ئەگەر سەفەر نەکەی
ئەگەر هیچت نەوێ
ئەگەر گوێ لە دەنگەکانی ژیان نەگری
ئەگەر سوپاسگوزاری خۆت نەبی
هێدی هێدی بەرەو مردن ئەڕۆی
ئەو کاتەی باوەڕبەخۆ بوون لەخۆتدا بکوژی
کاتێک رێگە نەدەی کەسانی دی یارمەتیت بدەن
هێدی هێدی بەرەو مردن ئەڕۆی
ئەگەر ببیتە کۆیلەی خووەکانی خۆت
ئەگەر هەمیشە بە ڕێگایەکدا بڕۆی
ئەگەر دووبارەیی ژیان نەشکێنی
ئەگەر ڕەنگاوڕەنگ نەپۆشی
ئەگەر لەگەڵ کەسانی نەناسراو قسە نەکەی
هێدی هێدی بەرەو مردن ئەڕۆی
ئەگەر لە جۆش و خرۆش و گەرمی و هەستە سەرکێشەکانت
لەو شتانەی وا ئەکەن چاوەکانت ببریسکێنەوە
دڵت توندتر لێبدات
دوور کەویتەوە
هێدی هێدی بەرەو مردن ئەڕۆی
ئەگەر ئەو کاتەی لەگەڵ پیشەکەت یان خۆشەویستەکەت شاد نیت و
نەیگۆڕی…
ئەگەر بۆ دڵنیایی، خۆت لە مەترسی نەدەی
ئەگەر بەدوای خەیاڵەکانتا نەڕۆی
ئەگەر ڕێگە بەخۆت نەدەی لانیکەم یەکجار لە ژیاندا…
پشت لە بەرژەوەندی بکەی
لەمڕۆوە دەست بەژیان بکەرەوە
خۆت فڕێدە ناو مەترسی
ئەمڕۆ کارێک بکە
ڕێگە مەدە بەبێدەنگی بمری
شادی لەبیر مەکە.
پابلو نيرودا
و:هه ژار مجيد