رۆژی پپێنج شەممە ( ٧\ ٥\ ٢٠٢٦) یەكەمین دانیشتنی دادگایكردنى عەجاج تكریتی لە دادگا تێهەڵچونەوەی بەغداد بهڕێوهدهچێت، ناوبراو به چاوبهستراوی برایه دادگا و نزیكهی 200 كەس لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ شایەتیدان چونه دادگا، عەجاج بەرپرسی ئاسایشی زیندانی نوگرەسەلمان بوه و به یهكێك له دڕهندهترین كهسهكانی نێو زیندانهكه ناودهبرێت.
بهگوێرهی زانیاریهكان، له ههرێمی كوردستان 300 سكاڵا لهسهر عەجاج تكریتی لە لایەن كەسوكاری قوربانیان لە گەرمیان، چەمچەماڵ و هەڵەبجە لەسەری تۆماركراوه.
ههروهها ئەمڕۆ لە دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا/ رەسافە، یەكەمین دادگاییكردنی عەجاج تكریتی بهڕێوهدهچێت و نزیكهی 200 كهسوكاری قوربانیانی زیندانی نوگرە سەلەمان بهشداری دانیشتنی دادگاییكردنهكه دهكهن و شاهێدی دهدهن.
عەجاج ئەحمەد حەردان زعێت تەلعوبێدی، سەرباز و بەرپرسی ئاسایشی زیندانی نوگرەسەلمان بو، خەڵکی شارۆچکەی تکریتە لە پارێزگای سەڵاحەددین کوڕە گەورەی خێزانەکەیە و پێنج برای ھەیە و لە عەشیرەتی ئەلبوناسر و ھۆزی نزارە.
عەجاج له عەشیرەتەکەی سەددام حوسێنه و لە 14ی تەمموزی 1985 بە پلەی مولازم دەرچوە و بوەتە ئەفسەری ئەمن و لە چوار ناوچەی جیاوازی پارێزگای موسەنا کاری کردوە، دوایین ئەرکی لە زیندانی نوگرە سەلمان بو دوایین پلەشی مولازمی یەکەم بو و لە ساڵی 1990 لە خزمەت بەخشراوە و خانەنشین کراوە ھەرچەندە ئەوکاتە تەمەنی 30 ساڵان بوە.
عەجاج دو ژنی ھەبوە، یەکەمیان لە ساڵی 1989 ھێناویەتی و دوەمیان لە ساڵی 2017، دوای خانەنشینبونی خەریکی جوتیاری و کشتوکاڵ بوە، دەوترێت لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ماڵی لە کەرکوک بوە، دواتر بەرەو سوریا ھەڵھاتوە و لە گەڕەکی جەرمانەی دیمەشقی پایتەختی سوریا لە شوقەیەکدا ژیاوە بەڵام بەڵگەیەکی تەواو بونی نییە.
بەپێی گێرانەوەکانی ئەو کەسانەی لە زیندانی مەرگی نوگرەسەلمان گەڕاونەتەوە، “عەجاج بەرپرسی زیندانەکە بوە و ھاوشێوەی نەبوە لە دڕندەییدا و دەڵێن، عەجاج باڵابەرزێکی دەموچاو تاریک و دڕندەبو، ھەر کە دەھاتە ھۆڵەکانی زیندان بەبێ ئەوەی کە چەند کەسێک ڕەوانەی مەرگ نەکات دەرنەدەچو”.
عەجاج یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکی زیندانی نوگرەسەلمان لە کۆتاییەکانی تەمموزی 2025 لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکرا، دواتریش داوا لە کەسوکارانی شەھیدان و ئەنفالکراوان و بێسەرشوێنکەوتوان و زیندانییانی سیاسیی كرا بۆ ئهوهی سكاڵای یاسایی تۆماربكهن.