20
په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان هه‌میشه هه‌ڵه و ناكۆكی تێده‌كه‌وێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه، هه‌ر بۆیه پێویسته بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك لێبوردن هه‌بێت به رێگایه‌كی دروست تا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه راستی بكه‌یته‌وه به‌تایبه‌تی له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا، به پێی وته‌كانی لێكۆڵه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تی “داوای لێبوردن باشترین رێگایه بۆ رێگری كردن له هه‌ڵه و گه‌وره‌نه‌كردنی كێشه‌كان و به هیچ جۆرێك جێی شه‌رم نیه”.

ده‌توانی به‌م 8 رێگایه داوای لێبوردن له هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت:
1-نامه:
ده‌كرێ له رێگه‌ی نامه‌ی مۆبایله‌وه یان نامه ئه‌لكترۆنیه‌كانه‌وه به رسته‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی خۆت ده‌ربڕی و داوای لێبوردن بكه‌یت و هۆكاره‌كه‌ی بخه‌یته روو.
2-نامه‌ی كاغه‌زی:
له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه به نوسراو ده‌توانی داوای لێبوردن بكه‌یت و نامه‌كه بخه‌یته ناو یه‌كێك له جله‌كانیه‌وه.
3-كارت
ده‌توانی له رێی كارتێكه‌وه داوای لێبوردن بكه‌یت كه به ده‌ستی خۆت دروست كردبێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان رازێنرابێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی رابكێشیت.
4-گه‌رانه‌وه به یادگاریه‌كان:
ئه‌و شتانه‌ی یادگاری نێوانتانن بۆ نمونه گوڵێك ده‌توانی به بیربێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ دوپات بكه‌یته‌وه، به‌و شێوه‌یه داوای لێبوردنی راسته‌وخۆ لی َبكه‌یت.
5-نوسین له‌سه‌ر شوشه:
ده‌توانی دێڕێكی كاریگه‌ر بنوسیت له‌سه‌ر شوشه‌یه‌ك یان ئاوێنه‌یه‌ك و به‌و شێوه‌یه داوای لێبوردن له‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌یت كه ئه‌نجام داوه.
6-تۆماری ده‌نگی:
ده‌كرێ به ده‌نگی خۆت داوای لێبوردن بكه‌یت واتا له رێگه‌ی تۆماره ده‌نگیه‌كانه‌وه پاشان ره‌وانه‌ی بكه‌یت بۆ مۆبایله‌كه‌ی له‌رێگه‌ی نامه‌وه.
7-یارمه‌تیدان:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت خه‌ریكی كارێك بوو هه‌وڵبده یارمه‌تی بده تا هه‌ست بكات هاوبه‌شی ئه‌ویت له هه‌موو كارێكدا و له‌و كاته‌دا به دێرێك داوای لێبوردن بكه.
8-هێمنكردنه‌وه
كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه هاوسه‌ره‌كه‌ت توره نه‌كه‌ی و هه‌ڵبده ئه‌گه‌ر له هه‌ڵه‌كه‌ی تۆ زۆر توره بوو كارێك بكه‌یت هێمنی بكه‌یته‌وه و به شێوازێكی تایبه‌ت بۆ نمونه خوانێكی رۆمانسیانه.
وه‌رگێڕانی:په‌رستۆ ساڵح
سه‌رچاوه: hayatouki