سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌كانی مرۆڤ به‌ته‌وقه‌كردن ده‌ستپێده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌وه بكه‌ن چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوكه‌سه‌دا ئاڵوگۆر ده‌كرێت‌و رێڕه‌وی په‌یوندیه‌كانیان دیاری ده‌كرێت، لوت یاخود بۆنكردن رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماژانه‌دا.
ماڵپه‌ڕی DWی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه بۆن رۆڵی گرنگ له‌ژیانماندا ده‌گێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆمان بیزانین، وه‌ك دیاریكردنی جۆری په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان‌و په‌یوه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی.
پوخته‌ی تویژینه‌وه‌كه رونیكردۆته‌وه سڵاوكردن به‌ده‌ست (ته‌وقه‌كردن) چه‌ندین بۆن ده‌گوازێته‌وه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا هاوشێوه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان كاتێك به‌بۆن په‌یوه‌ندی دروستده‌كه‌ن.
هاوكات هه‌ڵسه‌نگاندن كراوه له‌سه‌ر ته‌وقه‌كردنی نێوان 280 كه‌س دواتر چاودێریكردنی جوڵه‌یان كراوه له‌رێگه‌ی كامێرایی شاراوه‌وه‌و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه دوای سڵاوكردن بۆنی ده‌ستیان كردوه –به نائاگایی-.
توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه‌كردوه كه ره‌گه‌زی مرۆڤ رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت له‌كرداری كارلێكردنی هه‌ستی بۆنكردندا، بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی سڵاویان له‌هه‌مان ره‌گه‌زی خۆیان كردوه، بابه‌تی بۆنكردن لایان زیاتربووه‌و دوو ئه‌وه‌نده‌ی بۆنكردنی ره‌گه‌زێكی جیاوازه بووه، به‌پشت به‌ستن به‌و ئه‌نجامه زانایان پێیان وایه هه‌ستی بۆنكردن ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له‌په‌یوه‌ندیكردنی تاكه‌كان له‌یه‌ك ره‌گه‌زدا، واتا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه باوه‌ی لای خه‌ڵكی هه‌یه.
توێژه‌ران ئاماژیان به‌وه‌داوه ته‌وقه‌كردنی جیاوازی هه‌یه له‌ڕوی هێز‌و راكێشان‌و رێگای ته‌وقه‌كردنه‌وه، به‌ڵام چه‌ندین زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوازێته‌وه.