ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ناوی كه‌س نانوسێت، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و منداڵن‌و هێشتا كاتی هاوسه‌رگیریان نییه.
لهوتهكانی تۆفیق عه‌بدوڵادا شتێك هه‌یه مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و چوار هه‌زار كه‌سه‌ی له‌رێی ئه‌م مامۆستایه‌وه گه‌یشتوون به‌یه‌ك تائێستا یه‌ك حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی تێدا بووه، ئه‌ویش به‌خواستی خۆیان بووه، به‌ده‌ر له‌وه هیچ حاڵه‌تێكی تری جیابوونه‌وه نه‌بووه.
یه‌كتر بینینی ئه‌و كوڕ كچانه ته‌نیا له‌ماڵه‌كه‌ی مامۆستا تۆفیقدا نییه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی له‌شارێكی ترن ئه‌و ده‌چێته بۆ شاره‌ی ئه‌وانی لێییهو له‌وێ له‌ماڵێكی ناسیاودا ئه‌گه‌ر هه‌بێت یان لهپاركێكدا یانیش لهكافتریاو رێستۆرانتێكدا دیداریان بۆ ساز ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌خواست له‌سه‌ر ئافره‌تی شاره‌كانی خوارووی عێراق كه ئێستا له‌شاره‌كانی هه‌رێمن تۆفیق عه‌بدوڵا ده‌ڵێت “ژماره‌یه‌كی زۆر كوڕی كورد داوای كچی عه‌ره‌ب دهكهنو خواست زۆره له‌سه‌ریان، عه‌ره‌به‌كانیش خۆیان هه‌بووه هاتوون بۆ لام داوای كوڕی كوردیان كردووه”.
ره‌نگه ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌بێت، چونكه كوڕانی كورد ده‌ڵێن هێنانی كچی عه‌ره‌ب تێچوونی كه‌متره، بۆ كچانی عه‌ره‌بیش ره‌نگه هۆكه‌ی ئه‌وه بێت به‌هۆی كوڕه كورده‌كه‌وه له‌شوێنێكی ئارام‌دا بژین.
ئه‌و ده‌فته‌رانه‌ی تۆفیق ئامادهیكردوون بۆ خوازبێنی كوڕان‌و كچان ئێستا به‌سه‌دان ناویان تێدایه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن رۆژێك سه‌ره‌یان بگاتێو ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌و چوار هه‌زار كوڕ‌و كچه‌ی تر بچنه ریزی ئه‌وانه‌ی به‌ژیانی هاوسه‌ری ده‌گه‌ن.
سەرچاوە:نیقاش