سه‌رۆكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه‌و به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی ناوده‌به‌ن.
ئامادەکردنی :هه‌رێم جه‌عفه‌ر
سه‌ركرده‌كان بیر له‌ڕێوشوێنی به‌په‌له ده‌كه‌نه‌وه بۆ دوباره پێداچونه‌وه‌یان به‌یاسای سنوره ناوخۆیه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ی دوشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی تێلیگراف له‌ڕاپۆرتێكیدا نوسیویه‌تی كه سیستمی شنگن بۆ به‌ئازادی جوڵه‌كردن به‌ئه‌وروپادا ره‌نگه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ رابگیرێـ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی له‌ئه‌وروپا دروستبووه.
له‌سه‌ر باسكردنی پرسی په‌نابه‌ران وه‌زیرانی ئه‌وروپا دوشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه‌و ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ئه‌وروپا دروستبوه ره‌نگه هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وروپا تێوه‌ی بگلێن.
مانوێل ڤالس، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند “بیرۆكه‌ی به‌ئه‌وروپابون تێكده‌شكێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و لێشاوه‌ی په‌نابه‌ران كه روده‌كه‌نه ئه‌وروپا تا ئه‌م به‌هاره رانگیرێت”.
دوشه‌ممه، وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌وروپا له‌ئه‌مسته‌ردام كۆده‌بنه‌وه بۆ باسكردنی ئه‌و ره‌وشه به‌په‌له‌ی ئه‌وروپا روبه‌ڕوی بۆته‌وه‌و بڕیاره له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئه‌وروپا بڕیار بدرێت.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپای ئازادكردوه به‌گه‌ڕان به‌ئه‌وروپادا ڤیزه‌ی شنگنه. به‌ڵام ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ئه‌و یاسایه‌ی كه ٣٠ ساڵه په‌سه‌ندی كردوه‌و به‌هۆیه‌وه گه‌شتیاران ده‌توانن ٢٦ وڵاتی ئه‌وروپی بگه‌ڕێن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ره‌نگه له‌مانگی پێنجه‌وه ئیدی ئه‌م پێوه‌رانه په‌یڕه‌وبكرێن. كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ده‌بێت ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سنوره‌كانی شنگن تاكوێ ده‌بن.
“ئه‌م ئه‌گه‌ره هه‌یه، ئه‌مه بونی هه‌یه‌و كۆمیسیۆن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی له‌كاتی پێویستدا”، ناتاشا بێتاود، وته‌بێژی كۆمیسیۆنه‌كه وای وت.
وڵاتی یۆنان هه‌میشه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌شكستی هێناوه له‌دیاریكردن‌و ناونوسكردنی ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه كه به‌سنوره‌كانیدا به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ڕۆن.
چه‌ند وڵاتێكی تر باری نائاسایی راگه‌یاندوه وه‌ك وڵاتانی سوید‌و نه‌مساو فه‌ره‌نساو دانیمارك‌و نه‌رویج كه به‌هۆی ڤیزای شنگنه‌وه ده‌توانرێت بچنه ناو خاكه‌كه‌یان.
بێتاود وتی “ئێمه ئێستا به‌ته‌واوی له‌و حاڵه‌ته نین. به‌ڵام وه‌زیرانی ناوخۆ رۆژی دوشه‌مه له‌ئه‌مسته‌ردام هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وه به‌شێكه له‌پلانه‌كه كه‌ده‌بێت چ هه‌نگاوێك له‌و باره‌یه‌وه بگۆڕێت یان پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه مانگی پێنج”.
هه‌روه‌ها پێریسا مه‌ی، وه‌زیری كاروباری ناوخۆی به‌ریتانیا له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بێت.
تاكو ئێستا یه‌ك ملیۆن كۆچبه‌رو په‌نابه‌ر گه‌یشتونه‌ته ئه‌وروپا به‌ڕێگای نایاسایی.
له‌سه‌دا ٣٨ی ئه‌و ژماره‌یه خه‌ڵكی سوریان. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن‌و دوو سه‌د هه‌زاری سوری تر چونه‌ته لوبنان، وڵاتێك كه سه‌دجار له‌ئه‌وروپا بچوكتره ئه‌مه‌ش وایكردوه بۆ هه‌ر پێنج كه‌س له‌لوبنان كه‌سێكیان په‌نابه‌ربێت.
به‌پێی داتایه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه تێلیگراف بڵاویكردۆته‌وه له‌كۆی ١٢٢ كه‌س له‌جیهان یه‌كێكیان په‌نابه‌ره.
له‌ساڵی ٢٠١٥دا ١٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی سنوری به‌ریتانیاوه رێگریان لێكران كه‌بچنه ناو خاكی ئه‌و وڵاته.
فه‌ره‌نسا بڕیاره باری نائاسایی لانه‌بات كه به‌هۆیه‌وه خاڵی پشكنینی سنوره‌كان چالاككراون تا ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق‌و شام ناسراو به (داعش) تێكده‌شكێندرێت.
پڕۆفایل
ڤیزای شنگن چییه؟
له‌ساڵی ١٩٨٥ له‌شارۆچكه‌ی شنگن له‌لۆكسمبۆرگ رێكه‌وتن كرا كه‌هه‌موو خاڵه سنوریه‌كان لاببرێن له‌ناو ئه‌وروپا. ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌دێت كه‌هه‌موو كه‌سێك بێگوێدانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌توانێت به‌ئازادی به‌ئه‌وروپادا گه‌شت بكات بێئه‌وه‌ی پاسپۆرت یان ڤیزا به‌كاربهێنێت.
ته‌نها شانشینی یه‌كگرتوو به‌شێك نیه له‌م پلانه.
نه‌مسا لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندوه كه‌ئه‌گه‌ر بێت‌و رێگری نه‌كرێت له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو ده‌بێت ٣٧ هه‌زارو ٥٠٠ كه‌س وه‌ربگرێت كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به‌١.٥٪ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته.
ته‌نها له‌مانگی داونزده‌ی ساڵی رابردوو ١٠٨ هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتونه‌ته یۆنان به‌وته‌ی ئاژانسی سنوری ئه‌وروپا.
له‌به‌ر سه‌رمای زستان هه‌ندێك هاتنی ئاواره‌كان خاوبۆته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره له‌به‌هاردا زۆر زیادبكات.