هێمن سه‌عید سه‌رقاڵى گفتوگۆکردن بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌ى تایبه‌ت به کوڕه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکات، کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ى پاڵى پێوه‌ناو به‌هۆیه‌وه سه‌رى شکا و برینداربوو.
هێمن ناوى خوازروای پیاوێکی 63 ساڵی دانیشتووى سلێمانى یه ماوه‌ى سێ ساڵه ژیانى لێبووه به‌دۆزه‌خ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌که‌ى توندوتیژى به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، له ئێستاشدا کێشه‌که‌ى بردوه‌ته دادگا و چاوه‌ڕوانى یه‌کلایی کردنه‌وه‌ى ده‌کات.ئه‌و که خۆى شۆفێرى تاکسیه و هاوسه‌ره‌که‌شى کارى به‌گدوریی ده‌کات، ماوه‌ى دوو ساڵه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه له‌ماڵ ده‌رکراوه “له‌و ماوه‌یه‌دا سێ جار لێمى داوه‌و کۆتا جار ژنه‌که‌م به‌هاوکارى کوره گه‌وره‌که‌م لێیانداوم په‌راسوویان شکاندم”.
هێمن که خاوه‌نى چوار مندڵه، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کوڕه ته‌مه‌ن 23ساڵه‌که‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دایکییه‌وه هانده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات، وتى “ئێستا ژیانم هیچ پارێزراو نییه‌و پێویستم به‌وه‌یه که‌دادگا به‌ڵێننامه به‌خێزان و کوڕه‌که‌م پڕبکاته‌وه که‌وازملێبهێنن، سه‌رباری ئه‌و کێشانه داوام له‌خێزانه‌که‌م کردووه پێکه‌وه بژین، به‌ڵام ئاماده‌نییه بگه‌ڕێته‌وه”.
تائێستاش هێمن له هاوسه‌ره‌که‌ى جیانه‌بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانه دادگا چاره‌نوسیان یه‌کلایی بکاته‌وه “ده‌بێت ژنه‌که‌م به‌ڵێننامه پربکاته‌وه لاى دادوه‌ر که حه‌قى ژیانى من و مناڵه‌کانى نه‌بێت”.ئه‌و ده‌ڵێت چه‌ند نامه‌یه‌کى مۆبایلی لابووه‌و پیشانى دادوه‌رى داوه که هه‌ره‌شه‌ى لێکردوه و جێنێوى ناشرینى پێداوه و دادوه‌ریش که به‌ڵگه‌کانى بینیوه له هاوسه‌ره‌که‌ى توره بووه‌و به‌ڵێننامه‌ى پێ پڕکردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌کانى یه‌کێتى پیاوانى کوردستان، له‌ساڵی 2017دا 624 حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر پیاوان تۆمارکراوه که شه‌ش حاڵه‌تیان کوشتن بووه، له‌مساڵیشدا تا ئێستا 517 حاڵه‌تی توندووتیژی تۆمارکراوه که 45 حاڵه‌تیان خۆکوشتن بووه‌و چوار حاڵه‌تیشیان کوشتنی پیاوان بووه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه به‌هاوکارى که‌سانى دیکه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 37 ژن به‌ده‌ست پیاوه‌کانیان کوژراون.
بورهان عه‌لی سکرتێری یه‌کێتی پیاوانی کوردستان که رێکخراوه‌که‌ى داکۆکی له مافی پیاوان ده‌کاتـ به هاوڵاتى وت “شێوازی ژیانکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌جۆرێکه به‌رپرسیارێتییه‌کی زۆََََر که‌وتووه‌ته سه‌رشانی پیاوان، به‌ڵام ئاستی ڕۆشنبیری خێزانی به‌شێوازێکه که‌ڕێز له‌هه‌وڵ و ماندووبونی پیاوان ناگیرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درووستبوونی کێشه‌ی خێزانی”.وتیشى “ئه‌گه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان توندووتیژی جه‌سته‌یی بێت ئه‌وا زیاتر به‌رامبه‌ر پیاوان توندووتیژی زاره‌کییه و هه‌ستیان بریندار ده‌کرێت و ده‌شکێندرێن”.
به‌پێی راپۆرته‌کانى یه‌کێتى پیاوان که نزیکه‌ى 10 ساڵێکه دامه‌زراوه بۆ به‌رگریکردن له‌مافى پیاوان، پیاوان ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره تووندووتیژییه‌ک ده‌بنه‌وه له‌وانه (ده‌رکردن له‌ماڵ، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی منداڵ، ده‌ستتێوه‌ردانی ژیانی خێزانی، ئازاردانی جه‌سته‌یی، کوشتن).
سکرتێری یه‌کێتی پیاوان باسى له‌وه‌کرد، تا مانگى تشرینى یه‌که‌مى 2018 چوار حاڵه‌تی کوشتنى پیاوان تۆمار کراوه، زۆرێک له‌کوشتنه‌کانیش له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه به‌هاوکاری که‌سانى دیکه کراوه، “ژنان به‌ته‌نها ناتوانن پیاوان بکوژن، به‌هاوکارى که‌سانى تر ئه‌و کاره ده‌که‌ن، پیاو هه‌یه به بلۆک و ته‌ور کوژراوه‌و پارچه پارچه کراوه”.
به‌پێی ئاماره‌کانى یه‌کێتى پیاوان له ساڵانى 2012 تا 2018دا 35 حاڵه‌تی کوشتنى پیاوان به‌ده‌ستی خێزانه‌کانیان تۆمارکراون.
توێژه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجامدانى توندوتیژى به‌رانبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه بۆ چه‌ندین هۆکار ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن، له‌به‌ر تێکنه‌چوونی شیرازه‌ى خێزانى پیاوان زۆرێک له‌توندوتیژییه‌کانیان قبوڵکردووه.
عادل محه‌مه‌د توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی باسى له‌وه‌کرد، توندوتیژی دژی پیاوان ڕه‌گێکی مێژوویی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی شاراوه بووه، له‌ڕابردوودا قۆناغێک هه‌بووه به‌ناوی دایک سالاری ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هێز و توانای ئافره‌ت نه‌بووه به‌ڵکو له‌به‌ر پیرۆزی ئافره‌ت بووه.وتیشى “له‌ئێستادا چه‌ند هۆکارێک هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى توندووتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان بکرێت، وه‌ک سه‌ربه‌خۆبوونی ئابووری ئافره‌ت و دروستبوونی هه‌لی کار بۆیان، باشنه‌بوونی باری دارایی پیاو و ڕانه‌گرتنی هاوسه‌نگی خێزانی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه”.به‌وته‌ى عادل محه‌مه‌د، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه پیاوان زۆرێک له‌توندوتیژییه‌کانیان قبوڵکردووه له‌به‌ر تێکنه‌چوونی شیرازه‌ى خێزانى و دابوونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی پیاوانی کوردستان باس له‌و پیاوانه ده‌کات که به‌ده‌ستى ژنه‌کانان ده‌کوژرێن و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، به‌ڵام رێژه‌ى ئه‌نجامدانى تاوانى کوشتن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌رامبه‌ر به ژنلان زۆرترن.
رێکخراوه و فه‌رمانگه‌کانى تایبه‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌لێن توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان بەردەوامن، بە جۆرێک لە هەشت مانگى سه‌رتاى ئه‌مساڵدا ٨٠ ژن دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتە سەر ئەمە جگە لە چەندین توندوتیژی جۆراوجۆری دیکە.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کە بە ڕۆژنامەی هاوڵاتی دراوە، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا ٣٢ ژن کوژراون و ٥٣ ژنیش خۆیان کوشتووە، هەروەها ١٠٤ ژنی دیکەش سوتاون و ٨٣ ژنیش خۆیان سوتاندووە هەروەها دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر ٨٠ ژنی دیکە. هه‌روه‌ها تا کۆتایی مانگى رابردوو ژماه‌ى ژنه کوژراوه‌کان گه‌یشتوون به 37 کوژراو.بەپێی ئامارەکە شەش هەزار و ٢٧٨ سکاڵا لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە تۆمارکراون لە نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شارەکانی کوردستان.حاڵەتەکانی کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان ساڵانە لە کوردستان تۆمار دەکرێن و بەپێی ئەو ئامارانەش کە بڵاو دەکرێنەوە حاڵەتەکان کەمیان نەکردوە.
موقەدەم فەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی هەولێر سەبارەت بە ئامارە گشتییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەهاوڵاتی وت “لە ساڵی رابردوودا ٥٠ ژن کوژران و ٧٥ ژنی دیکەشیان خۆیان کوشتووە”.هەر بەپێی ئاماری ساڵی رابردوو ٢٠٢ ژن سوتاون و ١٢٢ خۆیان سوتاندووە، هەر لەو ساڵەشدا ٨٩٧٠ سکاڵا لە بەڕێوبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە کە ڕێژەی ٣٢٪ی پیاو سکاڵای کردووە و ٦٨٪ ژنان سکاڵایان تۆمار کردووە لە هاوسەر و باوک و براکانیان.
موقەدەم فەرمان محەمەد وتی “١٥ کەس لەسەر کوشتنی ژنان دەستگیرکراون و ٣٠ کەیسی کوشتنیش هەبووە کە کەس دەستگیرنەکراوە لەسەری و لە دوو کەیسیشدا دوو کەس ئازادکراون و ٣ کەیسیش نەزانراوە بکوژانی کێ بوون”