شهڕ و ململانییهكانی سوریا بووهته گۆڕهپانی بهشێك له وڵاته زلهێزهكانی جیهان، تاوهكو ئاڵۆزییهكانی ئهو وڵاته بۆ بهرژهوهندی خۆیان یهكلایی بكهنهوه.ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەمیانەی ڕاپۆرتێکیدا لەسەر دۆخی سوریا بڵاویكردووهتهوه، بەکورتی بەرژەوەندی لایەنە چالاکەکانی شەڕی سوریای خستۆتەڕوو کە هەر لایەن و وڵاتێك چی دەوێت و بەتەمای چیە لە شەڕی سوریادا.
ئێران
حکومەتەکەی تاران کە یەکێکە لە دۆستە هەرە بەهێزەکانی بەشار ئەسەد، دەیەوێت هەژموون و دەسەڵاتداری خۆی تا باشوری لوبنان درێژە پێبدات و کرۆکی بڵاوبونەوەی هەژموونهكهی دیمەشق بێت، بۆیه ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی دارایی و دیاریکردنی ڕێڕەوی شەڕ لە سوریا و پێی وایە لە ڕووی هێزی سەربازییەوە لە سوریا سەرکەوتوبوە، سەرکەوتنی ڕێکەوتنە ئهتۆمییهكهی ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوا، قورسایی و هێزی پێبەخشیوە لە بڕیاردان، ئێران بە پێویستی نازانێت دانوستان لەگەڵ دۆستە دودڵەکانی و لایەنە دژەکاندا بکات کە لە ئێستادا بێ هێز دەردەکەون.
روسیا
دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەكانی سوریا گرنگیەکی لە رادەبەدەری بۆ ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی روسیا هەیە. ئهگەر سەرکەوتووبێت لە جێ پێکردنەوەی خۆی لە سوریا، ئەوا هەژموونی ئەمریکا دادەپۆشێت و خۆی دەبێت بە زلهێزی دەسەڵاتدار لە ناوچەکە، هەروەها کێشە لە بەرەی ناتۆدا بۆ تورکیا دروست دەکات، پێگەیەکی ستراتیجی بەهێز بۆ ڕوسیا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست درووست دەکات و دوبارەش دەستدەخاتەوە دەستی ئێران کە لە هەستانەوەدایە، ئامانجی هەنوکەیی روسیا لەناوبردنی تەیاری ئۆپۆزسیۆنی دژ بە ئەسەدە و دواتر گەڕانە بە دوای چەند لایەنێک کە بتوانێت هاوکاریبن لە شەڕی دژ بە داعش، پۆتین دەیەوێت ئەنجامی شەڕی سوریا بە تەواوی بەلای خۆیدا بشکێنێتەوە.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
واشنتۆن سورە لەسەر ئەوەی ڕۆڵی خۆی تایبەتمەند بکات بە شەڕی دژ بە داعش، ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران وەک تاقیکردنەوەیەک، ویستی باشی ئێران بە گشتی لە ناوچەکەدا بەکاردەهێنێت، حکومەتی ئەمریکا هێشتا بەردەوامە لە دۆزینەوەی دۆست و هاوپەیمان لە ڕیاز وڵاتەکانی تری خهلیجی عەرەبی و ئەمەش نیشانەی کەمبوونەوەی بەرچاوی پەلهاوێژیی سیاسەتی دەرەکی ئەو وڵاتەیە کە بۆ چەندین ساڵ پەیڕەوی دەکرد و لە جەنگە ناوچەییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا رۆڵێکی کارای هەبوو. باراک ئۆباما ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرێت کە وای لە ئەمریکا کردووە کڕنوش بۆ ڕوسیا بەرێت.
ئەسەد
پێش گەیشتنی هاوکارییەکان بۆی، بەشار ئەسەد بارودۆخی هیچ باش نەبوو و ناوچەیەکی گهورهی وڵاتەکەی لەدەست دهرچووبوو و لە ناوچەقی ولاتیشدا شەڕ یەخەی گرتبوو، بەڵام ئێستا ئامانجیەتی کە دوبوارە هەموو ئەو ناوچانەی لەدەستی دابوون کۆنترۆڵی بکاتەوە کەبهبێ یارمەتی و بەردەوامی ڕوسیا و ئێران مەحاڵ دەبوو، بەڵام ویست و ئامانجە گەورەکانی ئەسەد هەمووی چاوەڕێی دەستی وڵاتانی دەرەکی دەکات.
تورکیا
ئەنقەرە دەیەوێت تابکرێت کوردەکان دوربخرێنەوە لە سنورە ١٢٠٠ کیلۆمەترییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریادا، تورکیا تەواو بێزار و ناڕازیە لە هەردوو پاڵپشتی ئەمریکاو ڕوسیا بۆ یەپەگە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، سوورە لەسەر ئەوەی لە هەمان روانگەوە تەماشای شەڕ دژ به هێزەکانی پەکەکە لە تورکیا و پێشڕەویی کوردەکان لە سوریا بکات و بەهەمان کێشە دەیانبینێت، ئەنقەرە هەروەها کێشەی لەگەڵ بۆردمانەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئەو لایەنە ئۆپۆزسیۆنانەی سوریا هەیە کە تورکیا پاڵپشتیی دەکات، لە ئێستادا تورکیا ئەگەر و چۆنێتی پەڕچەکرداری خۆی هەڵدەسەنگێنێت.
سعودیە
ڕیاز نایەوێت هێزە ئۆپۆزسیۆنهکانی سوریا ببینێت بە شکستخواردوویی و بە تایبەتیش نایەوێت ببینێت لە جێگەی ئەوان هێزەکانی سەر بە ئەسەد بەپاڵپشتیی ئێران سەربکەون. حکومەتی سعودیە تەواو بێزارە لە دەستکەوتەکانی ئێران لە شەڕی سوریادا، بەڵام لەبەر هاتنە ناوەوەی ڕوسیا بۆ هاوکێشەی شەڕی سوریا بوێری ئەوەی نیە هیچ بکات، سعودیە بانگەشەی ئەوە دەکات کە فڕۆکەی جەنگی لە تورکیا جێگیرکردووە بەڵام نەیناردوە، وەک تورکیا، سعودیەش بیر لە ئەگەر و چۆنێتی پەرچەکرداری خۆی دەکاتەوە بەڵام تەواو ئاگادارە کە شەڕ لەگەڵ ئێران ئاگری شەڕ لە تەواوی ئەم ناوچەیەی جیهان گەرمتر دەکات.
کوردەکان
کوردانی سوریا هەوڵیاندا لە ساڵانی سەرەتای شەڕی سوریاوە تێکەڵی شەڕەکە نەبن، ساڵی پار ڕەزامەندییان دەربڕی بۆ ئەمریکا کە وەک هێزێکی زەمینی بەشداربن لە شەڕی داعشدا و کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەکی باکوری ڕۆژئاوای سوریایان کرد هەرگیز تائێستا لە ژێر کۆنترۆڵیاندا نەبوو، لە ئێستادا و بە هاوکاری ڕوسیا و ئەسەد کوردەکان چەند هەنگاوێکی بوویرانه دەنێن بۆ ناوچەکانی سنوریی تورکیا و جوڵەوپێشڕەوی کوردەکان بەرەو ئەم ناوچانە هەوڵێکه بۆ بەدەستخستنی بەشێک لە هەرشتێک کە دەبێتە ئەنجامی شەڕی سوریا لە باکوری وێرانکراوی ئەو وڵاتە، یاخود هەوڵێکیانە بۆ جێ پێکردنەوەی خۆیان بۆ یەکەم جار بە درێژایی تەواوی سنوری تورکیادا.