لێکۆڵینەوەیەک لەبوارى پرسەکانى تایبەت بە ژنانى کۆچبەر لە ئوسترالیا ئەوە ئاشکرا دەکات کە ژنانى کۆچبەربەڕێژەیەکى بەرچاو دووچارى گۆشەگیرى بوونەتەوە.
ئەو لێکۆڵینەوەیە کەلەلایەن زانکۆى مێلبۆرن و سەنتەرى فرەکەلتوورى بۆ تەندروستى ژنانەوە ئەنجامدراوە ئەوهۆکارانەئاشکرا دەکات کەوا لە ژنانى کۆچبەر دەکەن گۆشەگیر بن وەک هۆکارى نەزانینى زمان و بوونى ڕێگرى بەهۆى جۆرى مافى پەنابەرێتیەکەیان.
ئەو لێکۆڵینەوەیە هۆکارێکى ترى ئەو گۆشەگیریەش ئاشکرا دەکات ئەویش کۆتڕۆڵکردنى ژنانى کۆچبەرە لەلایەن کەسوکارە نزیکەکانیانەوە کە لێکۆڵینەوەکە بە کەسانێک ناویان دەبات کە بەرپرسن کە خراپمامەڵەکردن لەگەڵیان.
بەووتەى یەکێک لەو ژنانەى کەلەلێکۆڵینەوەکەدا بەشدار بووە دەڵێت بۆماوەى سێ ساڵ ڕێگرى لێکراوە لەماڵەکەى خۆی بچێتە دەرەوە و تەنانەت نەیزایوە لە چ شوێنێکى ئوسترالیا ژیاوە.
بەرپرسى سەنتەرى فرەکەلتوورى بۆ تەندروستى ژنان لە ئوسترالیا دەڵێت هیوادارە کە دەرئەنجامەکانى لێکۆڵینەوەکەیان هاوکارى حکومەتى ئوسترالیا بکات کە پلانەکانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان بەجۆرێک دابڕێژێتەوە کە گشتگر بێت و لەڕووى کەلتووریشەوە بۆ سەرجەم کەلتورەکانى ناو کۆمەڵگاى ئوسترالى گونجاو بێت.
سەرچاوە : ماڵپەرى گاردیان