له‌چیای شنگال، به‌ره‌ی پشته‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال‌و داعشدا، ژماره‌یه‌ك ژنی ئێزدی خه‌ریكی دروستكردنی بینایهكن، چیمه‌نتۆ ده‌گرنه‌وه‌و بلۆك له‌سه‌ر بلۆك داده‌نێن.
هه‌ر ناڵێی ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شانه، خێرا كاره‌كه رادهپهڕێننو بهپێكهنینو دڵخۆشییه‌وه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌مانه زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ن كه له‌كاتی داگیركردنی شنگالدا له‌ده‌ست داعش ههڵهاتوونو خۆیان له‌چیای شنگال حه‌شارداوه.
هیزل (35 ساڵ) كه به‌رپرسی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنانی شنگاله ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناوه‌ندی ژنانی ئێزدی دروست دهكهنو ده‌ڵێت “مانگێك ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی باڵای یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال بڕیاری داوه ناوه‌ندێك بۆ ژنانی ئێزدی دروست بكات تا تیای كۆببنه‌وه‌و له‌وێ راهێنانی هزریو سه‌ربازی وه‌ربگرن”.
پرۆسه‌ی راهێنانی ژنانی ئێزدی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تازه ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵكو پاش ئه‌وه‌ی داعش په‌لاماری شنگالیداو خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڵهاتن، په‌كه‌كه كه‌وته خۆ بۆ له‌خۆگرتن‌و راهێنانیان، یه‌كه‌مجار یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال دروستكرا كه له‌كچان‌و كوڕان پێكهاتبوون، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنانی شنگالی لێ جیاكرایه‌وه كه سه‌رجه‌میان له‌ژنانی ئێزدین، دوای ته‌واوكردنی ئه‌م بینایه‌ش ده‌بنه خاوه‌نی باره‌گای فه‌رمی خۆیان.
راهێنانی هه‌ر ژنێك چل رۆژ بۆ دوو مانگی ده‌وێت كه له‌رووی تیۆری‌و پراكتیكییه‌وه راده‌هێنرێن، له‌روی تیۆرییه‌وه باسی مێژووی ئێزدی‌و رۆڵی ژنانیان بۆ ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵگادا، له‌گه‌ڵ هۆشیاركردنه‌وه‌یان به‌ئه‌رك‌و ماف‌و یه‌كسانی نێوان ژن‌و پیاو، له‌وێ تیۆر‌و بیركردنه‌وه‌كانی ئاپۆیان بۆ باس ده‌كرێت، له‌رووی سه‌ربازیشه‌وه له‌سه‌ر چه‌كی سوك‌و مامناوه‌ندی وه‌ك كڵاشینكۆف‌و بیكهیسیو قهناسو ئاربیجی راده‌هێنرێن.
پاش ته‌واوكردنی خوله‌كه هه‌ریه‌ك له‌و ژنانه دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی جیاوازدا، به‌شێكیان ده‌چنه ناو هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌و له‌سه‌ر چیاكه ده‌مێننه‌وه، به‌شێكی تریان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ دهكرێنو هه‌ندێكی تریشیان ده‌چنه ناو خه‌ڵكه‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كانی پارتی كرێكاران‌و ئاماده‌كردنی كه‌سانی خۆبه‌خش.
له‌به‌شێكی تری چیاكه كۆمه‌ڵێك ژن بهجلو به‌رگی سه‌ربازییه‌وه ئاماده‌ن‌و هیدار (32 ساڵ) كه فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنانی شنگاله سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له‌وێن ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16 بۆ 24 ساڵدایه‌و سه‌رجه‌میان ئێزدین، هیدار له‌باره‌یانه‌وه به”نیقاش”ی وت “ئه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ر ژنانی ئێزدی هێنا وایكرد ئه‌م هه‌موو كچه بێنه ناو ریزه‌كانمانه‌وه، ئێستاش خواستێكی زۆر هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له‌لایه‌ن ژنانی تره‌وه”.
هیدار شانازی به‌وه ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆری ژن روویان تێده‌كات، به‌تایبه‌تی كه به‌ر له‌هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ په‌كه‌كه زه‌حمه‌ت بوو هیچ كچێكی ئێزدی بباته ریزه‌كانیه‌وه به‌هۆی داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی روویدا “كاره‌كه‌مان ئاسان بوو، ئێستا ده‌چینه چادرو ماڵهكانیانهوهو ئه‌وانیش زوو دێن به‌ده‌ممانه‌وه”، به‌ڵام هیدار ئاماده نییه ژماره‌ی ئه‌و كچ‌و ژنانه ئاشكرا بكات كه له‌هێزه‌كه‌ی ئه‌واندایه.
گوڵان (17 ساڵ) یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی پاش هێرشه‌كه‌ی داعش په‌یوه‌ندی بهیهكینهكانی پاراستنی شنگاله‌وه كردووه‌و ده‌ڵێت “دوای ئه‌و سته‌مه‌ی رووبه‌رووی ئێزدییه‌كان بهگشتیو ژنان‌و به‌تایبه‌تی بووه‌وه، بڕیارمدا په‌یوه‌ندی به‌و هێزه‌وه بكه‌م”.
به‌ر له‌هێرشه‌كه‌ی داعش گوڵان له‌پۆلی حه‌وته‌می ناوه‌ندی بووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه ژیانی هه‌موو گۆڕاو بڕیاریدا نه‌چێته‌وه بۆ خوێندنگا‌و پێی وایه ئه‌وه‌ی لهیهكینهكانی پاراستنی شنگاله‌وه فێری بووه زۆر زیاتره له‌وه‌ی له‌خوێندنگا وه‌ریگرتووه، له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌وه‌نده به‌سه كه زانیم وه‌ك ژن ماف‌و ئه‌ركم هه‌یه‌و رۆڵی من ته‌نها ئه‌وه نییه سه‌رنجی پیاو رابكێشم، به‌ڵكو ده‌توانم به‌رگری لهخۆمو نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م”.
له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و له‌به‌شی راگه‌یاندن كاردهكاتو وێنه‌ی راهێنانه‌كان ده‌گرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌چووه‌ته شه‌ڕه‌وه، ده‌شڵێت “هه‌ر كاتێك داوام لێبكرێت ئاماده‌م بچمه به‌ره‌كانی پێشه‌وه”.
گوڵان‌و هاوڕێكانی له‌باره‌گایه‌كی بچووكدان له‌دامێنی چیاكه‌و جگه له‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه كاری ناوماڵ رادهپهڕێننو بیروباوه‌ڕه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌خوێننه‌وه، هیدار له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت “سوود له‌هه‌موو كاته‌كانمان دهبینینو له‌كاری باش‌دا خه‌رجی ده‌كه‌ین”.
یاسا‌و رێنماییه‌كان له‌م باره‌گایه‌و باره‌گاكانی تر توندوتۆڵه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ‌و كچ قه‌ده‌غه‌یه، هیدار ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت خۆشه‌ویستی بكات ده‌توانێت جێ‌مان بهێڵێت‌و بچێته‌وه ماڵی باوكی خۆی”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ناو پارتی كرێكاراندا جێهێشتنی ریزه‌كانی ئه‌و حیزبه قه‌ده‌غه‌یه‌و رێی پێ نادرێت، به‌ڵام ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، هیدار ده‌ڵێت “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر خاكی ئێزدییهكانین ناتوانین یاساكانمان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆیه هه‌ر كچێك كه‌ی ویستی ده‌توانێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات‌و جێ‌مان بهێڵێت، هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بڕوایان پێبهێنین كه بمێننه‌وه‌و به‌رگری لهخاكهی خۆیان بكه‌ن”.
كچان‌و ژنانی ناو یهكیینهكانی پاراستنی ژنانی شگال ته‌نها ئه‌ركیان ئازادكردنی شنگال نییه، به‌ڵكو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌ركێكی گه‌وره‌تریان له‌سه‌رشانه كه ئه‌ویش بریتییه له “تێكۆشان بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد كه دادی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا بێت‌و ژنان‌و پیاوانی یه‌كسان بن”.
سەرچاوە: نیقاش