دوابەدوای ئەو هێرشانەی کە چەکدارانی داعش لە ١٤ی ئەم مانگەدا کردیانە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە پاریس، ترسی ئەوروپیەکان بەرانبەر بە ئایندارە توندڕەوەکان گەشتووەتە لوتکە.
ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانی ئامارێکی “یورۆپوڵ”ی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، ڕێژەی ئەو کارە تەندڕەوانەی کە بە پاڵنەری ئاینی ئەنجام دراون کەمترن لە ڕێژەی %٢ ی کردەوەکان.
ژمارەیەک لە کارە توندڕەوییەکانیش لەلایەن چەند موسوڵمانێکی توندڕەوەوە ئەنجامدراون.
ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١١دا ١٧٤ کردەوەی “تیرۆریستی” تێدا ئەنجامدراوە بەڵام هیچکام لەو کردەوانە پاڵنەری ئایینیان نەبووە و لەلایەن هیچ گروپێک یان ڕێکخراوێکی ئایینیەوە ئەنجامنەدراون.
لە ساڵی ٢٠١٣دا لە کۆی ١٥٢ کردەوەی “تیرۆریستی” کە لە ئەوروپا ئەنجامدراون تەنها دوو کردەوەیان پاڵنەری ئایینیان هەبووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی میترۆی بەریتانی، گروپە “تیرۆریستییە” ئیسلامیەکان بە بەراورد لەگەڵ نەتەوە پەرستەکان لە ئەمریکادا کەمتر جێگای مەترسین بۆسەر مرۆڤایەتیی.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەلایەن زانکۆی “پرینستن”ی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، زانکۆکە بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لە پەڕەی سەرەکی “ئێف بی ئای”ی ئەمریکییەوە وەریگرتوون، دەڵێت لەکۆی ئەو کردەوە “تیرۆریستیانە”ی کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ٢٠٠٥ لە ئەمریکا ئەنجامدراون تەنها %٦ ی ئەو کردەوانە لەلایەن موسڵمانە توندڕەوەکانەوە ئەنجامدراوە.
بەپێی زانیاریەکانی “ئێف بی ئای” ژمارەی ئەو کردەوە توندڕەوانەی کە “جولەکە توندڕەوەکان و گروپە چەپە توندڕەوەکان و لاتینیەکان و خەڵکانی دیکە” لە ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ٢٠٠٥ ئەنجامیانداوە، زیاترن لەو کردەوە توندڕەوانەی کە موسڵمانە توندڕەوەکان ئەنجامیانداوە.
١- جولەکە توندڕەوەکان %٧ی پشکی کارە “تیرۆریستیەکانیان” بەرکەوتووە لە ئەمریکا.
٢- گروپە چەپە توندڕەوەکان پشکی %٢٤ یان بەرکەوتووە.
٣- لاتینیەکان پشکی %٤٢ یان بەرکەوتووە.
٤- ئەو کردەوانەی کەلە لایەن خەڵکانی دیکەوە ئەنجامدراون پشکی لە %١٦ یان بەرکەوتووە.
٥- موسڵمانە توندڕەوەکان %٦ یان بەرکەوتووە.
تەنها گروپێک کە لە موسڵمانە توندڕەوەکان پشکی کردەوە تیرۆریستییەکانی لە ئەمریکادا کەمتر بێت ” شیوعیەکان”ن ئەویش % ٥ ی کردەوەکانە.
واتە لەسەدا ٩٤ی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە لە ئەمریکا ئەنجام دراون لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ٢٠٠٥ پەیوەندیان بە ئیسلام و موسڵمانانەوە نییە، بەڵام قەبارەی پشکی لەسەدا ٦ کەیان لەلایەن کەسانی سیاسی و ڕاگەیاندنەکانەوە زۆر گەورەکراوە.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەشی بەوەکردووە هیچکام لەو کردەوە تیرۆریستیانەی کە لەلایەن ڕەگەزپەرست و نەتەوەپەرستەکانەوە ئەنجامدراون دەنگیان نەداوەتەوە لە جیهاندا.
ڕۆژنامەی میترۆ هۆکاری دەنگنەدانەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی کەلەلایەن ڕەگەزپەرست و نەتەوەپەرستەکانەوە ئەنجامدراون لەجیهاندا گەڕاندەوەتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کردەوانە لەلایەن موسڵمانانەوە ئەنجامنەدراون.
لەلایەکی دیکەوە، هەردوو زانکۆی ئەمریکی “زانکۆی دوک و نۆرس کارۆلینا” لە توێژینەوەیەکی زانستیدا بەناو نیشانی “هەڕەشەی موسڵمانە توندڕەوە ئەمریکیەکان لە ئەمریکادا گەورەکراوە” ئاماژەیان بەوە کردووە ڕاگەیاندنی جیهانی بە گشتی و ئەمریکی بەتایبەتی ڕووماڵی لەسەدا ٩٤ی کردەوە تیرۆریستیەکان ناکەن چونکە لەلایەن موسڵمانانەوە ئەنجام نادرێن ئەمەش وایکردووە مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی پشکی لەسەدا ٦ی موسڵمانە توندڕەوەکان بە لە سەدا ١٠٠ ببینن.
توێژینەوە زانستیەکەی زانکۆی “دوک و نۆرس کارۆلینا” ئاماژەی بەوە کردووە کۆی ئەو کردەوە “تیرۆریستیانە” کەلە ئەمریکا ئەنجامدراون لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ و ٢٠٠٥دا (٣١٨) کردەوە بوون.
لە توێژینەوە زانستیەکەدا ئاماژەش بەوە کراوە جۆری کردەوە “تیرۆریستیە”کان جیاواز بوون، لەوانە، ئاگرتێبەردان، تەقاندنەوە، چەتەیی، تەقەکردن، ڕفاندن و بارمتە، ڕوخاندن و وێرانکردن”.
ژمارە و جۆری کردەوە “تیرۆریستیەکان” لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ٢٠٠٥ لە ئەمریکا:
٢٠٩ کردەوەیان بە تەقینەوە ئەنجامدراون.
٤٣ ئاگرتێبەردان.
٢٠ ڕوخاندن و وێرانکردن.
١٦ تەقەکردن.
١٠ فڕاندن.
٨ دزی و چەتەیی.
٤ لێدان وهێرشکردنەسەر.
٢ فڕۆکە ڕفاندن و بەکارهێنانی فڕۆکەکان بۆ کاری “تیرۆریستی”.
٢ بارمتەگرتن.
٢ مووشەک.
١ پیاو کوشتن.
١ کۆمەڵکوژی.
ئەم زانیاریانەش لە پەڕەی سەرەکی “ئێف بی ئای” پشتڕاستکراونەتەوە.