گۆرانیبێژ لۆکە زاهیر دوای ماوەیەکی زۆر دورکەوتنەوە لە کاری هونەری نوێ، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردوە بەناوی من و تۆ.
لەم کلیپەدا لۆکە رۆڵی ژنێکی دەوڵەمەند دەگێڕێت و هاوکاری کچ و کوڕێکی عاشق دەکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم کاری سەربەخۆی هونەری ئەم هونەرمەندە دوور لە هەڵکەوت زاهیر.
من و تۆ یەکەمین کلیپی هونەرمەند لۆکەیە کە بە وەرزی نوێی کارە هونەرییەکانی دەزانێت، کلیپەکە لە دەرهێنانی ئارام سەردارە و هەر یەکە لە هونەرمەندان (ئیسماعیل محەمەد و ئەفشین شوکری) کارە هونەرییەکانی دیکەی ئەم گۆرانییەی ئەنجام داوە و لە بەرهەمهێنانی ڤین پرۆدەکشنە.