ساڵى 2015 له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ساڵه بۆ هه‌ندێك له هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كان، به‌ساڵى كێشه و ناكۆكى ناسراوه، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند به‌هۆى كێشه‌كانیانه‌وه، وازیان له په‌یوه‌ندییه‌كانیان هێناوه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ساڵى 2016 كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات، یان هه‌ر وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و په‌ره بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانى تریش ده‌سێنێت.
نانسى و ئه‌نابێلا: زۆربه‌ى ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، نانسى عه‌جره‌م هۆكارى دورخستنه‌وه‌ى ئه‌نابێلا هیلالى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى ئه‌ره‌ب ئایدۆڵ بووه، به‌هۆى ئه‌و كێشانه‌ى له نێوانیاندابووه، ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن نانسى له‌وه بێزاربووه كاتێك بۆچوونى له‌سه‌ر به‌شداربووه‌یه‌ك ده‌بڕیوه، ئه‌نابێلا قسه‌كانى پێ بڕیوه ئه‌مكاره‌ش چه‌ند جارێك دووباره‌بۆته‌وه.
جۆرج ڕاسى و جویل حاته‌م:كێشه‌ى ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه زیاتر په‌ره‌ى سه‌ند، كاتێك جۆرج راسى و جویل حاته‌مى هاوسه‌رى پێشووى كێشه‌كانیان له فه‌یسبووك بڵاوده‌كرده‌وه، جویل چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه كه له جۆرج راسى جیابۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بوه هۆى توڕه‌بوونى جۆرج راسى، كه هاوسه‌ره‌كه‌ى نهێنیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
سیرین عه‌بدولنور و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى گه‌وره: سیرین له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى هاوڕێكانى نێوانى باش نیه، به‌تایبه‌ت نادین راسى كه له‌دادگا سكاڵاى له‌سه‌ر سیرین تۆماركرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو هێرشى كردۆته‌سه‌رى و بریندارى كردووه، هه‌روه‌ها سیرین له‌گه‌ڵ یوسف ئه‌لخال و نیكۆل سابا و هاوسه‌رى یوسف خال كێشه‌ى هه‌یه، كێشه‌ى نێوان سیرین و نیكۆل تاوه‌كو ئێستا ڕوون نیه، به‌ڵام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یوسف ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ى ناوبراو له سیرنى گرتووه.
ئه‌حلام و شه‌مس كێشه‌یه‌كى به‌رده‌وام: كێشه‌ى نێوان ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده خلیجیه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك، پارێزه‌ره‌كه‌ى ئه‌حلام ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه كه شه‌مس چه‌ندینجار قسه‌ى ناشرینى به‌رامبه‌ر به ئه‌حلام به‌كارهێناوه، دواتر كێشه‌كانیان بۆ وتنى قسه‌ى نه‌شیاو به خێزانى یه‌كتر په‌ره‌ى سه‌ندوه تاوه‌كو له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌وه نهێنى یه‌كتر ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌حلام هه‌ڕه‌شه‌ى قاچ بڕین له شه‌زا حه‌سون ده‌كات: له‌كاتێكدا شه‌زا به‌شدارى له به‌رنامه‌ى زه ڤۆیس كرد، ئاواتى ئه‌وه‌بوو بێته ئه‌ندامى یه‌كێك له لیژنه‌ى دادوه‌رى به‌رنامه‌كه، به‌ڵام ئه‌حلام به‌هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى قاچى وه‌ڵامى دایه‌وه، شه‌زا حه‌سونیش چه‌ندینجار باسى له‌وه‌كردووه كه ئه‌حلام هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووه قاچى ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌لاى كه‌ناڵى MBCبڕوات.
زینه و ئه‌حمه‌د عه‌ز: كێشه‌ى نێوان ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه وێنه‌یه‌كى كاریكاتێرى، كه زینه بڵاویكردۆته‌وه و هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د عه‌ز به خوێنمژ ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له نێوان ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده دروستكردووه.