رێگاكه سه‌رله‌نوێ كراوه‌ته‌وه
بۆ زیاتر له دوو ساڵ‌و نیو موسڵ له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دابڕابوو، هه‌ر كه‌سێكیش هه‌وڵی بدایه لێی هه‌ڵبێت ژیانی ده‌خسته به‌ر مه‌حه‌ك، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت سنووره‌كه‌ی به خوێنی قوربانیه‌كانی كێشابوو، به‌ڵام له‌دوای ئازادكردنی نزیكه‌ی 90%ی شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه، زۆر شت گۆڕا، دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانه بۆ رێگای نێوان موسڵ‌و به‌غدای پایته‌خت.
له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و تاكسیه‌وه كه له به‌غداوه ههڵیگرتبووین تێبینی بازگه‌یه‌كی زۆرم ده‌كرد كه به‌چڕی له‌و رێگایه‌دا بڵاوببوونه‌وه كه نزیكه‌ی 400 كم درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌و بازگانه ته‌نیا تاسه‌یه‌ك نین شۆفێره‌كه خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان بۆ كه‌م بكاته‌وه تا سڵاوێك له سه‌ربازه‌كه بكات‌و به‌رده‌وام بێت له گه‌شته‌كه‌ی، به‌ڵكو تێیاندا پرسیار‌و لێكدانه‌وه له‌و سه‌رنشینانه ده‌كرێت كه خه‌ڵكی موسڵن، ریزی دوورودرێژی ئه‌و كه‌سانه‌مان بینی كه چاوه‌ڕێ بوون وردبینی له ناوه‌كانیاندا بكرێت به‌ر له‌وه‌ی رێگه‌ی تێپه‌ڕبوونیان پێبدرێت.
له وێستگه‌ی ئاسایی پشوودانی گه‌شتیاران له ناوچه‌ی بێجی (210 كم له باكووری به‌غدا) تووشی یه‌كه‌م شۆك بووم، چونكه ناوچه‌كه دووچاری وێرانكارییه‌كی زۆر گه‌وره هاتبوو كه رواڵه‌ته‌كانی ژیانی له‌ناوبردبوو، مرۆڤی لێ نه‌مابوو هه‌موویان له‌ترسی شه‌ڕی نێوان هێزه عێراقیه‌كان‌و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هه‌ڵاتبوون، هاوكات گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی عێراق كه كرۆكی ئه‌و شاره بوو، كاولكاریه‌كی به‌رفراوانی به‌ركه‌وتبوو.
كاتێك له موسڵ نزیك بووینه‌وه ترسی داعشم لێ نیشتو ئه‌و هێرشانه‌م به‌بیرهاته‌وه كه به‌ر له‌وه‌ی موسڵ كۆنترۆڵ بكات له‌دژی كاروانه سهربازییهكانو ئۆتۆمبێله مه‌ده‌نییه‌كان له‌و ناوچه بیاباناوییهدا ئه‌نجامی ده‌دان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی هێزه عێراقییه‌كاندا بوو، ئه‌و هێرشانه زه‌مینه‌یان خۆشكرد تا رێكخراوه‌كه موسڵ كۆنترۆڵ بكات، له‌و شوێنه‌دا شۆفێره‌كه‌مان زیاتر به وریایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌خوڕی تا خۆی له‌و چاڵوچۆڵیانه بپارێزێت كه ته‌قینه‌وه‌و ئۆتۆمبێله سووتاوه‌كان دروستیان كردبوون.
دوای بڕینی ماوه‌ی نزیكه‌ی 350 كم گه‌یشتینه ده‌وروبه‌ری موسڵ، تاكسیه‌كه پێچی پێكردینهوه تا خۆی لابدات له نزیكبوونه‌وه له‌و شه‌ڕانه‌ی ئێستا له‌چه‌ند گه‌ڕكێكی شاره‌كه‌دا بهڕێوهدهچنو گه‌یشته ریزێكی دوورودرێژ كه له‌به‌رده‌م پردی (مونیره)ی سه‌رئاوكه‌وتوو وه‌ستابوو كه تاكه ئه‌ڵقه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی وشكانیه له‌نێوان هه‌ردوو به‌ری دیجله له هه‌موو پارێزگاكه‌دا، چونكه ئه‌و پێنج پرده‌ی هه‌ردوو به‌ری شاره‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه هاوپه‌یمانی نێودهوڵهتیو رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به‌شداربوون له تێكشكاندنیانو هه‌ر یه‌كێكیشیان پاساوی خۆی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نێوانمان ته‌نیا رووبارێكه
كاتێك له‌و پرده سه‌رئاوكه‌وتووه په‌ڕینه‌وه كه كاركردنی به‌نده به ئاستی ئاوی ئه‌و رووباره‌ی ده‌كه‌وێته باشووری موسڵ، هه‌ستم به شڵه‌ژان كرد، چونكه به‌درێژایی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆرهملێیانهم له شاره‌كه دانم به‌خۆدا ده‌گرت به‌و ئومێده‌ی خه‌ڵاته گه‌وره‌كه به‌ده‌ست بهێنمو وا ئێستاش له به‌ده‌ستهێنانی نزیك ده‌بمه‌وه.
دواجار له‌و ئۆتۆمبێله دابه‌زیم كه حه‌وت سه‌عات تێیدابووم، له‌ده‌رگای ماڵێكم دا ده‌كه‌وته به‌ری چه‌پی رووباره‌كه، له‌وێدا به‌ڕوونی ده‌نگی شه‌ڕو پێكدادانه توندهكانم ده‌بیست، بۆیه دركم به‌وه كرد كه له ته‌نیشت جه‌نگێكه‌وه وه‌ستاوم به‌كرده‌وه ته‌نیا رووباره‌كه له نێوانماندایه، ئه‌وه‌ی پاڵیشی پێوه‌نام بگه‌مه ئه‌و خاڵه ته‌نیا فزوڵ نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ستهێنانی خهڵاتهكهشمه، واتا بینینی باوك‌و دایك‌و براكانم كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له به‌ری راست له مه‌رگ رزگاریان بووه.
كاتێك بینینمن گریام، چونكه ده‌ترسام بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ده‌ستیان بده‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌زاران مه‌ده‌نیدا روویداوه‌و بوونه‌ته سووته‌مه‌نی ئه‌م جه‌نگه، ئه‌وه‌ش كاری تێ‌كردم، چونكه ماوه‌ی حكومی داعش شوێنه‌واری ئاشكرای به‌سه‌ر روخسار‌و جه‌سته‌یانه‌وه به‌جێهێشتبوو، هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌وه ده‌یبیستن ته‌نیا سه‌یركردنێكی روخساری هه‌ر رزگاربوویه‌كی تازه‌ی شه‌ڕه‌كان كورتی ده‌كاته‌وه، كاتێك سه‌یری یه‌كێك له خزمه‌كانم كرد سه‌ره‌تا نه‌مناسیه‌وه، چونكه له روخساری ته‌نیا لوت‌و هه‌ردوو گوێی مابوونه‌وه دوای ئه‌وه‌ی 20 كگم له كێشی له‌ده‌ستدابوو، لێی ده‌ترسام چونكه روخساری وه‌ك رووخساری مردوویه‌ك وابوو، زهردههڵگهڕاوو لاواز‌و خه‌مبار.
لێم پرسی چیته وا پێده‌كه‌نیت، شێت بوویت؟ به‌ڕوومدا هه‌ڵشاخاو وتی: باوه‌ڕناكه‌م رزگارمان بووه، راسته داعشی لێ نییه…سه‌یری منداڵه‌كانم بكه ئه‌و شوكولاته‌یه ده‌خۆن كه چه‌ند مانگێك لێی بێبه‌ش بوون!.
كاتێك له‌ده‌وری خوانی شێو دانیشتین یه‌كێك له منداڵه‌كانم به سه‌رسوڕمانه‌وه هاواری كرد”مریشك مریشك”، یه‌كێكی تریشیان ئاماژه‌ی بۆ قاپێك زه‌ڵاته كرد‌و پرسی ئه‌وه چیه؟ ئه‌م شته به‌ڵگه‌نه‌ویستانه‌ی مرۆڤ، له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تدا ده‌سته‌به‌ربوونیان موعجیزه بوو.
ئاشكرایه دێوه‌زمه‌ی داعش تازهرزگاربووهكانیش راوه‌دوو ده‌نێت، سه‌رم سوڕما كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم بۆ گه‌شتێك به شاره‌كه‌دا چووینه ده‌ره‌وه‌و گوێمان له موزیك ده‌گرت له‌پڕ یه‌كێكیان راستبووهوهو به‌ده‌نگێكی له‌رزۆك وتی: ئه‌و ته‌سجیله بكوژێنه‌وه وا هاتن! چونكه ئۆتۆمبێلێكی له هه‌مان ئه‌و جۆره دیبوو كه ئه‌ندامانی حسبه سواری ده‌بن. ئه‌و شته چه‌نده به‌ئازاره.
له گۆڕه‌پانی پشته‌وه‌ی جه‌نگدا
باوه‌ڕم وابوو نابێت سه‌ردانی شاره‌كه بكه‌م به‌بێ گه‌یشتن به‌و خانووه‌ی 30 ساڵم تێدا به‌سه‌ر بردووه، ته‌نیا دوای پێنج رۆژ له ئازادكردنی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان به‌ره‌و ئه‌وێ كه‌وتمه‌ڕێ، گه‌شتێكی پڕ مه‌ترسی بوو كه به سێ سه‌عات بڕیم له كاتێكدا له باری ئاسایی‌دا 15 ده‌قیقه‌ی نه‌ده‌خایاند، به بازگه‌ی زۆردا تێپهڕیمو به‌سه‌ر ئه‌و تاكه پرده سهرئاوكهوتووهشدا تێپه‌ڕیم كه ده‌تباته به‌ری راست.
به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی هاتووچۆم كرد‌و كاتێكیش له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه نزیكبوومه‌وه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هه‌بوون دهیانگواستینهوه، دواتر گه‌شته‌كه‌م به پێ ته‌واوكرد به‌هۆی قه‌ده‌غكردنی جموجوڵی ئۆتۆمبێله‌وه، چونكه گه‌ڕه‌كه تازه ئازادكراوه‌كان له‌به‌ر نزیكیان له شه‌ڕه‌كانه‌وه به مه‌یدانی جه‌نگ داده‌نران.
كه‌شوهه‌وا سیخناخ بوو به دووكه‌ڵێكی ره‌ش كه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه به‌رزده‌بووه‌وه كه شه‌ڕی سه‌ختیان به‌خۆوه ده‌بینی، له‌گه‌ڵ ده‌نگی بۆردومانی فڕۆكه‌و موشهكو بۆمب‌و ته‌قه‌یه‌كی زۆردا، كه گوێم له هه‌ندێكیان ده‌بوو به‌سه‌ر سه‌رمدا تێده‌په‌ڕین ئیتر ناچار ده‌بووم به‌بێ ویستی خۆم سه‌رم دابنه‌وێنم، زۆرم له‌خۆیشم ده‌كرد تا به‌ره‌و دواوه نه‌گه‌ڕێمه‌وه.
“ئاگاداری ته‌ڵه‌ی گهوجهكان به” به‌م جۆره پیاوێك كه له گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌هاته ده‌ره‌وه هۆشداری دامێ، ئه‌و تهڵانهش بریتین له كۆمه‌ڵێك بۆمبی گرێ‌دراو به وایه‌رێكی باریكه‌وه كه ئه‌ندامانی داعش له‌سه‌ر رێگاكان چاندوویانن بۆ به‌ئامانجگرتنی هێزه عێراقییه هێرشبهرهكانو ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی به‌ره‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان هه‌ڵده‌هاتن، ده‌یان كه‌سیش به‌هۆیانه‌وه بوونه‌ته‌قوربانی له كوژراو‌و بریندا.
زۆر به وریایی ده‌ڕۆیشتم ئاگاداری ئه‌وه‌بووم رێگاكه بگرم‌و شوێنپێی رێبواران هه‌ڵبگرم، كاتێكیش چوومه گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه تووشی شۆك بووم كه ته‌ماشای وێرانكاریهكانم ده‌كرد، ئه‌وه‌ی پێشتر بینیبووم ته‌نیا له‌سدا 10ی كاره‌ساته‌كان بوو، “تۆ شێتیت، چۆن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ئه‌م وێرانه‌یه؟” ئه‌مه‌م به هاوڕێكه‌م وت كاتێك له‌و سێ خانووه وردده‌بوومه‌وه كه له‌ته‌نیشت خانووه‌كه‌ی ئه‌و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كرابوون‌و له‌دووری چه‌ند مه‌ترێكیش ته‌ڵه‌یه‌ك هه‌بوو پووچه‌ڵ نه‌كرابووه‌وه.
گه‌ڕه‌كه‌كه وه‌ك نه‌خۆشێك وابوو تازه له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌رهێنانی لوویه‌كی زیانبه‌خش هاتبێته ده‌ره‌وه‌و هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری بێهۆشكه‌ردا بێت، هه‌موو شتێك له‌وێ مایه‌ی گریانه، ده‌یان خانوو رووخاونو زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله مه‌ده‌نیه‌كان بوونه‌ته تۆپه ئاسن ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش خاوه‌نه‌كانیانی ناچار كرد ئۆتۆمبێله‌كانیان بخه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ به‌ربه‌ست دروستكردن بۆ پێشڕه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان، ته‌قینه‌وه‌و شۆفڵه سهربازیهكانیش تێكیان شاكاندوون.
له‌وێ ته‌رمی چه‌كداره توندڕهوهكانم بینی كه كه‌س گوێی پێ نه‌ده‌دان، رێبواران لوتیان ده‌گرت له‌به‌ر بۆنه ناخۆشه‌كه‌یان، زۆرجاریش نه‌فره‌تیان لێ ده‌كرن، كه‌سێك به گاڵته‌پێكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌رمێكی سووتاودا قسه‌ی ده‌كرد: به حۆریه‌كان ههڵیانخهڵهتاندیتو ئێستاش وه‌ك كه‌لاكێك له زبڵداندا فڕێدراویت.
كاتێك له خانووه‌كه‌مان نزیك بوومه‌وه پۆلیسێك له ناسنامه‌كه‌م وردبووهوهو پاشان یاوه‌ری كردم‌و وتی: ” ده‌بێت وریا بیت له‌وانه‌یه بۆمبڕێژ كرابێت، دوێنێ مه‌ده‌نیه‌ك كوژرا، كاتێك ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی كرده‌وه پێیدا ته‌قیه‌وه، ئه‌وان ته‌ڵه‌یان له هه‌موو شوێنێكدا دروست كردووه”.
هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منییه‌كان پێشتر خانووه‌كه‌یان پشكنیبوو به‌ڵام به‌ترسه‌وه چوومه ژووره‌وه، هه‌ر كه ده‌رگایه‌كم ده‌كرده‌وه پێشبینیم ده‌كرد بته‌قێته‌وه، بێ سه‌روبه‌ره‌یی بوو، چونكه داعش دوای هه‌ڵاتنی خێزانه‌كه‌م وای لێكردبوو، به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نه‌ی به‌ڕاستی به‌ئازار بوو له‌ژێر قادرمه كۆنكرێتیهكهدا بوو، كه له‌وێدا باوك‌و دایكم‌و براكانم له‌ترسی بۆردومان خۆیان حه‌شاردابوو.
چه‌ند قاپێك كه پاشماوه‌ی ورده نان‌و شله‌یان تێدا بوو، هه‌موو ئه‌و شتانه بوو كه خێزانه‌كه‌م له دوا شێویاندا به‌جێیان هێشتبوو به‌ره‌و لای هێزه عێراقییه‌كان هه‌ڵاتبوون، له‌وه‌ش ده‌ترسم جارێكی تر بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م خانووه نه‌كه‌نه‌وه.
سەرچاوە:نیقاش