ئه‌وه‌ی ئیتر
بۆ پاره ناچێته مه‌یدان
پێره‌ویی له هیچ ناكا،
گه‌ر ره‌وا نه‌بێ:
كه هه‌نگاوی خاترجه‌می ده‌نێ
ئاخر هه‌تاوی وشیاری و زانستی نوێ
له ئاسۆی سووره‌وه هه‌ڵدێ
به‌رانبه‌رت هه‌ژاریی ره‌ش
به‌رانبه‌رت زۆرداری كۆیله‌یه‌تی
شۆرشگێر به خاترجه‌می
به چه‌كێك له‌سه‌ر پێ
له باریكه رێكاندا
له‌گه‌ڵ هاورێیانی دێ و ده‌چێ
پێده‌كه‌نێ و گاڵته‌ی به دوژمن دێ،
ئه‌و كاته‌ی له مه‌ترسیدایه گیانی.
شه‌وقی نیگای، ده‌ڵێ: بریاری خۆیداوه
به بیروباوه‌ر، دڵی مه‌شغه‌ڵی پر گر
له خه‌باتی پێناو كۆمۆندا
ده‌زانێ ئه‌م گۆی زه‌وییه
یه‌كپارچه‌یه و دابه‌ش ناكرێ
ده‌زانێ سروشت كانگای سه‌روه‌ت و سامانه
كه گش كه‌س ده‌بێ لێ به‌هره‌مه‌ند بێ.
دیسانه‌وه‌ش ئامێر دێنێ و
له جێی كرێكار دایده‌مه‌زرێنێ
ئاخر چه‌وسێنه‌ر،
ئه‌م كه‌ره‌سه‌یه‌ی رزگاریی كردووه‌ته هۆی كۆیله‌یه‌تیمان!
شۆرشگێر ناوه‌كه‌ی تری مرۆڤه
له شه‌ری چینایه‌تیدا
به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌داری ده‌وه‌ستێته‌وه
شه‌رێك كه نابرێته‌وه،
مادام له ژێَر ئه‌م ئاسمانه‌دا
ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت كۆگا ده‌كا كار ناكات و
ئه‌وه‌ی كارده‌كا موحتاجه:
ئه‌م شه‌ڕه نابرێته‌وه!
نایه‌وێ ئیتر به‌میلیۆن
هه‌مبانه‌ی سه‌رمایه‌داری بئاخنرێ!
به‌سه‌ر شانی ئێمه‌وه
به‌سه‌ر هه‌ست و پێستی ئێمه‌وه،
چینی زه‌حمه‌تكێش
ئه‌م سووده له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن!
شۆرشگێر ناوه‌كه‌ی تری مرۆڤه
ئه‌و ده‌زانی
دایكی به‌سۆزمان زه‌وی
سكاڵایه‌تی له‌ده‌س ده‌سه‌ڵاتی تاكره‌وی
ئه‌و گه‌ره‌كیه
ژیان جۆرێك بێ
شیره‌ی گیانی
یه‌كسانییه‌كی جیهانداگر به‌دی بێنێ.
ن: ئۆژیه‌ن پۆتیه